بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تەنیا خول و پاڵەوانێتییەکانی رانەگرت، بەڵکو رۆژانە وەرزشوانانیش تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبن و گیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
ئێستا هەریەک لە حوسێن شەلالی راهێنەری هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق، عەلی هادی راهێنەری ناسراوی عێراق و پێشووی یانەی زاخۆ، بەهۆی تووشبوونیان بە ترسناکترین ڤایرۆسی جیهان لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنان لە شاری بەغدا.
عودەی سەببار، ئەندامی نوسینگەری راگەیاندن لە یەکێتی تۆپی پێیی عێراق، رایگەیاند" بارودۆخی تەندروستیی حوسێن شەلال و عەلی هادی باشە، پزیشکان هەواڵی دڵخۆشکەرییان پێراگەیاندووین، بەشێوەیەک لە چەند رۆژی داهاتوودا دەتوانن نەخۆشخانە جێبهێڵن".
پێشتریش چەند وەرزشوانێکی دیکە تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون، کە گرنگترینیان موهەنەد قاسمی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بوو کە بەسەر ڤایرۆسەکەدا سەرکەوت، دواتر عەلی کەریم، ناوبژیوانی عێراقیش تووشبوونی بەو ڤایرۆسە راگەیێندرا، بەپێی سەرچاوەکان دۆخی تەندروستی عەلی باش نییە.
دەستەی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێیی عێراق، بڕیاری دابوو رۆژی 3ـی مانگی تەممووز یارییەکانی خولی نایابی عێراق دەستپێبکاتەوە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەدەنگی زۆرینەی یانەکان، خولەکە هەڵوەشێندرایەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق