خانمە هونەرمەند ڕەوا جەلیل زادە کە هونەرمەندێکی شێوەکارە باسی ئەتەکیەتی نامەناردن دەکات لە سۆشیال میدیدا و دەڵێت:
نامە ناردن شێواز و یاسای خۆی ھەیە کە جوانترە پەیڕەو بکرێن، بە تایبەت ئەگەر بۆ کەسێک بێت کە نەیناسی یاخود یەکەمجار بێت نامەی بۆ بنێری.
-ھەرگیز نامە مەنێرە تەنھا بنووسی سڵاو، ئەمە وەک ئەوە وایە لە دەرگەی ماڵێک بدەیت و ماڵەکە بتبینن بەڵام پێش ئەوەی دەرگە بکەنەوە بڕۆی.

– ھەرگیز نامە مەنێرە بەبێ سەلام راستەوخۆ بچیە ناو بابەت، ئەمەش وەک ئەوە وایە بچیە ماڵێک بەبێ ئەوەی لە دەرگەیان بدەی.

-ھەمیشە نامەکان بە ‘سەلام’و ‘سڵاو’ دەست پێ بکە و داواکاریەکەت لە ھەمان نامە بنوسە، نەک تەنھا سڵاو و بڕۆی چاوەڕێ بکەی وەڵام بدرێیتەوە ئەوجا بچیە ناو بابەت.
دوای سەلام خەتێک وەرە خوارەوە و ئەگەر پرسیارە، یان داواکاریێکە یان دەستخۆشیە بینووسە.

-ئەوجا خەتێک وەرە خوارەوە و بە ‘سوپاس’ یان ‘کاتێکی خۆش’ کۆتایی پێ بێنە. چونکە ئەگەر بەبێ سوپاس کۆتایی پێ بێنی، وەک ئەوە وایە لە ماڵێک بڕۆی بەبێ خواحافیزی.

– ھەرگیز مەپرسە لە خاوەنی پەیج ئایا خۆیەتی یان ئەدمین، ئەمە راستەوخۆ پەیامێک دەنێرێ کە مەبەستت باش نیە. خۆی بێ ئەدمین بێ لە کۆتاییدا ھەردوک ھەر ئاگادارن.
و ئەگەر پەیجەکە بیزنیز بێت، پێویست ناکا پرسیاری زۆر تایبەت بە ژیانی کەسی خاوەنەکە یاخود نھێنی کارەکەی بکرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق