ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، خه‌ڵكیان به‌قاچاخ له سنوره‌كانه‌وه ئاسانكارییان بۆكراوه و هێنراونه‌ته‌وه ناو شاره‌كانی هه‌رێم و خه‌ڵكی تریش، جگه له ئێران و شاره‌كانی تری عیراق له وڵاتانی تری ده‌ره‌وه هێنراونه‌ته‌وه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا زیاد ببێت له هه‌رێم، ده‌شڵێت: "به‌وهۆیه‌وه چاوه‌ڕوانی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌كه‌ین له‌كوردستان، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌زموون و حكومه‌تی هه‌رێم ناشرین بكه‌ن".
ئومێد خۆشناو، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "به دڵنیاییه‌وه ئێمه له‌وكاته‌ی كه ئه‌و قسه‌یه‌مان كردووه و وتوومانه په‌رله‌مان به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا كۆنابێته‌وه، دنیا ده‌یزانی ئێمه له په‌رله‌مان چ كێشه‌یه‌كمان هه‌بوو، كێشه سیاسییه‌كان بوونه هۆی ئەوەی كه په‌رله‌مان تۆزێك سست ببێته‌وه، و ناتێگهیشتنێك له نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش دروست بوو".
وتیشی: "به خۆشحاڵییه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا، ئه‌و لێتێگه‌یشتنه هاوبه‌شه دروستده‌كه‌ین، په‌رله‌مان بێته‌وه سه‌ر ڕێچكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی، هه‌روه‌ها رامانگه‌یاند هیچ گرفتێكی سیاسی نیه كه په‌رله‌مان كۆنه‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌بووه له‌و چه‌ند رۆژه‌دا، رێكاره‌كانی خۆپارێزییه، كه ئێمه به دڵنیاییه‌وه له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بینه‌وه، له ماوه‌ی یه‌ك دوو رۆژی دیكه كۆده‌بینه‌وه و رێ و شوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌گرینه‌به‌ر، كه دۆخه‌كه زۆر زۆر مه‌ترسیداره، و ده‌بێت ئێمه وه‌كو نوێنه‌رانی گه‌لی كوردستان زۆر راشكاوانه په‌نجه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌موكوڕییانه دابنێین، كه به چ جۆرێك ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و دۆخه و ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت".
ده‌شڵێت: "پێشتر هه‌موو ئامانجمان ئه‌وه بوو رامانده‌گه‌یاند، كه به كه‌مترین زیان ئێمه لێی ده‌ربچین، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك پێشبینی ده‌كرێت زیانه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان و زیاد بوون ده‌چێت، و كاره‌ساتێكی گه‌وره له رێگه‌دایه، ده‌بێت ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانی گه‌لی كوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته زۆر به جددی بێینه سه‌ر خه‌ت، بۆیه پێمانوایه ده‌بێت له زووترین كاتدا په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه."
پێشتر به‌رپرسێكی ته‌ندروستی سلێمانی ئۆباڵی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا-ی خستبووه ئۆباڵی هه‌ریه‌كه له وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری ناوخۆ، هه‌روه‌ها داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ش-ییانی كردبوو." سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌ك په‌رله‌مان ئاماده‌ن بانگهێشتی ئه‌و وه‌زیرانه بۆ په‌له‌مان بكه‌ن به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه؟
ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت: " ئه‌وه به‌لاڕێدا بردنی هه‌موو راستییه‌كانه، ئێمه نه به‌رگری له وه‌زیری ناوخۆ ده‌كه‌ین و نه به‌رگریش له وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت به‌بیری خۆمان بهێنینه‌وه كه ئه‌و جۆره لێدوان و ئه‌و به‌سیاسی كردنه‌ی كۆرۆنا-ی سلێمانی كوردستانی به‌و رۆژه گه‌یاند، هەر رۆژه و لێدوانێكییان ده‌دا، به‌رپرسمان ده‌بینی ئه‌مڕۆ رایده‌گه‌یاند ده‌یوت كاره‌ساتێكی مرۆیی له رێگه‌دایه، دوای سێ رۆژی دیكه هه‌مان كه‌س ده‌یوت سه‌ركه‌وتن راده‌گه‌یه‌نین به‌سه‌ر كۆرۆنادا زاڵ بووین، ئه‌مه‌ش ته‌نها و ته‌نها له پێناو ناشیرینكردنی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، هه‌موو تواناكانییان خسته گه‌ڕ، و به‌لاڕێدا بردنی راستییه‌كان و كاڵكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات به‌لێدوانی جۆراوجۆر، و چه‌واشه‌كاری سه‌ریان له‌خه‌ڵك شێواند، بوونه هۆكاری ساردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له خۆپارێزی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "رێگریكردن له رێ و شوێنه‌كانی حكومه‌تیش یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كانییان بوو، ئه‌گینا حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وه‌نده گورجوگۆڵ هاتبونه مه‌یدان، رێ وشوێنی وایان گرتبووه به‌ركه به‌نموونه ده‌هێنرانه‌وه له ناوچه‌كه، كه‌چی به‌داخه‌وه زۆر نابه‌رپرسانه توانجییان لێده‌دا كه حكومه‌ت ڕاست ناكات و گومانییان گه‌یانده ترۆپك، و تێكه‌ڵی گه‌مه‌ی سیاسی نابهرپرسانهشیان كرد".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی وت: " ئێمه‌ش پێمان سه‌یره، كه پێشتر ژماره‌ی تووشبووان له هه‌رێمی كوردستان به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران، خه‌ڵك له ژووره‌كان دانیشتبوون، به‌وپه‌ڕی قه‌ناعه‌تیشه‌وه خۆیان ده‌پاراست، ئێستا به‌داخه‌وه ژماره‌كان هێنده زۆر بوون له هه‌زار تێپه‌ڕی كردووه، ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆرتری له‌ده‌ست دانی ئازیزانی خۆمان ده‌بینیین، كه‌چی له شه‌قام و كوچه و كۆڵان و شوێنه‌كان، نه بای دیوه و نه باران. ئه‌گه‌ر كار وا بڕوات، من به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم چه‌ند رۆژێكی تر به‌و جۆره بڕوات، ماڵێك، بنه‌ماڵه‌یه‌ك له كوردستان نامێنێت، كه كه‌سێكی تووشبووی نه‌بێت، و به دڵنیایشه‌وه رۆژانه مه‌رگی ئازیزانی خۆمان ده‌بینیین، بۆیه ئه‌و جۆرانه بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی ته‌نها حكومه‌ت ناشیرین بكه‌ن و بیرییان له گه‌ل نه‌كرده‌وه".
ئومێد خۆشناو روونیكرده‌وه: "مه‌به‌ستم ئه‌و كه‌سانه‌یه له پێناو ناشیرینكردنی حكومه‌ت و له پێناو به‌سیاسی كردنی ئه‌و بابه‌ته، لێدوانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه، نووسینی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه، ده‌ربڕینی هه‌موو ئه‌و كه‌سه سیاسییانه دیاره و له بیرمانه چه‌ند رۆژێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیووه، كه به چ جۆرێك ههڵسوكهوتییان كرد، كه ئه‌وانه نابه‌رپرسن، ئێستاش پێویست ده‌كات ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانی گه‌لی كوردستان، داواكارین ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی میللی بكه‌ن نابێت ئه‌وانه‌ی بوونه هۆی كاڵكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان گه‌ل و حكومه‌ت، بوونه هۆی ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له خۆپارێزی نابێت لێیان قبوڵ بكه‌ین، ده‌بێت له ئاستی میللی‌دا به‌رامبه‌ریان بوه‌ستینه‌وه، له قۆناغی یه‌كه‌مدا خۆمان، خۆمان بپارێزین، له قۆناغی دووه‌مدا، له دوای هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه سزا بدرێن، ئه‌و لایه‌نانه سزابدرێن، كه به‌ڕاستی ئه‌و بابه‌ته‌یان تێكه‌ڵ به گه‌مه‌یه‌كی شكستخواردووی سیاسییانهكرد".
له باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كێیه وایان كرد؟ ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت: "زۆر ڕوونه كه كاتێك ناو ناهێنیین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌و دۆخه ئامانجییان بوو ئه‌و پرسه به پرسێكی شار بكه‌ن، شارێك له‌گه‌ڵ شارێكی دیكه، تێكه‌ڵی سیاسه‌تی بكه‌ن و حكومه‌تی پێ ناشیرین بكه‌ن، و دامهزاراوهكانی حكومه‌تی پێ خه‌تابار بكه‌ن، حكومه‌ت زۆر به‌ڕاشكاوی به گه‌لی كوردستانی وت كاری له پێشینه و هه‌ره‌گرنگ له‌لای من، پارێزگاری كردنه له ژیان و سه‌لامه‌تی ئێوه، و له به‌رامبه‌ریشدا راشیگه‌یاند، توانا ته‌ندروستییه‌كانی دیاریكراون، ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته ژماره‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان بچێت توانا ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌و گه‌مارۆیانه‌ی، كه له‌سه‌ریه‌تی له‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، به‌سه‌ری هاتووه، له توانایه‌كی وه‌هادا نیه وه‌ك وڵاتە پێشكه‌وتووه‌كان، كه ئه‌وانیش نه‌یان توانیووه وه‌ك پێویست رێ و شوێنهكانییان بگرنه‌به‌ر، بۆیه ئێمه گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین بە شاهێد، كێ بوونه ئه‌وانه‌ی ڕێگریان له حكومه‌ت ده‌كرد و حكومهتیشییان ناچاركرد رێ و شوێنه‌كانی شل بكاته‌وه، و نه‌یانهێشت حكومه‌ت رێ و شوێنه تونده‌كانی خۆی بگرێته‌به‌ر".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی پێتانوانیه بێ مووچه‌یی و دۆخی خراپی ئابووری و گوزه‌رانی خه‌ڵك بووه هۆی شلكردنه‌وه‌ی رێ وشوێنه‌كان، نه‌ك لایه‌نی سیاسی وه‌ك باسده‌كرێت؟ له‌وه‌ڵامدا ئومێد خۆشناو وتی: "ئێمه پێمانوایه گه‌لی كوردستان ماندووه، وڵاتانی هه‌ره پێشكه‌وتوو و خاوه‌ن كیان و ئابووری به‌رز خه‌ریكه كۆرۆنا ته‌نگییان پێهه‌ڵده‌چنێت، ئه‌گه‌ر بۆ ده‌وڵه‌تانی دیكه یه‌ك كێشه‌یان هه‌بێت كه بریتییه له كۆرۆنا، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر سه‌رپێیی بۆت بژمێرم، نزیك به 10 كێشه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ عیراق، له ناوخۆی خۆمان، و گرفتی سیاسی و ئابووری و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌مان هه‌یه، خه‌ڵك راسته له‌ماوه‌ی رابردوودا ماندوو بووه، پاشماوه‌ی شهڕێكین، پاشماوه‌ی ئه‌و قهیرانانهین كه حكومه‌تی عیراقی بۆ ئێمه‌ی دروستكرد، ئه‌و شێواندنه‌ش به‌و جۆره نییه، كه له‌و ساڵه‌دا ته‌نها یه‌ك مووچه درابێت، ئه‌وه كهڵهكهبوونه،".
وتیشی: "له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، دوای دواكه‌وتنی مانگه‌كانی مووچه دان گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی كه بوترێت ئه‌مڕۆ مانگی یه‌كی ساڵی 2020 ده‌درێت، به‌ڵام مووچه دره‌نگ كه‌وتووه، به‌غدا بوه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بودجه‌ی ئێمه ده‌بڕێت كه‌چی ئه‌و نه‌فه‌سه‌ی داوای له به‌غدا ده‌كرد بیبڕێت ئێستاش له ناوخۆی خۆمان دێت و كۆرۆنا به سیاسی ده‌كات، هه‌موو ئه‌وانه ته‌واوه بازاڕ‌و كه‌سابه‌تی خه‌ڵك زیانی به‌ركه‌وتووه راسته، مووچه نه‌دراوه و دواكه‌وتووه راسته، خه‌ڵكی حه‌قی خۆیه‌تی ئه‌و داوایه بكات، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه، كه حكومه‌ت نیه‌تی و نایدات حكومه‌تیش ناچاره، به‌ڵام شێواندنی بابهتهكان و به‌ئاراسته‌ی ئه‌وه له ئه‌نجامدا گه‌ل زیانمه‌ند ده‌بێت".
خۆشناو دووپاتیكرده‌وه: "حكومه‌ت راشكاوانه وتی ئهولەویهت و ئه‌فزه‌لیه‌ت/ كاری له پێشینه و هه‌ره گرنگ له‌لای من، پارێزگاریكردنه له خۆپارێزییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و رێ وشوێنانه ده‌گرمه به‌ر، ئه‌وان هاتن تێكه‌ڵی سیاسه‌تییان كرد، پێیانوابوو به‌و رێگایه حكومه‌ت ده‌ڕوخێنن، كه له ئه‌نجامدا ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بڕوخێت هه‌ر زیانمه‌ند هاوڵاتییه، و له ئه‌نجامیشدا وا ده‌بینیین كاره‌ساتێكی مرۆیی له رێگه‌دایه و مه‌رگی ئازیزانی خۆمان ده‌بینیین، بۆیه دیسان دڵنیایی ده‌كه‌مه‌وه گه‌لی كوردستان پێویستی به‌وه هه‌یه، كه هه‌ڵمه‌تێكی میللی، دوور له هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كی حزبی، دوور له هه‌ر پشتیوانییه‌كی حكومی، دوور له هه‌ر ئایدۆلۆجیا و بیر و بۆچوونێك ده‌رحه‌ق به‌و نابه‌رپرسانه بوه‌ستێته‌وه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێت: "زانایه‌ك ده‌ڵێت كۆرۆنا ئه‌وه‌نده به عیزه‌ت و نه‌فسه خۆی له ده‌رگات نادات، ئه‌گه‌ر بۆ خۆت نه‌یهێنیته ناو ماڵی خۆت، واته به هاتوچۆی هاوڵاتییان و به‌تێكه‌ڵبوون ده‌گوازرێته‌وه ئه‌و په‌تایه، ئه‌وه زانست سه‌لماندوویه‌تی و به هیچ رێگه‌ی دیكه نییه. رێ و شوێنه‌كان گیرابوونه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاتوچۆیه نه‌بێت، به‌داخه‌وه له سنوره‌كان به قاچاغ خه‌ڵك داخلی كوردستان كرا. به‌داخه‌وه خه‌ڵكیش له ده‌ره‌وه گه‌ڕایه‌وه كواره‌نتین نه‌كرا، به‌داخه‌وه بووه هۆكاری تێكه‌ڵ بوونی هه‌موو چین و توێژه‌كان و ئه‌وه‌ی لێدروستبوو، ئێمه پێمانوایه ته‌نها له پێناو ناشیرینكردنی حكومه‌ت و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كاره كرا، كه دواجار گه‌لی كوردستان باجه‌كه‌یدا، ئێمه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه به‌سه‌ر گه‌لی ئێمه‌دا هاتووه و زیاد ده‌بێت ژماره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر خۆپارێزییه‌كانی سه‌ره‌تای رێ و شوێنهكانمان بگرتایه به‌ر و به‌رده‌وام بووینایه، هیچ ده‌روازه‌یه‌ك نه‌مابوو كۆرۆنا له ده‌ره‌وه بتواندرێت بێته ناو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش بۆ زیادبوونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نها له پێناو ناشیرینكردنی حكومه‌ت و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كاره كرا كه دواجار گه‌لی كوردستان باجه‌كه‌یدا".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كێ و له كوێوه خهڵكییان هێنایه‌وه كوردستان به قاچاغ، تا ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان زیاد بكات وه‌ك خۆت ده‌ڵێی؟ له‌كاتێكدا سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ و ته‌ندروستی له‌سه‌ر پشكی حزبهكهته. ئومێد خۆشناو وتی: "واقیعێك هه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان، به‌و واقیعه تاڵه دابه‌شكارییه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه هه‌موو هه‌وڵی ئێمه وابوو، واش ده‌بێت كه كوردستان به یه‌ك چاو سه‌یر بكرێت، دوو زۆنی بسڕێته‌وه، له زاخۆ تا خانه‌قین حكومه‌ت قه‌ڵه‌مڕه‌و بێت و حكومه‌ت به‌رپرسیاربێت، له خراپی و باشییه‌كانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌و جۆره تا ئێستا نه‌مان توانیووه له‌و بابه‌ته سه‌ركه‌وتوو بین، ئه‌وه‌ش هۆكاره له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه كه تێكه‌ڵ كراوه، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له‌به‌رده‌ست دایه به‌دڵنیاییه‌وه خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هێنراوه‌ته‌وه زۆر به ئاسانی هێنراوه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك له وڵاتانی دراوسێ و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق، له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش هێنراوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌بێ كواره‌نتین".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا به‌ڵگه‌ت هه‌یه، كه به قاچاخ و به مه‌به‌ست خه‌ڵك له سنوره‌كانه‌وه هێنرابێته ناو شاره‌كانی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له كوردستان زیاد ببێت؟ ئومێد خۆشناو له‌وه‌ڵامدا وتی: "به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڵگه هه‌یه و ده‌خرێنه‌ڕوو و كارێكی زۆر زۆر خراپیش بوو، ئێستاش ئێمه دیسان دڵنیایی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكمان له پێناو پارێزگاریكردنی گه‌لی خۆمانه، به‌ڵام ههربابهتێكیش كاتی خۆی دێت".
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌نه‌بوو ئاماژه به‌و كه‌سانه بدات، كه خه‌ڵكی به‌قاچاخ له سنوره‌كانه‌وه هێناوه‌ته ناوهه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌ته‌نها ئاماژه‌ی كرد " ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه هۆی ساردكردنه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان له خۆپارێزییه‌كان، بوونه هۆی ناشیرینكردنی حكومه‌ت، سێ مانگی دیكه‌ش خوێندنه‌وه‌مان وایه كه دۆخه‌كه هێور ده‌بێته‌وه و كاره‌ساته‌كه‌ش روو ده‌دات، قوربانی زۆریش ده‌ده‌ین ئینجا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئێستا داوا ده‌كه‌ن بڕۆن خۆپیشاندان بكه‌ن و بڕۆنه ناو خه‌ڵك، خه‌ڵك بچێته‌وه سه‌ر ده‌وام و كاری خۆی و كۆرۆنا نیه و راست نییه، حكومه‌ت راست ناكات له پێناو شتی دیكه ده‌یشارێته‌وه و بابه‌ته‌كه‌یان تێكه‌ڵی سیاسه‌ت كردووه، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه دێنه‌وه له به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ و ته‌ندروستی له پارتییه، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه له ئێستاوه خۆیان ئاماده كردووه بۆ چه‌ند مانگێك دوای كاره‌ساته‌كه‌ی كه به‌سه‌رمان دێت، ئه‌و كاته بێن و خه‌ڵك دیسانه‌وه چه‌واشه بكه‌ن، كه ئه‌وانه هۆكار بوون له به‌رئه‌وه‌ی خۆپارێزییان نه‌كرد".
"ئێمه راسته فراكسیۆنی گه‌وره ی په‌رله‌مانیین، به‌ڵام هه‌میشه رامانگه‌یاندووه ڕاسته لایه‌نێكی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری حكومه‌تین، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك سازش له‌سه‌ر چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت ناكه‌ین، به چاوێكی وردبینه‌وه له كاره‌كانی حكومه‌ت ده‌ڕوانیین، به دڵنیایشه‌وه، له ئاینده‌شدا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌موو ئه‌و راستییانه‌ی كه پێویست بكات ده‌خرێنه ڕوو، ئه‌وانه‌ی هۆكار بوون ده‌بێت سزا بدرێن كه ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان هێنا"، ئومێد خۆشناو وایوت.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه، وه‌زیری ناوخۆ داوای به‌ڵگه‌ی لێ‌كردیت سه‌باره‌ت بهداخڵكردنی خه‌ڵك به قاچاخی له سنوره‌كانه‌وه وه‌ڵامت چی ده‌بێت؟ ئومێد خۆشناو وتی: "هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له هه‌ر جێگایه‌ك هه‌بێت، ئه‌وه‌ی راستییه له‌لامان ئێمه ده‌یخه‌ینه به‌رده‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ده‌یخه‌ینه به‌رده‌م رای گشتییش له‌كاتی خۆیدا. ئێمه هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌ك زۆن ده‌بینیین، به‌دڵنیاییه‌وه له سنووری جۆراوجۆر هاتوون و ئاسانكارییان بۆ كراوه، كه‌بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی دوباره و زیادبوونی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق