زانیاری لەسەر كاتی كردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكان

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو رۆژی 01-07-2020 درێژکرایەوە.

لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 21-06-2020، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی لیژنەی باڵای سەلامەتی و تەندروستی نیشتمانی عێراقی، بڕیاریدا ماوەی راگرتنی گەشتەکانی ئاسمانی تاوەکو رۆژی 01-07-2020 درێژبکاتەوە.

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، بڕیارەکە گەشتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

لە بڕیارەکەدا هەڵاواردن کراوە و رێگە بە گەشتی فڕۆکەکانی کارگۆ و رێکخراوەکانی فریاگوزاری و تیمەکانی تەندروستی و گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی عێراقی لە دەرەوە دەدرێت.

‌ده‌رچوونی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌ چوارچێوه‌ی رێگریکردنە له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی تایبەت بە بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایر‌ۆسی كۆرۆنا، لە 17ـی ئاداری 2020 وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی هەڵپەسارد.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif