مۆرینیۆ دەچێتە بەرەی حکومەت

ليست هناك تعليقات



خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی باسی لە گرنگیی گەڕانەوەی تۆپی پێ کردەوە و ئاشکرایکرد کە دەبێ یاریزانان چاکەی هاندەرەکانیان بدەنەوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە ئینگلتەرا لە ناوەڕاستی مانگی مارسی رابردووەوە سەرجەم چالاکییەکانی تۆپی پێ راوەستێنرا، لە کاتێکدا ئەو ڤایرۆسە 270 هەزار کەسی نەخۆش خست و بووە هۆی گیانلەدەستدانی 40 هەزار کەس.

لەنێو رێوشوێنی توند و چەندین رێنوێنی نوێدا کە بۆ پاراستنی تەندروستی گشتیی گیراونەتە بەر، لە نێویاندا پشکنینی بەردەوام، یانەکانی خولی پرێمەرلیگ دەستیان بە مەشقەکانیان کردەوە بەئومێدی سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولەکە لە رۆژی 17ی ئەم مانگە.

هەرچەندە هێشتا هەندێک گومان و ترسیان لە دەستپێکردنەوەی یارییەکان هەیە، ،مۆرینیۆ رایگەیاند کە ئێستا کاتی دەستپێکردنەوەی تۆپی پێیە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif