هەفتەی كۆبونەوەی گیرفان پڕەكان

ليست هناك تعليقات


عوسمان گوڵپی
-
دوای ماوەیەك بێدەنگی و كەنارگیری بەرپرسانی باڵای حیزبە سیاسیەكان، هەفتەیەكە جموجوڵە سیاسیەكان گەرم و گوڕ بوون، لە یەك ڕۆژدا چەند كۆبوونەوەی دوو قۆڵی دەبینیت، لە دۆخێكی وەك ئێستادا كە خەڵك لەوپەڕی بێزاری و بێ موچەیی و بێ بازاڕیدایە، كۆبونەوەكان نەبوونەتە جێگای دڵخۆشی، هاوڵاتیان پێیان گرنگ نیە كە كۆدەبنەوە یان نا، چونكە منی هاوڵاتی پێموایە كۆبوونەوەی گیرفان پڕەكان هیچ دەرئەنجامێكی دڵخۆشكەری بۆ گیرفان خاڵیەكان پێ نابێ، كۆبوونەوەكانیان نابنە هیچ بۆ هەژارێك و هەنگاوێك دۆخەكە بۆ خەڵك باش ناكەن

بۆیە هاوڵاتی هیچ دڵخۆشیەك نادۆزێتەوە لە كۆبوونەوەی حیزبەكان و بێ هیوایی لە ڕۆحی هەمواندا گەشەی كردوە، بۆیە تا ئەوكاتەی كە كۆبوونەوەكان پەیامیان بۆ موچەخۆران و هەژاران پێ نەبێ، هیچ لە دۆخەكە ناگۆڕێت، هەژارەكان لە قسە و كۆبوونەوەی بێ دەرئەنجام تێریان خواردوە و پێیوایە كۆدەبنەوە بۆ زیاتر پڕكرنی گیرفانی حیزب و بەرپرسەكان، بۆیە كۆبوونەوەكان و گفتووگۆكان ئەگەرچی لە بنەڕەتدا كارێكی باشە و پەرتی و سەنگەر لەیەكگرتن خراپە، بەڵام تەنها كۆبونەوە ناتوانێت هیوایەك بخاتە دڵی خەڵك، تا ئەوكاتەی بەرهەمی كۆبوونەوەكان دەبنە چاكسازی و باشكردنی ژیانی خەڵك، 

ئەمەش بە بەخۆداچوونەوە و پێنان دەبێت بەبەرژەوەندیە شەخسی و حیزبیەكاندا، بە كۆتایی هێنان دەبێت بە مزایەدە و سیاسەتكردن بۆ لایك و كۆمێنت، بۆیە هیوادارم لەم دۆخە سیاسیەئاڵۆزەدا كە مەترسی جدی لە ئارادایە حیزبە گیرفان پڕەكان تەنها یەك جاریشبێ لە پێناو هاوڵاتیانی گیرفان خاڵیدا كۆببنەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif