ئێران: ترەمپ سیاسەتی دوڕویی بەرامبەر ئێمە جێبەجێدەکات

ليست هناك تعليقات


حکومەتی ئێران رایگەیاند، ترەمپ سیاسەتی دوڕویی بەرامبەر ئێران جێبەجێدەکان، لەلایەک سزای نوێ دەسەپێنێت و لەلایەکی تر داوای دانوستان دەکات.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سیاسەتی دوڕویی بەرامبەر ئێران جێبەجێدەکات

ئاژانسی ئیرنای ئێران لەزاری بەرپرسانی حکومەتی تاران بڵاویکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سیاسەتی دوڕویی بەرامبەر ئێران جێبەجێدەکات، لەلایەک سزای نوێ دەسەپێنێت و لەلایەکی تر داوای دانوستان دەکات.

چاوەڕێ نەکەن تا دوای هەڵبژاردنەکان، بەڵکو هەر ئێستا رێککەوتنێکی گەورە لەگەڵ وڵاتەکەی ئەنجامبدەن

پاش ئازادکردنی فیزیاناسێکی ئەمریکی بەناوی مشیل وایت لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەتویتێکدا داوای لەئێران کردوە " چاوەڕێ نەکەن تا دوای هەڵبژاردنەکان، بەڵکو هەر ئێستا رێککەوتنێکی گەورە لەگەڵ وڵاتەکەی ئەنجامبدەن." 

ترەمپ لەتویتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ دەباتەوە و بۆیە ئێستا دەتوانن رێککەوتنێکی باشتر بکەن.

دەسەڵاتدارانی ئێران ئاماژەیان بۆ ئەوە کردوە، بۆئەوەی بزانن ترەمپ بەجدی دەیەوێت دانوستان بکات پێویستە سەرەتا سزا ئابورییەکانی لەسەر تاران هەڵگرێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif