نرخی نەوت بەرزبوویەوە

ليست هناك تعليقات


بازرگانانی نەوت چاویان لە رێککەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتە لەبارەی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت کە کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیاری لەسەر دەدرێ، بەهۆیەوە نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی 0.91% بەرزبووەوە و گەیشتە 38 دۆلار و 67 سەنت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، 20 سەنت زیادی کردوو و بە 35 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەم لە لایەن رێکخراوی ئۆپێک، ماوەی شەش هەفتەیە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی کەرەنتینە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوتی بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif