ڕاستیەکی نەخوازراو

ليست هناك تعليقات

عوسمان نەورەسی
-
حوکمی شەریعەتی خوا کامەیە؟ یان هەر بووە لەسەرزەوێ ؟ یان ئایا جارێکی تر ڕودەداتەوە؟
ــ نەئەوانەی بانگەشەی دین و حوکمی شەریعەت دەکەن یان کردویانە کاتێک دەکەونە دەسەڵات حوکمی شەریعەت دەکەن ؟!
ــ نەئەوانەش بانگەشەی عەلمانیەت و مرۆڤایەتی و مەدەنیەتیان کردوە یان دەکەن کاتێک دەکەونە دەسەڵات حوکمێکی مرۆڤایەتی دەکەن ؟!

پێڕی یەکەم حوکم بەشەریعەتی دانراوی خۆیان دەکەن نە الله
پێڕی دوهەم حوکم بە بەرژەوەندی نەتەوەیی و ڕەگەزی و ڕەنگی خۆیان دەکەن و مرۆڤایەتی دروشمی بێ کردارە

بیری نزیک لەڕاستی و دروست 
ــ لەهەر شوێنێ مرۆڤایەتی هەبوو بەها باڵاکانی مرۆڤایەتی دەپارێزرا و کەڕامەتی مرۆڤ سەنتەر و دادگەری کۆمەڵایەتی و ئارامی و ئاوەدانی و میهرەبانی هەبوو ئەوە خودی دین و شەریعەتی خوایە ئیتر بێ ناوە یان هەرناوێکە 

ــ وە لەهەر شوێنێک بەناوی دین و حوکمی شەریعەتوالڵە وە بێت یان پێشکەوتن و عەلمانیەت و هەرناوێکی بریقەدار بێت 
کەڕامەتی مرۆڤ نەپارێزراو بەرژەوەندی و بانێکەو دووهەوا پیادە دەکرا و ئازادی و ئارامی و میهرەبانی نەبوو 
دادگەری کۆمەڵایەتی و ئیسانی بۆ هەموان یەکسان نەبوو ، ئەوە حوکمی ستەمکارە و دوور لەدین و مرۆڤایەتی یە ئیتر ئاڵاو ناوەکەی هەرچی بێت ..

ان الارض یرثها عبادی الصالحون 
الصالحون لیرەدا بانگەشەکارانی دین و ئیسلام و شەریعەتەکانی ئاسمانی نین، الصالحون ئەوانەن بەها باڵاکانی مرۆڤایەتی دەپارێزن و مەبدەئی چاکەکاری بۆ مرۆڤ بێ جیاوازی ئاین و ڕەگەز و ڕەنگ و نەتەوە ئەنجام دەدەن و دادگەری و ئاوەدانی و خزمەت و زانست و بڵاودەکەنەوە ..

بەو تەفسیرەی پێشینان بۆ ئایەتەکە کراوە لەکۆی ژیان جگە لەسەردەمی ڕسول اللە ئەم ئایەتە عاتڵ لەعەمەل دەبێت و دروست نایاتەوە لەگەڵ سەردەمەکان کە قورئان خۆی پەیامێکی ئەبەدی یە و پێغەمبەریش ڕاڤەی نەکردوە تا ڕاستی و هەقیقەتەکان بەپێی سەردەم کەشف دەبن و تەفسیر دەبن ..

بەو تەفسیری دوهەم حوکم و شەریعەتی خوا هەمیشە لەسەر زەوی وجودی هەبووە و دەبێ بەشێوەی ڕێژەیی نەک ڕەهایی
ئیتر کارمان بەناو دروشم و شیعاراتی یەوە نیە با ناوی عەلمانی بێت یان ئیسلامی، چونکە هەردوو ناوەکە داهێنراوی مرۆڤە و هیچیان نەکوفرە و نەئیسلامە ..


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif