ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر مه‌رجه‌كانی هاتنی هاووڵاتیانی له پارێزگاكانی دیكه‌وه بۆ سنووری پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، مه‌رجه‌كان به‌م جۆره ده‌ستنیشان كراوون:
* قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم و عێراق به‌رده‌وامه.
* ئه‌وانه‌ی له شاره‌كانی عێراقه‌وه ده‌یانه‌وێت بێنه هه‌ولێر، ده‌بێت كه‌سه‌كه نیشته‌جێی هه‌ولێر بێت و كارتی زانیاری پێ بێت و پشكنینی تایبه‌ت به كۆرۆنای بۆ بكرێت و بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر كه‌ره‌نتین بێت له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه: ره‌وشه‌كه زۆر مه‌ترسیداره. تكایه خۆتان بپارێزن و دوور بكه‌ونه‌وه له قه‌ره‌باڵغی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق