عێراق داواكاریەكانی زیاد دەكات

ليست هناك تعليقات

شاندی دانوستاندنكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیی عێراق، لەم رۆژانەدا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی داواكارییە تازەكانی حكومەتی عێراق و ئەنجامی گفتوگۆكان.

بەپێی زانیارییەكان لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندی دانوستاندنكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی داواكارییە تازە و زیادكراوەكانی حكومەتی فیدراڵیی عێراق لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها ئەوەش كە بەغدا رەتیكردەوە لە بەرامبەر رادەستكردنی نەوت تەواوی مووچەی فەرمانبەران

 كە حكومەتی فیدراڵیی عێراق دەیەوێت لە بەرامبەر سەرجەم داهاتەكانی هەرێمی كوردستان، تەنیا 453 ملیار دینار بداتە هەرێمی كوردستان، كە ئەوەش لە نیوەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی كەمترە.

هەروەها بەغدا داوایكردووە لەپاڵ دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل، دەروازەیەكی نوێ بكرێتەوە لەنێوان عێراق و توركیادا، كە لەژێر كۆنترۆڵی حكومەتی عێراقدابێت. ئەوەش داواكارییەكی چەند ساڵەی توركیایە بۆ كردنەوەی دەروازەی کۆراڤا [ئۆڤاكیۆی] و لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە رەتكراوەتەوە.

هەروەها بەغدا داوایكردووە لەجیاتی رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت، هەموو داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان و 50%ی داهاتی دەروازە سنوورییەكانیشی پێبدات.

هەر بەپێی زانیاریەكان، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی ئەو داواكارییانەدا، گوتوویەتی، دەستووری عێراق رێگەی بە هەرێمەكان داوە خۆیان سیاسەتی داراییەكەیان دابڕێژن، "ئەوەی ئێوە داوایدەكەن پێشێلكردنێكی روونی دەستوورە".



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif