تورکیا پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی بۆ سەر باشوری کوردستان، حکومەتی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە
بەرپرسێکی پلەبەرزی تورکیا بە هەواڵدەری ڕۆیتێرزی ڕاگەیاندووە : ئانکارا دوای دانوستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق هێرشەکەی بۆ سەر باشوری کوردستان بە مەبەستی لێدان و نەهێشتنی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە دەستپێکردووە.
ئەو بەرپرسە پلە بەرزەی تورکیا کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت جەختی لەوە کردووەتەوە تورکیە دەیهەوێ ژمارەی بارەگا سەربازیەکانی لە باشوری کوردستان زیاتر بکات.
بە گوێرەی هەواڵەکەی ڕۆیتێرز ئەو بەرپرسەی دەوڵەتی تورکیە باسی لەوە کردووە گەڵاڵەی درووست کردنی بنکەی سەربازی کاتی لە باکوری عێراق بۆ ئەوەیە ڕێگری لە بەکار هێنانەوەی دوبارەی ئەو ناوچانە لە لایەن گریلاکانی پەکەکەوە بکرێت.
شایانی باسە ، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی عێراق باڵیۆزی تورکیەی دوو جار بانگ کردووە ، بەڵام وەزیری بەرگری تورکیە خلوسی ئاکار ڕایگەیاندووە هێرشەکانیان ناوەستێنن .
سەرچاوە/ ڕۆیترز
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق