کوردستان ئەحمەد
-
توركیا و ئێران دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆنێكی گەورە لەسەر ئاستی باڵا كە هەریەكە لە هاكان فیدان وقائانی سەركردایەتی دەكەن لە سنورەكانی ناوچەی هەرێمی قەندیل دەست پێكردووە،كە ئەمە گەورەترین وستراتیژی ترین ئۆپڕاسیۆنی ئەو جووت وڵاتەیە لە هەرێمەكە
ئامادەكاریەكانی ئۆپڕاسیۆنەكە لە ڕووی هەواڵگری وسیاسی وسەربازی بەگشتی ئەمنیەوە ئامادەكاریی تەواوی هەیەوئاگادارن لەوەی كە چۆن هەنگاوەكان دەنێن، بەشێوەیەك كەمترین بەرچاوی میدیای جیهانی وە زیانی سیڤیلی هەبێت
قۆناغەكانی ئۆپڕاسیۆنەكە چۆنە؟
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، هەریەكە لە دەزگای هەواڵگری ئێرانی ئیتڵاعات ودەزگای هەواڵگری توركیا میت،تۆڕێكی نهێنی گەورەی چێنراوی تایبەتیان لە سنورەكانی باشور باكور رۆژهەلاتی قەندیل و شارباژێڕ، واتە ناوچەی جێ نفوسی پژاك وپەكەكە چاندووە.
ئەو تیمانە زۆر بەوردی وبەسەركەوتووی توانیویەتی جۆری ئۆتۆمبێل وشوێنی سەركردەكانو كادری ناوشار وكادریی بالا و بنكەی چاودێریان دیاریی كردووە، بەتایبەتیی ئەو ئۆتۆمبێلانە دیاریی كراون كە پژاك وپەكەك بۆ گواستنەوە بەكاریان دەهێنن
كەزانیاریەكە بەستراوە بەئەو فرۆكە بێ فڕۆكانانەی كە بەردەوام لە ئاسمانی سنوری شارباژێڕ وقەندیل دەسوڕێنەوە، ئەم فڕۆكانە توانایان هەیەلە ماوەی ١خولەكدا ئامانجەكە دیاریی بكەن و ناوەندی ئۆپڕاسیۆن كە فرۆكە هێرش كەرەكانە دیاری بكەن ولەماوەی ٢خولەكدا فڕۆكەی شەركەر دیاریی دەكات ودەیپێكێت.
قۆناغی مەترسیداری ئۆپڕاسیۆنەكە بریتییە لە بەئامانجگرتنی ئەوكەسانەی كە هاوسۆزی پەكەك وپژاكن لە ناو شارەكان كە بەشێوەی چالاكی كرداریی ئەو كارە ئەنجام دەدرێت كە قۆناغە مەترسیدارە سیاسی و سەربازیەكەیە
بۆچی ئۆپڕاسیۆنەكە ئێستا دەستی پێكرد؟
لە سەرو ڤوندی سەرهەڵدانی بابەتی زینی وەرتێ كە ناوچەیەكی گرنگ و ستراتیژییە لە سنورەكانی نێوان قەندیل و رۆژهەلات و باشوری كوردستان، لەبەر ئەوەی دەڕوانێت بەسەر هەریر كە بنكەی چاودێری و سەربازی مەزنی ئەمریكای لێیە وهەروەها چونك پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ شنگال و بەتایبەت ێەو ناوچانەی كە دەڕوانێت بەسەر تێل ئەڤیبدا ئیسڕایل زۆر بەتوندی لە مەترسیەكانی ئەو ناوجەیە عێراق و ئەمریكا وهەرێمیشی ئاگادار كردوەتەوە
كە نابێت هیچ هێزێك كە دۆات یان نزیكی ئێران بێت لە سنورەكانی زینی وەرتێ حەفتەنین شنگال بێت ، چونكە مەترسی لەسەر هەریر وتێل ئەڤیڤ دروات دەكات، كە یەكێتی و پارتیش وەك دوو هێزی خاوەن چەكدار ئەم ڕاستییە دەزانن
لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان زۆر گرنگی بە قەندیل نادات وڕێژەیەكی زۆر لە چەكدارەكانی و بەرنامە پەروەردەیەكەی لە قەندیلەوە بۆ چەندین ناوچەی دیكەی چیاكانی ڕۆژهەلات وڕۆژئاوای كوردستان گواستوەتەوە
پەكەكە لەوە تێگەیشتووە ئیتر شەری قەندیل شەرێكی كۆتاییە و درۆن یاریەكان دەكات و هەموو جوڵەیەك لەناو دەبرێت گەر لە سنورەكە بێت، بۆیە پەكەكە بە هێواشی و زۆر بەنهێنی دەستی بەكشانەوە كرد لە چەند ناوچەیەك بەتایبەت زینی وەرتێ وچەند شوێنێكی تر.
دواتریش یەكێتی وپارتی ویستیان ئەو شوێنانە بگرنەوە كە پەكەكە جۆرێك لە چۆڵكردنی نیازیان هەیە، دەزگای هەواڵگری ئێرانی وتوركیش ئەوەیان بشدەزانی بۆیە دوای ئەوەی ناوچەكە چۆڵكرا هێزێكی زۆریان هێنایە سنورەكان
لەلایەكی تریشەوە یەكگرتنی پەیەدە وئەنەكەسە كە واشنتن وپاریس لە پشتیەوەن زۆر زۆر تاران وئەنكەرەی توڕە كردووە، كاتێكیش سی ئای ئەی ومیت لەگەڵ ئۆجەلان لە ئیمڕاڵی كۆ دەبنەوەو ئۆجەلان مەزڵوم كۆبانێ دەكات بە موخاتب لە ڕۆژئاواو قەندیل فەرامۆشدەكات ئیتر ئۆپڕاسیۆنەكان دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە
واشنتن و تێل ئەڤیڤ و بەغدا وتاران بەوردی چاودێری ئۆپڕاسیۆنەكە دەكەن، توركیا تا كۆتا خاڵ كە ٤٠كم ە دێتە خاكی هەرێمی كوردستانەوە و واشنتنیش بێدەنگ دەبێت، لەبەر ئەوەی ئەو سنورەی كە ئەوان بۆی دێن ناوچەیەكی زۆر گرنگە بەڵام واشنتن جارێ بێدەنگە چونكە توركیای پێباشترە لە تاران
لە ڕاستیدا مۆسكۆش رەزامە دە بەهاتنی توركیا چونكە ئەو ناوچانە ناوچەی نەوتی وگازین چونكە نەوت وگازەكە ئەگەر لەلای توركیا بێت واتە لەلای مۆسكۆیە بۆیە مۆسكۆ زۆر بەگرنگیەوە سەیری دەكات كە دور نییە ێەو نهێنیانە واشنتن نیگەران بكرن
ئێستا ترەمپ زۆر سەرقاڵە بەهەڵبژاردن وكەمپینەكان وكۆڕۆنا وكێشەكانی نانسی پیلۆسیەوە بۆیە دوای هەڵبژاردن حساب وكتابی ئاخیر لەگەڵ توركیا دەكات كە دورنییە لێدان یان دەمكوتكددنی ئەنكەرە پێش تاران نەنێت لەلایەن واشنتنەوە
هەرێمی كوردستان دەبێت چی بكات؟
ئێستا ئەم قەوارە سیاسیەی كەهەرێمی كوردستان هەیەتی بۆ واشنتن گرنگی گەورەی هەیە چونكە بریتییە لە خاڵی دیموكراسی ڕۆژهەلاتی ناوین،لەگەل ئەوەش نوەندێكی گرنگە بۆ ڕووبەرقوبونەوەی ئێران وتوركیا وهێزەكانی دیكەی ئێران
هەرێمی كوردستان دەبێت پەیوەندیەكانی لەگەڵ واشنتن وبەغداد پتەو بكاتەوەو دەستوریانە مامەڵە بكات هەرچی زووە چاكسازی ڕاستەقینەی ڕیشەی بكات بۆ پاككردنەوەی خەوشی بەڕێوە بردن، ئەپدەیتی دامەزراوەكانی بكات،لەگەڵ ئەوەش هێرشێكی گەورە كەلەسەر هەرێم هەیە چارەسەر بكات
هەرچی زووە ئاشتەوای نیشتیمانی لەنێوان حزب وحكومەت وحزب وحزب وخەڵك وحزب درەست بكرێت دۆخێكی نیشتیمانی دروستبكرێت كە هەرێم بنێتە یەك دەنگی بەهێز و رێك بۆ ئەوەی چارەسەری كێشە ناوخۆیەكانی بكات
ئەم ئۆپڕاسیۆنەی ئێران وتوركیا لە سەر سنوری كوردستان و قەندیل و شارباژێڕ بۆ كۆنترۆڵكردنی جومگە سیاسی وئابوریەكانی هەرێمە بچڕاندنی پەیوەندیو ناوچە پێكنەستەكانی نێوان پژاكو پەكەكە و پەكەكە و ڕۆژئاوای كوردستان و ڕۆژهەلات وباشوری كوردستانە
گەر بەم شێوازەی ئەنكەرە پلانی بۆ داڕشتووە دورنییە هاوكێشەی ئابوری هەرێم تا كۆتای بە سڕكراوەی بمێنێتەوە و پژاك وپەكەكەش دەبێت لەوە تێبگەن ئەگەر مەترسیەك لەسەر باشور هەیە ئاگاداری ببن
هەرێم دەبێت لەوە تێبگات حەفتەنین وەك بەرمیلە یاقوتی ڕەش وایەو نابێت توركیا زاڵبێت بەسەریداو خۆی وەبەرهێنان بكات تێیدا وناوچە ستراتیژیەكانی ناوچەكەش دەبێت وەك ناوەندی ئابوریی بەهێز سەیر بكرێن، هەندێك هەڵەی كوشندە هەیە گەر لێی دور نەكەنەوە باجەكەی قورسە
سەرەتاو كۆتای هەڵەكە لەوەوە دەستی پێكرد كە پەكەكە نیازی لە چۆڵكردنی قەندیل هەیە وبۆی گرنگ نییە، بەڵام دەبوو یەكێتی وپارتیش بەنهێنی وبەهێواشی دەستیان بەسەر ئەو ناوچانا بگرتایە كە ئێستا ئەنكەرە وتاران مشتیان لێ توند كردووە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق