شۆڕش ئەنوەر، ڕۆژنامەنوس و نوسەر،لە هەژماری تایبەتی خۆی سەرنجێكی لەسەر هەڵوێستی بەرپرسان و خۆپیشاندانەكان نوسیوە و دەڵێت: عومدە ملکەچی فشاروقسە ناخۆشەکانی ترامپ نابێت و خەڵک و شەقامەکانی شارەکەی جێناهێڵێت بۆ سەرەرۆییەکانی ترامپ و بەسەربازگەکردنی کوچەو شەقامەکانی شارو سەندنەوەی مافی خۆپیشاندان و هاتنەسەر شەقام
دەقی نوسینەكەی شۆڕش ئەنوەر
خاتوو پاوەرز عومدەی شاری واشنتۆنی پایتەختی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بریاری دا بەنەهێڵانی سەرجەم سەربازانی سوپا لەکوچەو شەقامەکانی پایتەخت و گوتی (شەرشەقامەکان تەنها هی خۆپیشاندەرانن ) ئەمەلەگەڵ ئەوەی کەئەمرۆ بڕیاروایە خۆپیشاندانێکی گەورە لەپایتەخت بەڕێوەبچێت کەمەزندە دەکرێت نزیکەی دووسەدهەزار کەس تێیدا بەشداربن
لەدوای ئەوەش کە لەیەکێک لەشەقامەمانی نزیک کۆشکی سپیش، هەینی دوێنێ خۆپیشاندەران بەبۆیاغێکی رەنگ زەردو بەپیتی گەورە نوسیبویان ( ژیانی رەشپێستەکان گرنگە) ، خاتونی عومدەی پایتەختی ئەمریکا گوتی ئەوبەشەی بەرامبەرکۆشکی سپی لەشەقامی (١٦)بەرەسمی ناومان نا بە ( گۆڕەپانی ژیانی رەشپێستەکان گرنگە)، هەروەها خاتونی عومدە هەربۆخۆشی پەردەی لەسەردیوارە گەورەکە لاداو داواشی لەترامپ کرد کەهەموو هێزەکانی پۆلیس و هێزە عەسکەریەکان کەبڵاوکراونەتەوە لەشارەکەمان بەرنەدەرەوە!
سەیرکەن لەگەڵ ئەوەی کە عومدەی شار، بەهۆی ئەو پەشێویانەی لەدوای خۆپیشاندانەکانەوە سەریان هەڵداوە لەلایەن خودی ترامپەوە لەژێرفشاردایەو لەچەند تویتکی ترامپدا بەلاوازوبێهێز وەسف کراوە، وەترامپ تۆمەتباری دەکات بەوەی کەکەسێکی نەشیاوەو شیاوی ئەوە نیە کەشارێکی وەکو یایتەخت بەرێوە بەرێت، کەچی خاتوونی عومدە ملکەچی فشاروقسە ناخۆشەکانی ترامپ نابێت و خەڵک و شەقامەکانی شارەکەی جێناهێڵێت بۆ سەرەرۆییەکانی ترامپ و بەسەربازگەکردنی کوچەو شەقامەکانی شارو سەندنەوەی مافی خۆپیشاندان و هاتنەسەر شەقام، ئەمە لەگەڵ ئەوەی کەمەترسی زۆری ئاژاوەوپەشێوی هەیە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە!
ئەمەیە جیاوازی بەرپرسی گەورە لەگەڵ بەرپرسە قەزەمەکانی لای خۆمان لەجومگەکانی دەسەڵات !
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق