به‌پێی راپرسیه‌كان كاندیدی دیموكراته‌كان، جۆ بایدن به ١٤ خاڵ به پێش سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه‌وتووه‌ته‌وه كه له كێبڕكێدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و راپرسییانه‌ی له‌لایه‌ن نیویۆرك تایمز و كۆلێژی سیه‌نا ئه‌نجام دراون، جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، جۆ بایدن به پێش تره‌مپ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له كاتێكدا پشتیوانییه‌كان بۆ بایدن-ی تاكه به‌ربژێری دیموكراته‌كان گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا ٥٠، به‌ڵام تره‌مپ توانیوویه‌تی له‌سه‌دا ٣٦ی پشتیوانی بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێت.
له كاتێكدا زیاتر ده‌نگده‌رانی ژن، ره‌شپێست و هایسپانییهكان پشتیوانی له بایدن ده‌كه‌ن، به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی تره‌مپ به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و خۆپیشاندانه‌كانی دژبە ره‌گه‌زپه‌رستی پشتگیریكردنی كه‌می كردووه.
له‌سه‌دا ٥٢ی ئه‌و ده‌نگده‌ره سپیپێستانهی ته‌مه‌نیان له خوارووی ٤٥ ساڵه‌وه‌یه پشتگیری كه بایدن ده‌كه‌ن، له‌سه‌دا ٣٠یان پشتگیری له تره‌مپ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها دوو له‌سه‌ر پێنجی ده‌نگده‌ره سپیپێستهكانی سه‌روو ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ هه‌ڵوێستی تره‌مپ به باش نازانن له‌باره‌ی په‌تای كۆرۆنا و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژی ره‌گه‌زپه‌رستی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق