کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لەمیانی ئۆپەراسیۆنی "چڕنووکی هەڵۆ" هێزێکی کۆماندۆی سوپای وڵاتەکەیان هاتوونەتە ناوچەی حەفتەنین لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە.
هەر ئەمشەو فڕۆکەکانی تورکیا شەش گوندی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد کە بریتین لە گوندەکانی: دشیش، حەفتەنین، رێسێ، پیربلا، گەلی پساغا و نزدوور. هاوکات تۆپخانەکانی تورکیاش لە زەمینەوە تۆپبارانی بەشێک لەو گوندانەیان کردووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، هێزی ئاسمانی، هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پاڵپشتی سەربازەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی "پەکەکە بە ئامانجبگرن کە هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی خەڵکی تورکیا و سنوورەکانی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق