مامۆستایەكی زانكۆ، لەسەر دەنگۆی بڕینی بەشێك لە موچەی موچەخۆران لە مانگی داهاتوەوە هاتە دەنگو دەنوسێت: ئەم بڕینەی،کەبڕیاری لێ دراوە،بەخشکەیی بڕینی دەرماڵەی هاوسەرو منداڵ وزیاتریشە، بە بێ دەنگی!
دكتۆر شێركۆ حەمەئەمین، مامۆستای زانكۆ لە درێژەی نوسینێكدا دەنوسێت: ئەم حیزبانە لە هیچ حاڵەتێکدا ئامادەنیین،دەست،بۆگیرفانی حیزب و مەسولە ملیاردێرەکانی ببات یان پارەی دزراوی میللەت بێننەوە،یان ماوەیەک میدیاکانیان بوەستێنن.
تەواوی نوسینەی دكتۆر شێركۆ حمەئەمین، كە لە ژێر ناونیشانی ( ئەمانە،کەی دەست،بۆگیرفانی حیزب و خۆیان دەبەن؟) نوسیویەتی
بڕیاری بڕینی ۱٠./ و ۱٥./ لەوموچانەی سەرو ٦٠٠ شەش سەد هەزاردینارن،دەخەڵییەکی تری گروپی حوکمڕانی هەرێمە،کەلەهیچ حاڵەتێکدا ئامادەنیین،دەست،بۆگیرفانی حیزب و مەسولە مڵتی ملیاردێرەکانی ببات یان پارەی دزراوی میللەت بێننەوە،یان ماوەیەک میدیاکانیان بوەستێنن،کەبەپارەی خەڵک بەڕێوەدەبرێن؟!
بۆ،لەبری کەمکردنەوەی موچە،ژمارەی هێزە چەکداروئەمنییەکانتان کەم ناکەنەوە،کەژمارەیان بەنزیکی ٤۳۷ هەزار کەس دەبێت،کەبەپێی ئاماری نافەرمی هەر ۱۲ کەسێک،لەکوردستان چەکدارێکی بەردەکەوێت،کەستانداردی جیهانی دەبێت هەر ۲٠٠ کەس یەک پۆلیسی بەرکەوێت.
وەک دەڵێن ۲٠٠ هەزاری پاسەوانی باخی مەسولن!، ئەم بڕینەی،کەبڕیاری لێ دراوە،بەخشکەیی بڕینی دەرماڵەی هاوسەرو منداڵ وزیاتریشە،بێ دەنگی!
لینکی هەوڵەکەدادەنێم،حکومەتیش ڕەتی نەکردۆتەوەوبەپێی هەواڵەکەش،هیچ لایەنێکی بەشداری حکومەت ناڕازی نەبون
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق