باج خرایە سەر ئەم بەرهەمانە

ليست هناك تعليقات


گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەرهەمی نێوخۆیی، باجی زیاتر دەخرێتەسەر چەند بەرهەمێک، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هاوردەدەکرێن.

حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکە بۆ پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەرهەمی نێوخۆییە و لە 10ی ئەم مانگەوە جێبەجێدەکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ رووداو ئاشکرایکرد، بۆ هەر کیلۆیەک تەماتە 600 دینار باج وەردەگیرێت تاوەکو 10-10-2020. هەروەها لە 15ی مانگیشەوە بۆ یەک کیلۆ بامیە، فاسۆلیای تەڕ، لۆبیا و بیبەر بە هەموو جۆرەکانییەوە، بڕی 350 – 400 دینار باج وەردەگیرێت و بڕیارەکەش تاوەکو سەرەتای مانگی 11 کارا دەبێت.

هەر بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک بۆ هەمیشە قەدەخەکراوە لەوانە (مریشک، قەڕنابیت، تەڕەپیاز، زۆربەی جۆرەکانی سەوزە، کاهوو، قارچک و گوڵەبەڕۆژە)، چونکە بە گوتەی وەزارەتی کشتوکاڵ، ئەو بەرهەمانە لە نێوخۆی کوردستاندا بەشی پێویست بەرهەمدەهێنرێن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif