ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ووهانی چینییەوە لە كۆتایی 2019 دەستی بە بڵاوبوونەوە كرد و لە ماوەی چەند مانگێكدا سەرانسەری دنیای گرتەوە، ئەو ڤایرۆسە بووە هۆی پەكخستنی كەرتی پیشەسازی و كار و هاتوچۆ و دابەزینی نرخی سووتەمەنی، یەكێتی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی زیانی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی دەخەمڵێنێت.
لەهەر رۆژێكدا 230 ملیۆن دۆلار زیان بەو پیشەسازییە دەگات
یەكێتییەكە لەوبارەوە رای گەیاند كە پێشبینی دەكرێت داهاتی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی بە قەبارەی 419 ملیار دۆلار، لە 838 ملیار دۆلار لە ساڵی رابردوو كەم ببێتەوە، لەوكاتەی زۆرینەی گشتە ئاسمانییەكان لە دنیا وەستاون.
ئەلیكسەندەر دو جۆنیاك، بەڕێوەبەری گشتی یەكێتییەكە لەو بارەوە دەڵێت، هەر رۆژێك لەمساڵدا تێدەپەڕێت، بڕی 230 ملیۆن دۆلار زیان بەو پیشەسازییە دەگات، كە ناوەندی زیان بۆ هەر سەرنشینێك دەگاتە 38 دۆلار.
یەكێتییەكە وریایی دا لەوەی رەنگە زیانەكان بگەنە 100 ملیار دۆلار لە 2021، كاتێك جووڵانەوەی گەشتی ئاسمانی رووبەڕووبوونەوەی زەحمەتی لە چاكبوونەوە دەبێتەوە و كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانیش ناچاری كەمكردنەوەی نرخ دەبن بۆ دەست پێكردنەوەی چالاكییەكانیان، بۆیە ئەو بەڕێوەبەرە رای گەیاند كە لە رووی داراییەوە هیڵە ئاسمانییەكان لە 2021 پووكاوە دەبن و دووچاری كێبەركێیەكی توند دەبنەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق