رامۆس هەرا بنێیتەوە

ليست هناك تعليقات

سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکار و کاپتنی یانەی ریال مەدرید، وەڵامی جیرارد پیکێی بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنای دایەوە و گوتی "ناهەقت نییە هەرا بنێیتەوە".

دوای ئەوەی یانەی ریال مەدرید لە گەڕی 31ـی لالیگادا توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە مایۆرکا بباتەوە و پێشەنگی لالیگا بەدەستبهێنێتەوە، سێرخیۆ رامۆسی کاپتنی یانەی ریال مەدرید خۆشحاڵی خۆی بەو سەرکەوتنە نیشاندا و وەڵامێکی جیرارد پیکێی دایەوە، کە پێشتر بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ناوبژیوانانی لالیگای بەوە تۆمەتبار کردبوو کە بە بڕیارەکانیان یارمەتی ریال مەدرید دەدەن.

سێرخیۆ رامۆس، گوتی "ئاساییە کە پێکێ ئەو قسانە بکات و ئەو هەموو هەرابنێیتەوە، ئەو ناهەقی نیییە، چونکە ئێمە لە پێشەنگین".

رامۆس هەروەها گوتی "بڕوا ناکەم ناوبژیوانان پێشوەختە هیچ بڕیارێک بدەن، چونکە ئەوان نازانن فیلم دروست بکەن".

رامۆس لە بەردەوامی قسەکانیدا سەبارەت بەو تۆمەتانەی پیکێ ئاراستەی ریال مەدرید و ناوبژیوانانی کردووە، گوتیشی "هەندێک کەس بەشێوەیەک قسە دەکەن کە پێویستە ئێمە سوپاسی ناوبژیوانان بکەین لەبەرئەوەی ئێمە پێشەنگی ریزبەندین".

سەبارەت بە گۆڵەکانیشی، کە لەو یارییەدا بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد، کاپتنی ریال مەدرید گوتی "گۆڵەکانم دیارییەکن بۆ ساڵانێکی زۆر لە کارکردن و خۆماندووکردنم، بۆیە من دڵخۆشم".

سێرخیۆ رامۆس تاوەکو ئێستا 117 گۆڵی تۆمارکردووە، کە ئەو تاکە بەرگریکارە لەم وەرزەدا 10 گۆڵ تۆماربکات لە سەرجەم پاڵەواێتییەکاندا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif