گوڵی شەرمنی بەرزان ئەیوب

ليست هناك تعليقات

گوڵی شەرمن  
-
دەنگت دوورە و سەدای گەرووت بەمن ناگا گوڵی شەرمن
ماهی نورە خەرمانەی ڕووت لێم هەڵنایا گوڵی شەرمن

مەکر و نازت وەکو تیرێ ڕوەو من دێ گوڵی شەرمن
عیشوەو ڕازت وێنەی شیرێ دڵم ئەبڕێ گوڵی شەرمن 

چاوی بازت لەمن دوورە دوریت سەختە گوڵی شەرمن
ناوی جوانت بێ ئەندازە پڕ سرورە گوڵی شەرمن 

لای من ڕا هەر یەکەمینیت سوپەری دڵ گوڵی شەرمن 
لەدەشت و دەر لەهەردو کێو تاقانەی گوڵ گوڵی شەرمن 

تەرکیکە بێ مەیلیت ڕوحی من دیاریت بێ گوڵی شەرمن
شەرحیکە بێزاریت گیانی من فیدات بێ گوڵی شەرمن

دووری لەتۆ میحنەت خانەیە ژینی من گوڵی شەرمن
فیراقی تۆ شەوگاری تارە ڕۆژی من گوڵی شەرمن

زار شیرینی لەب زێڕینی ، خەم ڕەوێنی گوڵی شەرمن
چاو شەهێنی دڵ بزوێنی ، شادی هێنی گوڵی شەرمن

شیعری
بەرزان ئەیوب 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif