كارگێر مەڵبەندێكی یەكیەتی بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

ليست هناك تعليقات


کارگێڕی مەڵبەندی 12ی چەمچەماڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

مەڵبەندی 12ی چەمچەماڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، فوئاد حەمەخان، کارگێڕی مەڵبەندەکە "ئەمڕۆ بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا".

فوئاد حەمە خان لەدایکبووی ساڵی 1972 بوو، جگە لە کاروباری حیزبی، هونەرمەند‌ و شانۆكارێكی دیاری چەمچەماڵ بوو و سەرۆكی تیپی شانۆیی (سپی حەسار) بوو.

ماوەیەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوو، چەند رۆژێك لەمەوبەر بەهۆی خراپیی رەوشی تەندروستی لە نەخۆشخانەی ئاسوودەی چەمچەماڵەوە گوازرایەوە سلێمانی و ئەمڕۆ بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif