سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان: دانیشتنەكان دەستپێدەكەینەوە

ليست هناك تعليقات


رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هیچ رێگرییەکی تەندروستی و یاسایی نییە تاوەکو دەست بە دانیشتنەکانی پەرلەمان بکەینەوە.

راشیگەیاند، لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبینەوە تاوەکو میکانیزمی دەستکردنەوە بە کۆبوونەوەکان دابنێین.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گرنگی دەزانن سەرەتا لە پەرلەمان باسی ئەو بابەتانە بکرێت کە گرنگن بۆ خەڵک.

لە لایەکی دیکەوە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ڕایگەیاند، دۆخی ناوچە کوردستانییەکان، بانگهێشتی حکومەت لەسەر بابەتی قەرز و مووچە و هاتنی شاندنی هەرێم لە بەغدا بۆ پەرلەمان و چاکسازیی حکومەت ئەو شتانەنن کە داوا کراوە باسبکرێن.

ئەوەی پشڕاستکردەوە، کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیار لەبارەی دانیشتنەکان دەدەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif