وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی: دەستبردن بۆ مووچە کوشتنی جارێکی تری هاوڵاتیان

ليست هناك تعليقات


عبداللە وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند: "دەستکاری کردنی مووچەی فەرمانبەران لە کاتێکدا دوو مانگ جارێک مووچە وەردەگرن گەورە ترین تاوانی مرۆیی و یاسایی و ئایینیە، بۆیە دەست بردن بۆ بژێو و ژیانی خەڵک بە پاساوی قەیرانی ئابووری و نەبوونی پارە کوشتنی جارێکی تری هاوڵاتیان و خەڵکی هەژارو بەش مەینەتی کوردستانە".

وتیشی: "پێویستە حکومەت و لایەنەکانی بەشدار لە حکومەت ویژدانیان بجوڵێ و مافی مووچە خۆران دابین بکەن".

ئاماژەی بەوەشداوە: "بە داخەوە ئەو پڕۆژە چاکسازییەی کە ماوەیەکە بانگەشەیان بۆ دەکرد هێنایەن و بردیان لەسەر پشتی فەرمانبەرانی هەرێم جێبەجێیان کرد و بەمەش هەرچی پڕۆژەی چاکسازی هەیە لەباریان برد.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif