باواز لە عێراق بێنين

ليست هناك تعليقات
عمر شێخزادە
-
 نيەتى حكومەت ھەرچى بێت لە پڕۆژەى چاكسازى با ئێمە ببينە چاودێر و پڕۆژەكە بكەينە ماڵ بەسەريەوە ـ

خراپى حوكمرانى كوردى ، گەندەلى و ناعەدالەتى واى لە تاكى كورد كردووە ئينتيماى نەتەوەيى لاواز بێت و ھەرچى شتى بەناوى كوردستانەوەيە لێ ى بە گومان بێت و لەم وەزعە خراپەى دارايى دا پەنا بۆ عێراق ببات و لە پێناو بژێوى ژيانى رۆژانەى خۆى بەڵام ئەپرسين ئايا عێراق ئەو دەوڵەتە كامڵەيە كە پشتى پێ ببەستين بێ گومان نەخێر چونكە بە روانينێك لە عێراق ئەبينين كە عێراق نە ئومێد بووە و نە ئومێدە وە راستە مرۆڤ ئەگەر برسى بێت ناتوانێ بير لە ھيچ شتێك بكاتەوە جگە لە تێركردنى زكى خۆى بەلام داواكردن و ھەولدان بۆ ئەوەى مووچەى فەرمانبەران بخرێتە سەر بەغدا و راستەوخۆ لەلايەن بەغداوە دابەش بكرێ ئەمە نەك تەنها باش نيە رەنگە خرابيەكەى كەمتر نەبێ لەوەى لەدەست دەسهەلاتدارانى كوودستان دايە و من پێم وايە ئەمە لاوازترين بەڕھەڵستيكردنە و ھەڵاتنە لە بەرپرسياريەتى راستەقينە چونكە نەك فەرمانبەران تەنانەت حيزبە نادەسهەلاتدارەكانيش ئەو پەڕى بێ جورئەتى نيشان ئەدەن و تەئكيد ئەكەنەوە كە ھيچ چارەسەريان لا نيە ھێز و ئيڕادەى بەرەنگاربوونەوەى گەندەلى و دەسھەلاتى خرابيان نيە و ئەيانەوێ خۆيان بدەنە دەست عێراق كە تەنانەت عێراق لە بۆنە ئايينيە پيرۆزەكانيش بوونى نيە و خاوەن بڕيارى خۆى نيە و گەرەنتى چى ھەيە عێراق ماف و ژيانمان مسۆگەر ئەكات؟ مووچە ھەرگيز بۆ ژيانكردن نيە و ناش بێ مووچە تەنيا بۆ ئەوەيە لەبرسان نەمرين نمونەش وا حالى خەلكى عێراق ئەبينين چۆنە لەگەل ئەوەى مووچەشيان ھەيە ھەموومان ئەزانين داھاتى ھەرێم و خاك و ئاو و ھەواى ھەرێم لەبارە بۆ ژيانكردنێكى شايستە تەنها ئيدارەدانێكى باشى ئەوێ ئيتر ئێمە بوێرى ئەوەمان نيە رووبەرووى گەندەلى و نادادى ببينەوە پەنا بۆ عێراقێك ئەبەين كە نەگبەتى و نەھامەتيە بۆ خەلكى پلە يەكى خۆيشى.

با سەيرێك بكەين و بپرسين ئايا مووچە ئەتوانێ سيستەمى خوێندن مان چارەسەر بكات؟ كە ھەموومان ئەبينين دەرچووى زانكۆيە نەك زانستى لا نيە بەلكو خوێندن و نوسينيشى تەواو نيە ، ئايا موچە ئەتوانێت كەرتى تەندروستى مان بۆ چارەسەر كات؟ لە نەبوونى خزمەتگوزارييەكان لە كەرتى حكومى تا دەگاتە خرابى كوالێتى دەرمان و عيادەى دكتۆرەكان و ھتد... ئايا مووچە ئەتوانێت چارەسەرى جۆر و كوالێتى خۆراكى ھاوردەكراو بكات؟ كە نەك كوالێتى خرابە بەلكو ھەندێك لە خۆراكەكانيش وەك ژەھر وان، ئايا مووچە چارەسەرى راگەياندنى كوردى ئەكات؟ بەتايبەت كەنالەكانى راگەياندن كە وەك و دوژمنێك وان لەنێو ماڵان دا و شيرازەى خێزان تێك ئەدەن و كۆمەلگا بەرە و ھەڵدێر ئەبەن

ئێمە لە بەرپرسيارەتى رائەكەين ئێمە گەيشتوونە حالەتێك كە تەنيا ئەمانەوێت لە چنگى ئەم دەسهەلاتە رزگار بين ئيتر ئەكەوينە دەستى چ قەدەرێك بۆمان گرنگ نيە، چەند لە ئێمە ئەزانن پڕۆژەى چاكسازى حكومەت چى يە و چۆنە؟ بێ گومان لەگەل ئەوەش دا كە باوەريشمان پێ ى نيە بەلام بۆچى لەجياتى ھەولدان بۆ چوونە سەر عێراقێكى وێران ھەموومان نابينە چاودێر بەسەر حكومەت و پڕۆژە چاكسازييەكەى بۆچى شەڕى خۆمان بەخۆمان ناكەين و دژى ئەم گەندەليە ناوەستين و شەڕى خۆمان بە عێراق ئەكەين ؟ ھەروەك ووتم ھەموومان ئەزانين ھەرێم تواناى دابينكردن و پێشكەشكردنى ژيانێكى شايستەى ھەيە بەلام ئيدارەدانێكى باشى ئەوێ ئيتر بۆچى ئێمە ئەو پرۆژە چاكسازييەى حكومەتى ھەرێم رايگەياندووە لەژێر ھەرناوێك بێت و بۆ ھەر مەبەستێك بێت بۆچى نايكەين بە ماڵ بەسەرييەوە؟بۆيە "با واز لە عێراق بێنين" شەڕى ئێمە لێرەيە و لەگەل دزى و گەندەلى و نادادى يە نەك شەڕى ئێمە لە عێراقە.

كەسمان نيە كە نەزانێت كورد سەد ساڵى تريش ناتوانێت لە عێراق زۆرينەيەكى وەھا دروست بكات كە بتوانێت لەڕێگەى پەڕلەمان و حكومەت مافى كورد دابين بكات و چوونى حيزبەكان بۆ بەغدا تەنيا بۆ دەسكەوت و پارە و ئيمتييازاتى حيزبيە و ھيچى تر نا بەڵگەش لە ٢٠٠٤ ەوە تا ئێستا نەك توانيويانە تۆزێك بڕۆنە پێش بەلكو پێچەوانەش ڕوويداوە واتە لەجياتى ئەوەى ئێمەش ھەول بۆ چوونە سەر عێراق بدەين با رێگرى لەوانيش بكەين لە چونيان بۆ بەغدا.

ديسانەوە ئەلێم با واز لەعێراق بێنين ئێمە بوێرى رووبەرووبوونەوەى دەسهەلاتێكى گەندەلمان نيە بۆيە پەنا بۆ عێراق ئەبەين

حيزبە نادەسهەلاتدارەكانيش ھيچ بەرنامە و چارەسەريان لا نيە بۆيە ھەوڵى چەواشەكارى ئەدەن و لەجياتى خۆيان و خەلك ببن و بكەن بە چاودێر بەسەر حكومەتەوە خەلك ھان ئەدەن بگەڕێنەوە بۆ عێراقێك كە تەنيا ناوى ھەيە و ژيان و گوزەرانى ناوەراست و باشوور لەبەر چاومانە

لەكۆتاى ئەلێم رێگريكردن لە گەندەلى و نادادى لێرە سەدجار باشترە لە پەنا بردن بۆ عێراق

با ھەموومان ببين بە چاودێر بەسەر پرۆژە چاكسازييەكەى حكومەتى ھەرێم و شەڕى ژيان لێرە و بەھێز و وزەى خۆمان بكەين.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif