جێگری سەرۆكی پەرلەمان: پاراستنی هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە لە ئەستۆی هێزە عێراقییەکان

ليست هناك تعليقات


سەبارەت بەو هێرشەی چەکدارانی تیرۆریستی داعش بۆ سەر گوندەکانی (دارا)و (مێخاس)ى سەر بەقەزای خانەقین، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە، كه‌ ئەمەی خوارەوە دەقه‌کەیەتى:

بەداخەوە جارێکی دیکە گوێبیستی هێرشی تیرۆریستە تاریکپەرستەکانی داعش بووینەوە بۆ سەر خەڵکی سڤیل و بێدەرەتانی گوندەکانی (دارا)و (مێخاس)ى سەر بەقەزای خانەقین كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژمارەیەک خوشک و برای کاکەیی شەهید بوون و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەین و هیوادارین خوێنی بەناحەق ڕژاوی شەهیدەکان ببێتەمایەی چارەسەری دۆخی ناوچەکەیان، ئەو هێرشە درێژکراوەی زنجیرەیەک هێرشی دیکەی تیرۆریستانە بۆ سەر خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
بڕیاربوو پاڵپشت بە مادە ٦٦ لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لەسەر داوای هەردوو لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان و لیژنەی پێشمەرگە بۆ دۆخی ناوچەکوردستانییەکان کۆبوونەوەی پەرلەمان بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار ئەنجام بدەن، بەڵام بەهۆی دۆخی تەندروستی و ڤایرۆسی کۆڕۆنا دانیشتنەکە ئەنجام نەدرا، بۆ ئەم مەبەستە هەوڵدەدەین لەئایندەیەکی نزیک دانیشتنێکی تایبەت بەدۆخی ناوچەکوردستانییەکان و چەندین بابەتی گرنگ کەرووبەڕووی هەرێمەکەمان بووەتەوە ئەنجام بدەین، داواکارین پەلە بکرێت لەچارەسەری دۆخی ناوچە کوردستانییەکان و بەڕێوەبردنی دۆسییەی ئەمنیی ناوچەکە بەهاوبەشی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و پەلە بکەن لەجێبەجێکردنی میکانیزمی جێگیرکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە، هاوکات بەرپرسیارێتیی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە دەخەینە ئەستۆی هێزە عێراقییەکان.
پێوستە بەپەلە کۆتایی بەخەم و ئێش و ئازاری خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان بهێندرێت، کەچەندین دەیەیە قوربانیی دەستی رەفتارو نادادیی شۆفینی و توندڕەوەکانن.
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2020/6/14

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif