زنجیرە رووداوەكانی شەوی 26 مانگ، دۆخی عێراقی ئاڵۆزتر كردووە، بە جۆرێك ترس و دڵەڕاوكێی شەڕی ناوخۆیی خستە دڵی عێراقییەكانەوە. ئەندامێكی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق، ھۆكاری ئەم دۆخە بۆ فرە بڕیار و فرە دەسەڵاتداری لە عێراق دەگەڕێنێتەوە.
ناسر ھەركی، ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "عێراق لە دۆخێكی زۆر نالەباردایە، بێگومان ئەم كێشانە ھی ئێستا نین، ھۆكاری سەرەكیش ئەوە دەسەڵاتێك نییە لە عێراق بڕیارەكانی بەسەر ھەموو لایەنەكان جێبەجێ بكرێن، تا رێگری لەم جۆرە كارانە بكات، تا بەمجۆرەش بەردەوام بێت دۆخی عێراق لەمەی ئێستا باشتر نابێت".
شەوی 26/6/2020 لە ئۆپەراسیۆنێكدا، دژە تیرۆر و دەزگای ھەواڵگری عێراق یەكەیەكی كەتائیب حزبوڵڵایان دەستگیرکرد، كە لە نێویاندا چەكدارانی حەشدی شەعبی ھەن، كاتێك چەكدارەكان سەرقاڵی دانانی سەکۆی کاتیۆشە هاویشتن بوون بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکا و فڕۆکەخانەی بەغدا. دوای ئەمەش 300 چەکداری حزبوڵڵا بە فەرمانی سەرکردەیەكی حزبەكەیان، ناوچەی سەوزیان بڕی و هێرشیان کردە سەر دەزگای هەواڵگری و چەند پاسەوانێکیان دەستگیرکرد. بەڕای شارەزایەكی سەربازی دەستێكی دەرەكی لە پشت ئەم ھەوڵانەوەیە.
لەوبارەوە حەمە شوان، شارەزای سەربازیی دەڵێ: "دەستی دەرەكی ناوچەكە لە پشت رووداوەكانە، ئاشكرایە كە دەستی ناوچەكە زاڵە بەسەر عێراق، ھەروەھا دەستێكی نێودەوڵەتیش دژی ئەو ھەواڵانە دەوەستێتەوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق