كۆمەڵی ئیسلامی بەفەرمی سوپاسی سەرۆكی پەرلەمان و یەكیەتی دەكات

ليست هناك تعليقات


كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان: سوپاسی سەرۆكی پەرلەمان و پشتگیری هاوسەرۆكان و مەكتەبی سیاسی یەكیەتی دەكەین

ئەمڕۆ ١٧/٦/٢٠٢٠ ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی، ڕاگەیەنراوێكی سەبارەت بەو بڕیارە بڵاوكردەوە كە سەرۆكی پەرلەمان دەریكرد بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیاری وەڕگرتنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عمر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی،
لە ڕاگەیەنراوەكەی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵەی ئیسلامیدا هاتوە:  بڕیاری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەڵوەشانەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار(سۆران عمر)، هەنگاوێكە بە ئاراستەی دروست و ڕاستكردنەوەی بڕیارێكی هەڵە و نایاسایی و نەگونجاو لەگەڵ بارودۆخی نەخوازراوی خەڵكی كوردستان، كەلە چەند قەیرانێكی قورسدا دەژین.
بۆیە سوپاسی سەرۆكی پەرلەمان و پشتگیری هاوسەرۆكان و مەكتەبی سیاسی یەكیەتی نیشتیمانی دەكەین بۆ ئەو بڕیارە، وە ئەم بڕیارە هەنگاوێكە بۆ گێڕانەوەی شكۆ بۆ سەرۆك و پەرلەمانی كوردستان

لینكی لێدوانێكی میدیایی ئەندازیار محمد حكیم جبار، كارگێری ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی، لەو بارەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif