بەهای تمەن دابەزی

ليست هناك تعليقات

بەهای دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە تمەن بەرزبونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد، بەجۆرێک لە دوایین ساتی مامەڵەکانی بازاڕی دراو لە تاران بەهای دۆلارێک بۆ سەرووی 19 هەزار تمەن بەرزبووەوە.

هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەن، بە گوتەی حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران ئەوەیە کە حکومەتی ئێران لەبەر گەمارۆکانی ئەمریکا ناتوانێت دراوی بیانی وەک پێویست دابین بکات.

دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بۆ ئەم ئاستە بێوێنەیە. دوو ساڵ لەمەوبەر ئەو کاتەی کە دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا تاکلایەنە لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران پاشگەزبووەوە، بەهای تمەنی ئێرانی بەراورد بە دۆلار دابەزی بۆ نزیکەی 20 هەزار تمەن.

عەبدولناسر هیمەتی، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی ئێران رایگەیاند دەکرێت هەلومەرجی ئێستای بازاڕی دراو لەلایەن حکومەتەوە کۆنترۆڵ بکرێت.

هیممەتی رایگەیاند بەهۆی کۆرۆنا و گەمارۆکانی ئەمریکا هەناردەی ئێران دابەزیوە. لەبەر ئەوەش دابینکردنی دراوی بیانی ئەستەم بووە، بەڵام هەلومەرجی ئێستا دەکرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت و سەقامگیری بۆ بازاڕی دراو بگەڕێتەوە.







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif