مەسعود بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

ليست هناك تعليقات


بەڕێز مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی له‌ ساڵیادی ده‌ركردنی بڕیاری ریفراندۆم بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئەم بڕیارە دەستكەوتێكی گرانبەها بوو بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و شانازییش بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشدار بوون لە دەركردنی ئەو بڕیارە و لێشی پەشێمان نەبوونەوە.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمڕۆ  یادی رۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان. لە 7ـی حوزەیرانی 2017ـدا لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە كۆدەنگی بڕیاریان لەسەر ریفراندۆم دا بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بتوانێ لە رێگەیەكی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بە جیهانیان بگەیێنێت. ئەم بڕیارە دەستكەوتێكی گرانبەها بوو بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و شانازییش بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشدار بوون لە دەركردنی ئەو بڕیارە و لێشی پەشێمان نەبوونەوە.
لەم یادەدا پێزانینم بۆ رۆڵ و ماندووبوونی سەرجەم تێكۆشەر و ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان هەیە و، هەزاران سڵاو لە رۆحی پاكی شەهیدانی كوردستان و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادی.
مسعود بارزانی
7ـی  6ـی 2020

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif