بەرپرسێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی: ناکرێ پزیشک و کارمەند بەگیرفانی خاڵی و دەرونێکی ماندو ڕۆژانە لەناو ڤایرۆسی کۆڕۆنا ژیان بەسەر بەرێت و دەسەڵاتیش لەبێباکی و گەندەڵی خۆی نەوەستێت
مستەفا عبدلڵە، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، داوا دەكات حكومەت بەتەنگ ژیان و پزیشكان و تەندروستكارانەوە بێت و دۆخی ئەوان لەبەرچاو بگرێت كە لەبەردەم مەترسیدان و دەنوسێت: ئەوەی پزیشکە بەڕێزەکان و کەرتی تەندروستی باسی دەکەن لەبڵاوبونەوەو تەشەنەی کۆڕۆنا مەترسیەکی گەورەیە، بەڵام دەسەڵات زۆر بێباکە دەربارەی مافی کادیرانی کەرتی تەندروستی ، ئەرکی هەرەلەپێشینەی دەسەڵاتە بەپەلە بەدەم موچەو بژێوی پزیشکان و کارمەندانی کەرتی تەندروستیەوەبێت، ناکرێ پزیشک و کارمەند بەگیرفانی خاڵی و دەرونێکی ماندو ڕۆژانە لەناو ڤایرۆسی کۆڕۆنا ژیان بەسەر بەرێت و دەسەڵاتیش لەبێباکی و گەندەڵی خۆی نەوەستێت، بێباکی دەسەڵات گەیشتۆتە لوتکە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق