سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٦/٢٤ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە شاندی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت.
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی یەکخستنی ھەوڵەکان کردەوە بە ئاڕاستەی گەیشتن بە چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوولا حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە کە چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگای لەیەکگەشتنی جددی و ویستی ھاوبەش دێنەکایەوە، لە پێناو ھێنانەدی بەرژەوەندی نیشتمانی، ھاوکات جەختیکردەوە لەگرنگی یەكلاكردنەوەی كێشە داراییەكان بە شێوەیەكی شەفاف، بەجۆرێک مافی گشت ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی تیایدا پارێزراو بێت، ھەروەھا زامنی مووچەی مووچەخۆران بكات.
ھەر لە دیدارەکەدا داوین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئابووری و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ رێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی پاشماوەكانی گروپی تیرۆرستی داعش گفتوگۆی لەبارەوەكرا، هەروەها لێکەوتەکانی پەتای كۆرۆنا و هاریكاری نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی لە گشت بوارەکاندا خرایە روو.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق