تەنیا جارێ ئەم یارییە رێکخەن!

ليست هناك تعليقات

تەنیا کوردی

تەنیا لەم بیرۆکەیە بڕوانە، ئەگەر مەشھەدی سیاسی ئێستا بخرێتە سەر تەختەی شەترەنجەوە، لە جیاتی ئەوەی سەربازەکان لەبەرەی پێشەوەی جەنگ بن، ھەندێ بزنسمان لە شوێنیان دابنرێن، لە بەرامبەریشدا ھەندێ لە بەرپرسانی سیاسی، ئایا براوەی یارییەکە تیمی قاوەیی دەبێ، یان تیمی پەمەیی؟

رەنگە یارییەکە بوەستێ، چونکە ھەر بەرپرسێک لە تیمی پەمەیی، بزنسمانی خۆی و، ناوی کۆمپانیاکەی لە تیمی قاوەیی دەناسێتەوە، ئایا ئامادەیە بە رۆحیەتی سەربازێک لە دژی بەرژەوەندی ئابووریی خۆی بجەنگێ؟

ئایا بزنسمان کە لە دژی سامانی خۆی بجەنگێ دڵسۆز دەبێ بۆ مەلیک؟ دڵسۆز دەبێ بۆ سەرۆکەکانی؟ ئەی لە جیاتی دڵسۆزی ساختەی بۆ سەرۆکەکان، دڵسۆز دەبێ بۆ خاکەکەی؟ نیشتمانی؟...

ئێستا ئەم دیمەنە لەپێش جیلی تازەیە..ئەم دیمەنە دەبینرێ کە تاقمێک بۆ بزنس سیاسەت دەکەن، تاقمێک بۆ کوردستان دەمرن، بۆیە تەنیا یەک جار ئەگەر مەلیک و سەرۆکەکان ئەم یارییە رێکبخەن، زۆر بەدەگمەن بەرپرس لە ریزەکانی حزب و حوکمڕانی و ئۆپۆزسیۆن دەمێنن، ڕەنگە سێ شار بگەڕێی تا بەرپەرسێک یان بزنسمانێکی ساختە دەدۆزییەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif