بەشیر نادر زادە
-
-
فۆکۆیاما لەپێشەکی کتێبی (دروستکردنی دەوڵەتدا)و لەنمونەیەکی سادە سادەدا دەڵێت: چەند ساڵێک لەشارۆچکەی فێرفاکس لە ڤێرجینا نیشتە جێبووم ،کە لەدەوڵەمەنترین ناوچەکانی ئەمریکایە..
لەوشارۆچکەدا ئاسایە کە بەبۆنەی سەرماو بەفرەوە ساڵانە شەقام وجادەکان چاڵ و چۆڵیان تێدا دروست دەبێت، بەڵام هەر دوایی کۆتایهاتنی وەرزی بەهار بەشێۆازێکی سیحری ئەو چاڵانە لەلایەن دەزگاکا بەرپرسەکانی حکومەتەلۆکاڵیەوەکەوە پڕدەکرێنەوە.ئیتر کەس ترسی لەوە نیە سەیارەکەی بکەوێتە یەکێک لەو چاڵانەو زیانی پێ بگات.
بەپێچەوانەوە ئەگەرپڕکردنەوەیان بۆ ماوەیەکی کەم دوابکەوێت هەرزوو خەڵک توڕە دەبن و قەبوڵی ناکەن ودەنگیان ڵێبەرز دەبێتەو..بەڵام هەبوونی دۆخێکی وا لەویلایەتی کۆلۆمبیای دراوسێ دا ئاسایە و ئەوچاڵانەش ئەگەر بۆ ماوەیەکی دورو درێژیش پڕنەکرێنەوە...خەڵک ناڕەزایەتی دەرنابڕن و بێ دەنگ دەمێننەوە...
هەر بۆیە وێناکردن و تەسەورکردنی کۆمەڵگایەکی بێ دەوڵەت،نەک هەر خەیاڵ و وەهم نیە، بەڵکو ڕاستیەکە ئێستە لەهەندێک لەوڵاتە تازە پێگەیشتوەکاندا لەواقیعدا بوونی هەیە....
لەکۆتایدا بیرۆکەکەی لەهەندێک ڕوانگەوە شیکار دەکات و ئەگەر و ڕەخنەی دیکەی دەخاتە پێش چاو...
ئەوەی لێرەدا مەبەستە ئەوەیە کە هەرچەندە فۆکۆ لەو نمونەدا شیکارێکی ئابوریانە لەدیدی لیبرتاڵەکانەوە دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا دەتوانرێت شیکارێکی سۆسیۆلۆژی بۆ ڕۆڵی کۆمەڵگاوە بۆ ئەوە بکەین کە ڕۆشنبیری تاک و کۆمەڵگا چەند گرنگە لەفۆرمدان بە دەوڵەت و دروستکردنی ..
بۆیە ئەو دەنگانەی پێیان وایە دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی پێنەدان ودواکەوتنی موچەو خراپی بژێوی خەڵک، ناڕەزایی جدی نیەوکارێکی هەلپەرستانەیە، دەنگێکی دژو ناتەبایە لەگەڵ ڕێزو کەرامەتی مرۆڤدا...
چونکە هەرچی چەمک و بەهای مرۆیی هەیە،بۆڕەنگ و تامپێدانە بە ژیان ،هەر لە ئازادیەوە بیگرە تادەگاتە بژێوی و خزمەتگوزایە تەرفیهیەکانیش...
بۆیە نەبوونی ناڕەزایی لەنێۆ کۆمەڵگادا لەهەر دۆخێکدا بەلگەیە لەسەر مردووی ئەو کومەڵگایە با ئەو ناڕەزایەتیەش تەنها لەدژی بوونی چاڵ و چۆڵ بێت لەجادەو شەقامەکاندا...
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق