وتەبێژی تەندروستی سلێمانی: نەخۆشخانەكان لە لێواری پڕبوندان

ليست هناك تعليقات



گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی وەکو ئاماژەیەک بە هەڵکشانی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە دەڵێ "نەخۆشخانەکان لە لێواری پڕبووندان".

د. یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، تووشبووانی نوێی کۆرۆنا سەرەیان گرتووە بۆ پڕکردنەوەی فایل بۆئەوەی داخڵبکرێن، دەشڵێ "هەموو جۆرە تەمەنێک و رەگەزێکی تیادایە".

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تکا لە هاونیشتمانیان دەکات کە پابەندی رێنماییەکان بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە سلێمانی تاوەکو ئێستا 448 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 163 کەسیان چاکبوونەتەوە و 11 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە 851 کەس، 434 کەسیان چاکبوونەتەوە و 14 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif