گۆران و سۆران: واز لە رق و کینە بێنن و دەست بە خۆشەویستی بکەنەوە.

ليست هناك تعليقات


دوو برای هاوشێوە، بەم شێوەیە ماڵئاواییان لە ٢٥ ساڵەی تەمەنیان كردوو پێیان نایە ٢٦ ساڵەی تەمەنیانەوە، ئەوان ناویان گۆران و سۆرانە، دوانەن و هاوشێوەی یەكن، ڕێژەی هاوشێوەییان هێندە زۆرە بە ئاستەم لە یەك جیا دەكرێنەوە، ئەم دوو برایە پێكەوە یەك هەژماریان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هەیە بەناوی سۆران و گۆران عبدلڵە، لەوێ وێنەكانیان بڵاوكردۆتەوە و نوسیویانە: واز لە رق و کینە بێنن و هەرچی هەیە لەکات و شوێنی خۆیدا تەواوی بکەن و دەست بە خۆشەویستی بکەنەوە.

من ئەمەوێت کەمردن هات
پێکەوە چرایەک بە داری گیانەوە هەڵواسین
لە ماڵی گۆڕستان یاخی ببین
کەمردن هات
لە بیرت بێ، یەک گۆڕ بۆ هەردووکمان لێدەین!

لە قەسیدەیەکی (جەمال غەمبار)ەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
فۆتۆ/ هەڵۆ جەباری



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif