دكتۆر غالب محمد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكی میدیاییدا پشتیوانی ڕێكخستنی موچە دەكات لەگەڵ بەغداد و ڕای گەیان، بۆچی دەبێ ئێمە كەباسی موچەی موچەخۆران دەكەین كە بخرێتە سەر بەغداد خیانەتە، بەڵام خۆیان موچە لە بەغداوە وەردەگرن و خیانەت نیە، هیچ چارەسەرێك نیە یان دەبێت حكومەت خۆی موچە بدات یان دەبێت بە مەرجەكانی بەغداد ڕازی بێت و ئەوە مافی موچە خۆرانە
سەبارەت بەرێكەوتنی هەرێم و بەغداد، دكتۆر غالب وتی: عێراق بەچەند مەرجێك ئامادەبوو بودجە و موچە بنێرێت، وەزارەتی دارایی هەرێم وتی ڕازیم و عێراقیش چوارسەد ملیاری نارد، بەڵام دوای بیست ڕۆژ سەرۆكی حكومەت نامەی ناردوە كە تیایدا هاتوە دەبێت دانیش و تاوتوێی خاڵەكان بكەین، ئەمەش پاشگەز بوونەوەیە لە نامەی پێشوو،
دكتۆر غالب وتی: بەداخەوە حكومەتی هەرێم كاتێك نەوت هەرزان دەبێت ئامادەیە و بەڵێن دەداتە حكومەت و كە گران دەبێت بە پێچەوانەوەیە.
سەبارەت بە چاودێری دارایش وتی: ئەم حكومەتە پاك نیە بۆیە نایەوێ كەس بەدواداچون و چاودێری بكات ، ئەگەرنا كەسێك پاكبێ لە چاودێری باكی نیە
دكتۆر غالب لە كۆتایدا وتی: حكومەت پارەی هەیە و خۆی نایداتە موچەخۆران، چونكە نەوت دەفرۆشن و داهاتی مەرزەكان. نەوەستاوە و زیاد نەبێ كەم نەبوە بەڵام نایانەوێ موچە بدەن
پڕكردنەوە لینكی پشتیوانی گەرانەوەی موچەی موچەخۆڕانی كوردستان بۆ سەر بەغداد
https://forms.gle/RLGCrqc7HKeC3xyB7
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق