پێشەکی
زۆر وڵاتانی دونیا سیاسەتی زمانییان هەیە، بۆ ئەوەشیان داڕشتووە كە پشتیوانی لە زمانێك یان چەند زمانێك بكەن یان كۆسپ بخەنە بەریان. هەرچەندە نەتەوەكان لە مێژوودا، زۆر جار سیاسەتی زمانیان بۆ ئەوە داڕشتووە كە زمانێك لەسەر حیسابی زمانەكانی دیكە پێش بخەن، ئێستا زۆر لە وڵاتان سیاسەتی زمانیان بۆ پێشخستنی داڕشتووە، ئەو زمانە خۆجێی و نەتەوەیییانەی هەڕەشە لەسەر مانەوەیاندا هەیە. حكومەت بە فەرمی سیاسەتی زمان دادەڕێژێت لەڕێگەی یاساكاری یان بڕیارە دادوەرییەكان بۆ ئەوەی دیاربكرێت چۆن زمانەكان بەكاربێن؟، یان ئەو توانا زمانەوانییە ببووژێندرێتەوە، كە پێویستن بۆئەوەی پرسە هەرە لەپێشە نیشتمانییەكان بەڕێوە ببرێن، یان بۆ دیاریكردنی مافی تاكە كەس یان گرووپەكان لە بەكارهێنانو پارێزگاریكردن لەزمانەكانیان. پارێزگاری لە هەمەجۆریی كولتوورو زمان لەجیهانی ئەمڕۆدا گرنگییەكی زۆری پێدەدرێت لەالیەن زاناو هونەرمەندو نووسەرو سیاسەتوانو ڕێبەرانی كۆمەڵگا زمانەوانییەكانو داكۆكیكاران لەمافی زمانەوانیی مرۆڤـ. ئەم لێکۆڵینەوە لەسەر پێگەی زمانی کوردی لە مێژووی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانێت و هەوڵ دەدات لایەنە جیاوازەکانی دەرکەوتنی زمانی کوردی روونبکاتەوە، هاوکات باس لە سیاسەتی زمانەوانی حکومەتە جیاوازەکان دەکرێت، کاریگەرییەکانی زمان لەسەر سێکتەرەکانی ژیان رۆشن دەکرێنەوە و پیشنیاری پێویست دەخرێنە روو:
١/ زمانی کوردی لە یەکەم ڕابوونی کوردیدا:
کورد نەتەوەیەکی دێرین، کە بە زمانی کوردی دەدوێت کە پێکهاتەی ژمارەیەک دیالێکتی جیاواز کە بەپێی دیمۆگرافیای هەرێمە جیاوازەکان دابەشبووە، کوردەکان لەبەر ئەوە پاش خەباتی سەدان ساڵە هێشتا نەبووەنە خاوەنی کیانی خۆیان بەسەر وڵاتانی تورکیا، ئێران و عێراق و سوریادا دابەشبوون و ژمارەیەکی زۆریشیان وەک پەنابەر روویان لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان کردووە بە شێوەیەک کەم وڵاتی سەرزەوی هەیە ژمارەیەک کوردی تێدا نەژێت.
ساڵی 1898 بە خالێکی درەوشاوەی مێژووی کورد دادەنرێت کە تەکانێکی گەورەی بە دەرکەوتنی زمانی کوردی داوە، چونکە لەرۆژی ٢٢/نیسانی/ ١٨٩٨ میقداد مدحەت بەدرخان لە شاری قاھیرەی میسر دەرگایەکی پڕ مەینەت و زەحمەت بەڵام دەرگایەکی شارستانی بۆ گەڵە ستەم دیدەکەی خۆی خستە سەرپشت و یەکەم رۆژنامەی کوردی بەناوی (کوردستان) دامەزراند لەو رۆژەوە کاروانی خەبات و تێکۆشان بەریوەیە بۆ بەدیھینانی ئاوات و ئامانجەکانی بەدرخان بۆ ئازادی و رزگاری کوردو کوردستان.
بەپێ ی سەرچاوەکان رۆژنامەکە سێ ھەزار دانەی لێ چاپ دەکرا، ٢٠٠٠ دانەی بەخۆڕایی لە کوردستان لی دابەش دەکرا.
ئەگەرچی دەرچواندنی رۆژنامەی کوردستان لە قاھیرە دوور لە خاک و خەڵکی ستەم لێکراوی کورد بەھۆی زۆڵم و فشاری ناحەزانی گەلی کورد بووە چەندین جاریش جێگۆڕکێی پێکراوە، ئەو پیشەیە ئەگەر لە مێژودا بە ناوی (پیشەی گەڕان بەدوای سەرئێشەدا) ناوی دەرکردبیت، رۆژنامەگەری کوردی تا ئەمڕۆش گەڕان بووە بە دوای مەرگدا! (ڕابەر، 2014).
ھەندێک لە شۆرە سوارەکانی مەیدانی رۆژنامەگەری کوردی ، ئەوانەی کۆچی دوایی یان کردوە میقداد مەدحەت بەدرخان خاوەنی (رۆژنامەی کوردستان ١٨٩٨ ) عەبدول کەریم ئەفەندی خاوەنی گۆڤاری (رۆژی کورد١٩١٣) مستەفا پاشا یامولکی خاوەنی (گۆڤاری بانگ کوردستان ١٩٢٢) مێژونوس حسین حوزنی موکریانی خاوەنی (گۆڤاری زاری کرمانجی ١٩٢٦) ماموستا ئیبراھیم ئەحمەد خاوەنی (گۆڤاری گەڵاوێژ ١٩٣٩ ) ماموستا عەلائەدین سەجادی (خاوەنی گۆڤاری نزار) ماموستا ئەنوەر مائی خاوەنی (گۆڤاری رۆناھی) پیرەمیردی شاعیر (خاوەنی رۆژانەی ژین) مەلا شەریف ڕەنگەرێژی خاوەنی (رۆژنامەی ئازادی ١٩٤٥ ) ماموستا گیو موکریانی خاوەنی (گۆڤاری ھەتاو ١٩٥٤ )، جگە لە سەدان نووسەر و رۆشنبیرو ھونەرمەند دڵسۆزانە لە رۆژگاری خۆیدا بەشداری کردووە لە گەشە پێدانی رۆژنامەگەری کوردی دا وەکو ماموستا عەبدولا گۆران / مەعروف بەرزنجی /غەفور میرزا کەریم / جەلالی میرازا کەریم / ئەمینی میرزا کەریم / ئەحمەد غەفور/ مەلا ئەنوەر مائی / شاعیری بەناوبانگ قانیع / ماموستا شاکر فەتاح / محەمەد تۆفیق وردی / محەمەد مەولود مەم / سالح حەیدەری / دەیانی تر.
ئەم ڕەوتە رۆژنامەوانییانە بەردەوامیان هەبووە و لەگەڵ دەرچوونی هەر ژمارەیەکدا گوڕوتینی زیاتر بە نوسەران و رۆژنامەڤانانی کوردەوە زیاتر بینراوە بۆ کارپێکردن و نوسین بە زمانی کوردی، ئەگەر سەرنجی ژمارە سەرەتاییەکانی رۆژنامەی (کوردستان) بدەیت دەردەکەوێت کە زمانی عەرەبی بەسەر زمانی کوردیدا زاڵترە، ئەوەش بە هۆی ئەوەی رۆژنامەکە لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەرچووە، ئەم گەشەکردنەش لە زاراوە و زمان و دەستەوازژەی کوردیدا دواتر فراوانتر بووە.
٢/ مێژووی سیاسەتی زمانی کوردی و ئەلفبێی کوردی:
ئەگەرچی ئەم توێژینەوە قسەی جیدیی دەبێت لەسەر خاوەندارێتی ئەلفوبێی کوردی کە مایەی شانازییە بۆ کوردەکان کە ئەم ئەلفوبێیەیان هەیە و دواتریش ئاڕاستە جیاوازەکان رووندەکەینەوە بەڵام دەبێ ئاماژە بەوەش بکرێت کە بە ھۆی ئەوەی کە کوردەکان لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی و ئێران بوون و ئەلفوبێی ڕەسمیی ئەو دوو وڵاتە ئەلفوبێی عەرەبی بوو، کوردەکانیش تا پێش ٣٠ەکان تەنیا ئەلفوبێی عەرەبییان بۆ نووسینی کوردی بەکار دەھێنا.
لە تورکیا، لە دوای بە فەرمیکردنی ئەلفوبێی لاتینی بۆ زمانی تورکی، جەلادەت عەلی بەدرخان لە ساڵی ١٩٣٢ ئەلفوبێیێکی لاتینیی بۆ زمانی کوردی داھێنا کە ئێستا بە ناوی "ئەلفوبێی ھاوار" یان "بەدرخان" دەناسرێت. بەڵام لەگەڵ هەژموونە سیاسییەکەدا دەردەکەوێت کە بەکارهێنانی ئەلفوبێ جیاوازەکانی بۆ زمانی کوردی کەوتۆتە ژێر کاریگەری حوکمدارەکانەوە، لە تورکیا و بەشێکی سوریا کوردەکان بە لاتینی نوسینیان هەبووە، لە عێراق و ئێرانیش ئەلفوبێی کوردی کە هاوشێوەیە عەرەبی و فارسییە بەکاردەهێنرێت.
مێژووی زمانی کوردی، دهقگرتوو نییه و ههمیشه ئاڵوگۆری به خۆیهوه دیتووه. ههنووکه نزیکهی 40 میلیۆن کورد له ئاستی جیهانی دا به شێوهزاره جۆربهجۆرهکانی زمانی کوردی دهدوێن. له بهر ئهوهی نیشتمانی کورد له نێو دڵی جوگرافییای رۆژههڵاتی نێوهراست دا دابهش کراوه و کورد یهک له نهتهوه ههره گهورهکانی بێدهوڵهته، پێوهندی نێوان کوردان له گهڵ یهکتری و لهملا و ئهولای سنووران ههمیشه ئهستهم بووه. تهنێ له دوای کۆتایی 70:کان دا گونجاوه ئاخێوهرانی شێوهزاره جۆر به جۆرهکانی کوردی لهم بهر ئهو بهری سنووری ئهو دهوڵهتانهی کوردستان بهرێوه دهبن پێوهندی لهگهل یهکدی بکهن. ههرچی ئهو دوایییانه، له سهردهمی تۆڕی پێوهندی ئەنتەرنێتیدا دا، کوردهکان دهستیان به ههڵدانهوهی لاپهڕهیهکی نوێ له مێژووی زمانی خۆیان کردووه که دهکرێ ههڵی ئهوهیان بۆ برهخسێنێ له ئاستی نهتهوهیی دا خۆیان وهگهڕ خهن بۆ دهستهبهر کردنی ئهوهی زمانی کوردی وهکوو زمانی سهرهکی له لایهن منداڵهکانیانهوه به کار بهێندرێ. پاشهڕۆژی زمانی کوردی له جیهانێکی ئێلێکتڕۆنیدا که ههتا دێ گهورهتر دهبێتهوه، بهستراوهتهوه به توانای خۆ دهربڕین به زمانی خۆ و گهیاندی پێداویستییهکانی ههنووکهیی و ئهو بابهتانی وا له بهر دهم ئهو خهڵکهی که قسهی پێ دهکهن قوت دهبنهوه. له ههمان کات دا، گەنجانی کورد که زۆر دوور له کوردستان دهژین توانایی ئهوهیان ههیه نهریتێکی پێوهندی گرتن به زمانی خۆیان بهڕێگهی ئینترنێت دابمهزرێنن. ئێستا کوردهکان چوار سیستمی ناستانداردی رێنووس بهکاردههێنن.
کوردهکانی باکوور ئهلفوبێیهکی ئاڵوگۆڕکراوی ترکی له سهربنهمای خهتی لاتینی بهکار دهبهن، کوردهکانی مهڵبهنده نێوهندییهکانی کوردستان ئهلفوبێییهکی ئاڵوگۆڕکراوی عهڕهبی بهکاردههێنن، کوردهکانی سۆڤییهتی پێشوو له ئهلفوبێیی ئاڵوگۆڕکراوی سیریلی بۆ نووسینی کوردی کهلک وهردهگرن و کوردهکانی باشووری رۆژههڵاتی کوردستان هێشتا تاڕادهیهکی بهربڵاو کوردی، به ئهلفوبێی فارسی دهنووسن.
نهبوونی سیستمێکی یهکگرتووی رێنووس بڵاو کردنهوه و مێدییای بهشێکی کوردستان له بهشهکانی دیکهی کوردستان بێکهلک دهکا، ههر بۆیه رێککهوتنێکی گشتی دهستبهجێ بۆ ههبوونی سیستمێکی هاوبهش بۆ نووسینی ههموو زاراوهکانی زمانی کوردی لهگۆڕێدایه.
بە گوێرەی وتارێک کە ماڵپەڕی فەرمی ئەکادیما بڵاویکردۆتەوە: "ئاکادێمی زمانی کوردی [کال] له کهم و کووڕیی زۆری ئهو سیستمانهی نووسینی زمانی کوردی که ئێستا کهلکییان لێوهردهگیرێ ئاگاداره". ئهو کهموکورتیییانه بریتین له: لهکارهاتوویی، بهکارهاتن دهنێو زاراوهکاندا، و نهبوونی ستانداردهکانی نێونهتهوهیی له سهربنهمای ئای.تی و نوێنهرایهتی نهکرانی زمانی کوردی لهو بوارانهدا. بۆ رزگاربوون لهوچهت و بهرههڵستانهی که ههبوونی سیستمه جۆربهجۆرهکانی رێنووسی کوردی پێکیان هێناوه، کال ئهلفوبێیهکی یهکگرتووی ستانداری کوردی (ئهلفوبێی یهکگرتوو) هێناوهته گۆڕێ له سهر بنهمای ستاندارده نێونهتهوهیهکانی ئای.ئێس.ئۆ-8859–1.
ئهو ئهلفوبێیه مۆدێڕنه کوردییه ئاڵوگۆڕێکی کهمی لهو سیستمهرێنووسهی که لهسهربنهمای خهتی لاتینی ههڵنراوه پێک هێناوه و چهند نیشانهیهکی نوێی وهخۆ کردوووه. ئهو نیشانه نوێیانه بهمهبهستی باشترکردنی دهرفهتی جموجووڵی دهزگای رێنووسی کوردی زیاد کراون. ئهو ههوڵدانه وهک بهشێک له تێکۆشانی بهربڵاوی کال بۆ بووژاندنهوه و پێشخستنی بهکارهێنانی زمانی کوردییه لهنێو وهچی نوێ دایه.
ئهو سیستمهی لهلایهن ئاکادێمی زمانی کوردییهوه داهێندراوه و پێشکێش کراوه ههم هاسانه، ههم له گهڵ پهروهدهی هاوچهرخ دهگونجێ و ههم کارایی زمانی کوردی له ههموو بوارهکانی پێوهندی بهڕێگهی ئینترنێت یان ههر مێدییایهکی دیکهی ئێلێکترۆنیدا دا زیاتر دهکا.
٣/ هەوڵەکانی گۆڕینی ئەلفبای کوردی:
ئەم ڕێنووسە کوردییەی، کە ئێستا لە باشوور و ڕۆژەهەڵاتی کوردستان، زمانی کـوردیی پـێ دەنووســرێت و تــەواوی گــەنجینــەی فــەرەــەنــگ و ەــزری کــوردی چــەنــد ســەدەیــەکــی پــێ نووسراوەتەوە، گەلێک بەرچاو و ئیبراز کراوە و گۆڕانکاری بەسەردا ەـاتووە، ئـەگـەر نووسـین بـە ئـەلفبێـی عـەرەبـی لـە سـەدەی حـەوتـەمـی زایینـەوە، ەاتبێتـە کوردسـتان، ئـەوا ئـەودەمـە نووسـین بـە زمـانی کوردی نەبووە و ەەرچیش نووسـرابێت، ەـەر بـە عـەرەبـی یـا فارسـی نووسـراوە، چونکـە ئـەوانـە زمـانی دەسـەڵاتـداران و فـەرمـانڕەوایـانی کوردسـتان بـوون.
کـورد ئـەو دەمـیش وەک ئێـستا بـۆ خۆی خاوەنی خۆی نەبووە، بەڵام ئیدی لە دەسپێکی بە کوردی نووسینەوە، کـە نێزیکـەی شـەش حەفت سەدەیەکە، کورد توانیویەتی ئەلفبێ عەرەبی- فارسییەکە بەرەبەرە هەموار بکات و لەگـەڵ تایبەتمەندیەتی زمانی کوردیدا بیگونجێنێت.
ئەلفبێ و زمان دوو شتی جیاوازن. ئەلفبێ نیـشانە و ەێمایـەکـە بـۆ ئـەو فـۆنێم و دەنگانـەی، کە لە زماندا دێنە دەراندن. ئەو نیشانە و هێمایانەش، کە نـاوی ئـەلفبێیـان لـێ دەنـرێن، مـرۆڤ بۆ خۆی دروستیان دەکات و دایاندەنێت و لە سەریان پێکدێت و ڕێکـدەکـەوێـت(شاکەلی 2013).
ئـەگـەر زمـان تایبەت بێت بە گەلێک یا کۆمەڵە مرۆڤێک، کە پێی دەپـەیڤـن و لـەیـەکتـر تێـدەگـەن و مـۆرک و موڵک و ناسنامەیەکی نەتەوەیی ەەبێت، ئەوا ئەلفبێ ئەو تایبەتمەندییەی نییە. هەموو ئـەلفبێیـەک، بە هەندێک دەسکاری و گونجاندن، لەگەڵ هەر زمانێکدا، دەتوانێت دەربـارەی ئـەو زمانـە و ەـەمـوو جۆرە زمانێک بێت و ەەموو جۆرە دەنگێک بـدەرێنێـت و مـرۆڤیش ەـەر کاتێـک ویـستی و بـە پێویستی زانی، دەتوانێت بۆ ەەر دەنگێک، ەێمایەک چێ بکات. ئەو ڕێنووسـەی ئـەوڕۆ کـورد بـەکـاری دەبـات، بـۆ خۆی خاوەنی پێگەیەکی ئابووری و سیاسی بەەێز و کاریگەرە.
هەرچی فرەواننەبوون و پێشنەکەوتنی ڕێنووس و زمانی کوردییە لە نێو کورددا و نەبوونی ئەم ڕێنووس و زمانە، بە زمانی ەەمـوو کـورد، ئـەوە گـەلێـک ەـۆی ەـەن: ژێـردەسـتەیـی کـورد وەک نەتەوەیەک، پارچەپارچـەیـی و دابـەشـبوونی خاکـەکـەی و خـۆی، بـە سـەر چـوار پێـنج دەوڵـەتـدا، نەبـوونی دەسـگا و سیـستمێکی خوێنـدن و بارەێنـانی سـەرتاسـەری، نـەبـوونی دەسـگای میـدیای سەرتاسەری و زۆریی شێوەزار و بنزاری کورد لە یەکدی، کاڵفامی و سستی ەەسـتی نـەتـەوەیـی و چێکردنـی تیپـی لاتینـی بـۆ زمـانی کـوردی و... ەـەمـوو ئـەمانـە کـارێکی وایـان کردووەتە سەر ئەوەی، کە زمانی کوردی بە ڕادەی پێویست و بـە گـوێرەی سـەردەم، پێـشکەوتـن و فرەوانبوون بە خۆیەوە نەبینێت، بەڵام لەگـەڵ ئـەوەشـدا و سـەربـاری ئـەو ەـەلومـەرجـەی زمـانی کوردی تێدا بووە، گرفـت و ئاسـتەنگـی ەێنـدە گـەورەی نـەەـاتووەتـە پـێش و گـۆڕانی زۆری بـە سەردا ەاتووە و گەلێک چووەتە پێش و ئێستا تاڕادەیەک ەەمـوو شـتێکی پـێ دەنووسـرێت و هەموو بوارێکدا بەکار دەبرێت. (شاکەلی 2013).
ئەوانەی بانگاشەی گۆڕینی ئەلفبێی کوردی بـۆ لاتینـی دەکـەن، بـاس لـە هەنـدێک گیروگرفت و کێشەی ئەلفبێی کوردی(تیپی عەرەبی) دەکەن و بـۆ لاتینییانـدنی ئەلفبێی کوردی دێننەوە. ئەوەی ئەوان دەیێگێڕن لە پاساو زیاتر ەیچی دیکە نین. ئەوان دەڵـێن، بـۆ ئەوەی بیـانی فێـری کـوردی ببێـت، تیپـی لاتینـی دەرمانـە و چـارەسـەر و کـارەکـە فـرە هاسـان دەکاتەوە. من هەرگیز ئەو قسەیە بە ڕاسـت نـازانم و بـڕوام پێـی نییـە (شاکەلی 2013). چونکـە ئـەگـەر بیانییـەک یەوێت زمانێک فێر بێت، ئەوا زۆر بە ەاسانی فێری دەبێت، سا ئیدی تیپەکەی ەەرچی بێـ هەەزاران بیانی، بە تایبەت ئەوروپایی و ئەمەریکایی، هەن، کە عەرەبی، فارسی، عیبـری، چینـی، ڕووسـی، سـۆمالی، ئـەمھـاری، کۆریـایی، ئـوردوو، ئاشـووری، ئـەرمـەنـی، سانـسکریت و... دەیـان زمانی دیکە، کە بە تیپی لاتینیش نانووسرێن، زۆرچـاک دەزانـن و بـە هاسـانییش فێـری بـوون.
مەسەلەی فێربوونی زمانی کوردی لە لایەن بیانییەوە، دەگـەڕێتـەوە بـۆ گرنگیـی کـورد بـۆ خـۆی وەک نەتەوەیەک و ڕۆڵی کورد لە پرۆ سێس و ڕووداوە ئابووری و سیاسی و فـەرەـەنگییـەکـانی ئەمڕۆی جیھاندا. کورد، کە نە خاوەنی پێگەیەکی ئابووری و سیاسی بەەێـز و کاریگـەرە و نـە گرنگییەکی ئابووری یا سیاسی لە سەر نەخشەی جیھان ەەیە و نە گەنجینـەیـەکـی فـەرەـەنگیـی دەوڵەمەند و نە چ داەێنانێکی فەرەەنگیشی خستووەتە سەر فەرەەنگیی جیھانی و مرۆڤایەتـی و نە زمانەکەی زمانی وڵاتێکی سەبەخۆ و ڕووگەی گـەشتیارانیـشە، بۆیـە بیانییـان ەێنـدە وەتـەنـگ فێربوونی زمانەکەیەوە نین.
کەوابوو ئەو باسە چ پێوەندێکی بە تیپ و ڕێنووسەوە نییە. ئەگـەر تـەماشـایەکـی دەوروبـەری خۆمـان بکـەیـن و بنۆڕینـە ەاوسـێیەکـانی کـورد، عـەرەب و فـارس، کـە کـوردی عیـراق و ئێـران، بـە تیپێـک دەنووسـن، ەـەمـان تیپـی ئـەوانـە بـە تۆزێـک دەستکارییەوە، ئەوان تا چ ڕادەیەک فێری کوردی بوون! مامۆسـتایەکـی ئێرانناسـی(ئێرانیـستیک)"Studies Iranian، "بـە نـاوی "کارینـاجەهانیJahani Carina ،" لە زانـستگەی "ئوپـسالا" لـە سـوێد، کـە ئێـستا پرۆفێسـسۆرە، دەیگــوت:"کــوردەکـان زۆر زیــرەکانــە، گیروگرفتـی ئــەلفبێیــان چــارەســەر کــردووە و خۆیــان لــە گــرێ و ســەختیــی ئــەلفبێــی عــەرەبــی ڕزگــار کــردووە و دوورخــستووەتــەوە و ئــەگــەر ئــەلفبێــی کــوردی لــەگــەڵ فارسییــشدا بــەراورد بکرێــت، ئــەوا کوردییەکە زێتر پێشکەوتووە". (shakely, 2005)
ئەگەر ئاوڕێـک لـە مێـژووی خواسـت و باسوخواسـی گـۆڕینی ئـەلفبێـی کـوردی(تیپـی عەرەبی) بۆ لاتینی لە لای کورد بدەینەوە دەبینین، ئـەو داخـوازی و هەوڵانـە، پتـر لـە خـەڵکـانی ناکورد و بیانییەوە بوونە و ئەوان ویستوویانە ئەلفبێی کوردی بگۆڕن، دیارە بە کاریگەری ئـەو هەوڵانەی بیانییان و شانبەشانی ئەوانە، لە نێو کوردیشدا، وەەا داخوازی و تەقەلایەک ەاتووەتـە ئاراوە. 3.1 هەوڵە دەرەکییەکانی گۆڕینی ئەلفبێی کوردی: لە ساڵی 1905 دا "مۆرگان"، داوای گۆڕینی ئەلفبێی کوردی بۆ لاتینی، کردووە. لە سەردەمی یـەکـەم جـەنگـی جیھـانی و لـە سـاڵی 1913دا، لـە لایـەن "مێجـەر سـۆن"ەوە، هەوڵی دانانی ئەلفبێیەکی لاتینی دراوە، بەڵام ئەو ئەلفبێیە بڵاو نەبووەتەوە.
لە ساڵی 1930دا، زانای ئەرمەنی"ئیسحاق مۆرگۆڵۆڤ" و "عەرەبی شەمۆ"، ئـەلفبێیـەکـی لاتینییان داناوە و لـە نێـو کـوردەکـانی سـۆڤێیتدا، تـا سـاڵی 1938 بـەکـار بـراوە. بـۆ نموونـە ڕۆژنامەی "ڕێیاتەزە"، کە بە کـوردی دەردەچێـت، لـە ژمـارەی یـەکـەمییـەوە، لـە سـاڵی1930- 1938 ،بــە لاتینــی دەرچــووە. لــە ســاڵی 1938-1955"،ڕێیاتــەزە"، دەرنــەچــووە و لــە 1955 یشەوە تا ئێستا، بە تیپی کریلیک دەردەچێت. لە ساڵی 1931دا" ئێدمۆنز"یش، ەەوڵی ئەو گۆڕینەی داوە. "پیێر ڕۆندۆ"، ئەفسەری فرانسی لە شام، پێش ئەلفبێ لاتینییەکەی "جەلادەت بـەدرخـان"، یەکەم ئەلفبێی کوردی بە تیپی لاتینی بڵاوکردووەتەوە. "تۆما بوا"یش، ەەوڵی ئەو گۆڕینەی داوە.
ساڵی 1933"مینۆرسکی"یش ەەوڵی گۆڕینی ئەلفبێی کوردی داوە. تەواوی ئەوانە بێجگە لە "عەرەبی شەمۆ"، ەەموو کەسانێکی ناکورد بوونە. 3.2 هەوڵە نێوخۆییەکانی گۆڕینی ئەلفبێی کوردی: لـــە ســـاڵی 1931دا و دوای گـــۆڕینی ئـــەلفبێـــی تـــورکی لـــە لایـــەن "مـــستەفـــا کـــەمـــال ئەتاتورک"ەوە، دەستەی "خۆیبوون" لە دیمەشق، بەکارەێنانی ئەلفبێـی لاتینیـان لـەبـری ئەلفبێی عەرەبی بۆ زمانی کوردی دا. "جەلادەت بـەدرخـان"، ئـەلفبـێ لاتینییـەکـەی خـۆی، لـە سـاڵی 1932دا، بـڵاو کـردەوە گۆڤاری"ەاوار"ی لە ژمارەی 24ەمیەوە ئیدی بە تیپی لاتینی دەرکرد. "عـەبـدوڵڵ جـەودەت"، لـە گۆڤـاری"ڕۆژی کـورد"دا، داوای گـۆڕینی ئـەلفبێـی کـوردی بـۆ لاتینی کردووە و "عەبدوڕەززاق بەدرخان" داوای گۆڕینی ئەلفبێی کوردی بۆ ڕووسی کردووە. سـاڵی 1925"،موحـەممـەد ئـەمـین زەکـی" و "میـرزا موحـەممـەد باشـقە"، کتێبچـەیـەک بـە لاتینی بۆ خوێندنگەی سەرەتایی ئامادە دەکەن. ساڵی 1933"،تەوفیق وەەبی"، کتێبی "خوێنـدەواری بـاو"ی بڵاوکـردەوە، کـە پتـر تیپـی ئینگلیزی بەکار بردبوو. سـاڵی 1956" ،جـەمـال نـەبـەز"، کتێبـی "نووسـینی کـوردی بـە لاتینـی" دەرکـردووە و دەنگی "ڵ" و "ڕ"ی بۆ ئەلفبێیەکەی بەدرخان زیاد کردووە و پاشانیش دەنگی"وێ ¬ "ی خـستووەتـە سـەر و بـەو گۆڕانانـە تـا ڕادەیـەک ئـەلفبێیـەکـەی بـەدرخـانی کـاراتر کـردووە. لـێ ئەوانەی، تیپی لاتینی بەکار دەبەن بۆ نووسینی کوردی، ئەو گۆڕانکارییەی "جەمال نەبـەز"یـان لەبەرچاو نەگرتووە.
ســاڵی 1972"،گیــوی موکریــانی" کتێبــی "ئــەلــف و بێــی کــوردی وێنــەدار بــە تیپــی لاتینی"ی دانا. "سادیق بەەائوددین ئامێدی"یش یەکێک بوو لەو دەنگانەی داخوازی لاتینییاندنی ئەلفبێـی کوردی دەکرد. "عـەزیـز ئـاکرەیـی"یـش لـەگـەڵ گـۆڕینی ئـەلفبێـی کوردیـدا بـوو بـۆ لاتینـی و لـەو بـوارەدا نووسیویەتی.
ئەگەر تەماشایەکی ئەو بیانییانە بکەین، کە ئەو خواستەیان خستووەتە بـەربـاس و کۆشـشیان بۆ وەەا کارێک کردووە، دەبینین زۆرینەیان دوو جۆرە مرۆڤ بوون، بەشێکیان خەڵکی سـەر بـە کڵێـسە و ئـایینی مـەسـیحی بـوون و بـەشەکـەی دیکـەیـشیان ئـەفـسەر و دەسـتوپێوەنـدی لـەشـکر و وڵاـانی کۆڵۆنیالیـستی بریتانیـا و فرانـسە بـوون. مـن ەـۆ و مـەبـەسـتی بنـەڕەتیـی ئـەو بـاس و داخوازییەی بیانییان دەگەێمەوە بۆ: دابەزینی کورد و نامۆکردنی لەو شوێنگە جیۆگرافیایەی تێیدایـە، نـەک بـەوەی کـورد بکـەنـە قــەوارەیــەکــی سیاســی و خــاوەنــی خــۆی، بــەڵکــە تــەنــێ بــۆ ئــاژاوەنانــەوە و دوورخــستنەوە و جوێکردنەوەیان لە گەلانی دەوروبەریان و چێکردنی کێشە لە نێوان کورد و ئەو گەلانەدا. ەۆیەکی ئایینی- فەرهەنگی: کە مەبەستی مەسیحییاندنی گەلی کورد بووە و بەوەش دابەزینی بووە لە ژینگە ئیسلامییەکەی و لە فەرەەنگی عەرەبی - فارسی- ئیسلامی.
هەرچی کورد خۆیشی بووە، کە ەەوای گۆڕینی ئەلفبێی کوردی بۆ لاتینی کەوتووەتە سـەر، دیارە ئەودەمە، بە چاولێکەری کردەکەی مستەفا کەمال ئەتاتورک بووە، کە ئـەودەمـی(و تـەنانـەت ئێستاش) بەشێکی زۆری کورد، بە چاوی ڕێز و گۆڕان و شۆڕشەوە، لە تورکیای کەمالیـستیان نۆڕیوە و کۆێڵک بە ئەتاتورک و تورکیای نوێ و سیکولاریزمە گۆجەکەیانەوە سەرسام بوون.
ساڵای دوای جیاوبوونـەوەی ئـەلفبـێ لاتینییـەکـەی "جـەلادەت بـەدرخـان"یـش، بیـانووی زۆر ەێنراونـــەوە بـــۆ ئـــەو گۆڕینـــە، کـــە زۆریـــان دەخرێنـــە چوارچێـــوەی، ناتـــەواوی و کێماســـی و ناڕێکوپێکی و...ئەلفبێی کوردییەوە. داخوازیی ئەم کـوردەی ئێـستا بـۆ گـۆڕینی ئـەلفبێـی کـوردی، دەکـرێ بخرێتـە چوارچێـوەی سەرسووڕمان و واقوڕمان بـە ڕۆژاوا و ڕۆژاواپـەرسـتییەوە و بـەشـێکە لـەو دەردەجیھانگـەرییـەی، کە ەەموو جیھانی گرتووەتەوە. ئەگەر ئەو باس و داخوازییە کاریگەرییـەکـی جیھانگـەری بێـت لە سەر کوردی بچووک و بێھێز، ئەی وەها کاریگەرییەک بۆ نەکەوتـووە و ناکـەوێتـە سـەر، نەک زمانانی عەرەبی، فارسی، ئوردوو، بەنگالی و...چونکـە ئـەوانـە زمانگـەلێکـی گـەورەن، بـەڵکـە زمانـانی ئـەمـازیغی، تیگرینـی، ئـەمھـاری، کلـدانی، ئاشـووری، سـریانی، ئـەرمـەنـی، ئـازەری (لـە ئێران)، جۆرجی و...؟ خۆ ئەوانەیش زمانگەلێکی بچووکن و ەیچ لە زمانی کـوردییش بـەەێزتـر نین! ەیچ یەکێک لە خاوەنی ئەو زمانانە ئامادە نین، ئەلفبێی زمانەکەی خۆیان بگۆڕن و بیکەن بە لاتینی، چونکە دەزانن، ئەوە لە ماڵشێواندنی خۆیان زیـاتر، شـتێکی دیکـەی لـێ شـێن نابێـت.
٤/ زمانی کوردی لە سەردەمی دەسەڵاتە جیاوازەکانی عێراقدا:
پێشتر هەندێ لە هەوڵەکانی گۆڕینی ئەلفبێی کوردی خرانەڕوو، لەم بەشەشدا زیاتر تیشک دەخەینە سەر دەرکەوتنی زمانی کوردی لە حکومەتە جیاوازەکانی عێراقدا، بەریتانیەکان لە شەڕی جەنگی جیھانی یەکەم وردە وردە عێراقی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیان. لە کۆنفرانسی ئاشتی لە پاریس لە ساڵی ١٩١٩ ئێراق بوو بە ژێر دەستەی بریتانیا. وە قەرارەکەش جێبەجێ کرا لە ساڵی١٩٢٠. بریتانیەکان قەراریان دا کە ئێراق بکەن بەمەلیکیەت وە مەلیک فەیسەڵیان دانا. مەلیک فەیسەڵ کە ھاوپەیمان بووە لەگەڵ بریتانیەکان دژی تورکەکان. ناوچەی موسڵ بوو بە پرسیارێکی ئاڵۆز لە نێوان ئێراق و تورکیادا، بەڵام (نەتەوەیەکگرتووەکان) کردیان بە خاکی ئێراق لە ساڵی ١٩٢٥. لە جیاتی ئەوە بریتانیا داوای لە ئێراق کرد لە قەرارێک کە لە ساڵی ١٩٢٣ دا ئیمزاکرا بوو کە بۆ ماوەی چوار ساڵ بریتانیا لەوێ بمێنێتەوە بەڵام دەیان ویست زیاد بکرێت بۆ ٢٥ ساڵ وە پارێزگاری لە کوردەکان بکەن لە ئێراق.
سەربەخۆ بوونی مەلیکایەتی لە ئێراق لە ساڵی ١٩٣٢ دانی بەرەسمی پێدانرا، لە ساڵی ١٩٣٣ مەلیک فەیسەڵی یەک مردو کوڕەکەی غازی ھاتە جێگای ئەو. غازی کێشەیەکی گەورەی ھەبوو لەگەڵ کوتلە ئاینیەکان و کەمەنەتەوەیەکان. غازی لە کارەساتێکی سەیارە دا لە ساڵی ١٩٣٩ گیانی لە دەست دا. کە فەیسەڵی دوو منداڵبوو بۆیە ئامۆزایەکی خۆی، ئەمیر ئەبدوڵڵا دانا بە مەلیک نوری سەئید کە ھاورێیەکی مەلیک فەیسەڵ بوو دەسەڵاتی وەزیرایەتی تەواوی لە دەست دا بوو لە سەردەمی مەلیکایەتیدا ئێراق یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی نەتەوەیەگرتووەکانی عەرەب لە ساڵی١٩٤٥ وە ھەمان ساڵ بوو بە ئەندام لە ووڵاتە یەگرتووەکان.
تەواوی بەیاننامەکانی حکومەتی عێراقی بە زمانی عەرەبی دەنوسران و لە تەواوی فەرمانگەکانی میریشدا زمانی عەرەبی دەوری دەگێڕا، بەڵام هەوڵە ئەدەبی و رۆشنبیرییەکانیش بەردەوام بوون بە ئاڕاستەی کارپێکردنی زمانی کوردی، شاکیر فەتاح ساڵی 1940 ەوە لە شارۆچکەی خورماڵەوە رۆژنامەی خورماڵی بە زمانی کوردی دەرکرد و ژمارەیەکی زۆر دەستەواژەی جیاوازەی ناوچەی شارەزووری زیندوو کردەوە.
ئەو ھێزانەی کە دژی ڕژێم بوون زۆر بەخێرایی لە زیاد بوون دا بوون، بەھۆی ناڕەزای دژی ڕژێم وە بەڕازی نەبونی ھاوبەشیکردنی ڕژێم لە پەیمان نامەی بەغدا لە ساڵی ١٩٥٥. ھەروەھا لە بەر ئەوەی ڕژێمی نوری کەوتبۆ پارە خواردن و بەرتیل خواردن وە خەڵکی سیاسی دژ بە ئەو ئازارو ئەشکەنجە دەدران. لە ساڵی١٩٥٨کودەتایەک دژی مەلیکایەتی فەیسەڵی دوو نوری سەحید بەرپا بوو کە ناوی بە شۆڕشی ١٤ی ئەیلول دانرا. لە کودە تایەکەدا مەلیک فەیسەڵی دوو، وە ئەمیر ئەبدوڵڵا کوژران وە نوری سەئید لە ڕێگای ھەڵاتن دا کوژرا. لە ساڵی ١٩٥٨ سەردەمی مەلیکایەتی ڕوخاو دەوڵەتی ئێراق دروست بوو و ئەبدولکەریم قاسم ھاتە سەر حوکم. قاسم بانگەوازی بیروڕای ئازادی دەکردو پەیماننامەی بەغدای لە ساڵی ١٩٥٩ ھەڵوەشاندەوە. قاسم، بارزانی بانگ ھێشت کردەوە بۆ خاکی ئێراق لە ووڵاتی دەربەدەری یەکێتی سۆڤیەتی ئەوکاتە. قاسم لە سەرەتادا ھاریکاری دەکرا لە لایەن عەرەبەکان و شوئیەکان ھەروەھا سەرۆک ھۆزەکانی کورد وەک بارزانی لە حکومڕانی خۆیدا. بەڵام ئەو ھاریکاریە زۆر تەمەنی کورت بوو. گرژی لە نێوان قاسم ومستەفا بارزانی دا دروست بوو لە سەر بەڕێوە بردنی ئۆتۆنۆمی کوردستان. ھەروەھا لەگەڵ کۆمۆنیستەکان بارو دۆخی ئاڵۆز بوو تاوای لێھات قاسم لەکودەتایەکی سەربازی لە ساڵی ١٩٦٣ دا کوژرا. حکومەتێکی تازە بە سەرۆکایەتی ئەبدولسەلام ئارف ھاتە سەر حوکم. ئەبدولسەلام ئارف لەکارەساتێکی کۆپتەردا لە ساڵی ١٩٦٦ دا کوژرا. جەنەڕاڵ ئەبدولرەحمان ئارف کە برای ئەبدولسەلام بوو ھاتە جێگای ئەو. لە ساڵی ١٩٦٨ ئەبدولرحمان لە کودەتایەک دا لە سەر حوکم لابردرا. حزبی بەعس دەسەڵاتی گرتە دەست و جەنەراڵ ئەحمەد حەسەن بەکر بوو بە سەرۆک کۆماری ئێراق. دروشمی حزبی بەعس ئەوە بوو«یەکێتی حزبی سۆسیالیستی عەرەبی بوو، لە دویشدا نیشتیمانی عەرەبی قسەی سەر زاریان بوو. دان پێدانان بەڕەسمی بەمافەرەواکانی کورد و ناوچە کوردیەکان، ئەوە بوو بەیانی ١١ ئازاری ١٩٧١لێ کەوتەوە، بەڵام ڕژێمی بەعس لە پەیمانەکانی خۆی پاش گەز بۆوە پەیمانی جەزائیریان لە ساڵی ١٩٧٤ مۆر کرد لەگەڵ ئێران. لە پاش مردنی (کوشتنی) ئەحمەد حەسەن بەکر لە ساڵی ١٩٧٩سەددام حوسێن ھاتە سەر حوکم، کە دەمێک بوو دەسەڵاتی سەرەکی لە دەست دابوو.
پاش ئەم پێکەوەبەستنە مێژوویە، گرنگە سەرنج بدەین زمانی کوردی چ پێگەیەکی لە عێراق و گۆڕانکارییەکاندا بۆ ماوەتەوە، ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دوو گەمەکەری سەرەکی لە بواری کۆمەڵایەتی هەن. لە لایەک دەوڵەتە بەفەرمیناسراوەکانن لە ئاستی نێودەوڵەتی و، لە لایەکی دیکەیش، ئەو نەتەوانەن کە لە چوارچێوەی ئەو وڵاتانەدا وەک هاووڵاتی پێناسە کراون. گەلی کورد، وەک گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەت لە جیهاندا، ئێستا وەک گەمەکەرێکی چالاک لە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی- سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵی هەیە.
گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و مێژووییی گرنگ کە لە دەیەی نەوەدەکانەوە لەم ناوچەیە ڕوویان داوە؛ جگە لەو قەوارە سیاسی – ئابوورییەی لە وڵاتی عێراق و ناوچەکە دروستیشیان کردووە، گۆڕانکاریی کەلتووری و زمانیی بەرچاویشییان لێ کەوتووەتەوە. ئەم ئاڵوگۆڕانە، هەم لە ئاستی پێگەی زمانەکانی کوردی و عەرەبی و هەم لە ئاستی پەیکەرەی ئەو دوو زمانەدا ڕوویان داوە. هەروەها، ئەم گۆڕانکارییانە بە شێوەی نافەرمی، یان ناڕاستەوخۆ لەسەر مانەوە و بووژانەوەی زمانی کوردی لە وڵاتانی ئێران و تورکیایش کاریگەرییان هەبووە. گەشەسەندنی زمانی نەتەوەیی، دەتوانێ بەدیهاتنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانیش بەهێزتر بکات و نەتەوەی کورد لە کۆمەڵە خەڵکی"سروشتی"یەوە بۆ نەتەوەی "کەلتووری"، یان نەتەوەیەکی خاوەن دەوڵەت و زمانی تایبەت بەرجەستە بکات کە دانپێدانراوی ناوچەیی و نێودەوڵەتیش بێت.
دەسەڵاتی ئابووری، سیاسی، زانستی و لەشکریی قسەکەرانی زمانەکان ڕۆڵێکی دیاریکەر لە پاراستن و بەهێزکردن، یان لاوازکردن و لەناوبردنی زمانەکان دەبینن. لەم ڕوانگەیەوە، باڵادەستیی نەتەوەکانی عەرەب، تورک و فارس لە سەدەکانی ڕابردوودا، لەگەڵ پێکهاتنی دەوڵەت-نەتەوە نوێیەکان، بە واتای زاڵبوونی گێڕانەوی زاڵی ئەو دەوڵەت-نەتەوانەیش بوو کە لە ڕاستیدا نوێنەرایەتیی زمان و ئەدەبیاتی ئەو نەتەوە فرمانڕەواکانی دەکرد. زمانی ئەو دەوڵەت-نەتەوانە هەڵگری ئایدیۆلۆژییەک بوو و هەیە، کە ئامانجە سەرەکییەکەی بەهادان بە دەوڵەت-نەتەوەکە و دژایەتی لەگەڵ بزووتنەوە و نەتەوە دژبەر و ناسنامەخوازەکانی وەک کورد بوو. پێشبڕکێی نایهكسانی نێوان زمانی دایک، یان خێزان و زمانی خوێندنگەکان، دەوڵەت، میدیا، شەقام، کار و زمانی پێویست بۆ بەرزبوونەوەی پلە و پایەی پیشەیی، ئەم مانەوە، یان لەناوچوونانە بەهێز دەکات.
تا بەر لە دەیەی نەوەدی سەدەی ڕابردوو، نواندنی زاڵ، نواندنی نەتەوە – دەوڵەتی زاڵ بەسەر عێراقدا بوو. بە پێکهاتنی ئاڵوگۆڕە ناوچەیییەکان و دەستوەردانی نێودەوڵەتی و ڕاپەڕینی گەلی کورد وەک پێکهاتەیەکی نەتەوەییی بەهێز، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و زلهێزەکان ناچار بوون قبووڵی بکەن کە یەکەی سیاسیی نوێ لەناو دەوڵەتی عێراقدا پێک بێت. بەم پێیە، لەسەر بەشێک لە ڕووبەرە سروشتییەکە و پانتا ئیتنییەکە (بەستێنی زمانی کوردی و کەلتووری نەتەوەیی) یەکەیەکی سیاسی دامەزرا.
ئێستا لە ڕووی پێگەوە، زمانی کوردی، لە چوارچێوەی وڵاتی عێراقدا بووەتە زمانی فەرمی و، زمانی عەرەبیش پێگەی تاکزمانیی دەوڵەت – نەتەوەی لاواز بووە و بەکردەوە لە کارلێککردن و پێکدادانە زمانییەکاندا بەرەو وڵاتی "دووزمان" یان "فرەزمان" چووە. هەرچەند هەر لە حەفتاکانەوە زمانی کوردی لە عێراق، پێگەیەکی لانی کەم بۆ خوێندن پێ دراوە، بەڵام لە بەفەرمیناسین (دانپێدانان)ی وەک یەک لە زمانە فەرمییەکانی وڵاتی عێراق، ڕۆڵی نەبووە. جگە لەوەیش لەبەر ڕەچاوکردنی مافی زمانیی کەمینە زمانی و نەتەوەیییەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان و چالاکبوونی سیاسی و کۆمەڵایەتیی تورکمان و سریانییەکان، فرەزمانیی لە عێراقدا بووە ئەمری واقع. لەم پانتایەدا لەگەڵ جۆری جیاوازی کەسایەتیی ئیتنی – زمانیدا بەرەوڕووین و، دەکرێ بڵێین کە قەوارەکەی لە پێکهاتنێکی نوێی نیشتمانیدا و خەریکی ناسنامەسازییە.
بەم پێیە، بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە زمان لە پێکهاتنی دەوڵەت و نەتەوەسازیی لە کوردستان و یەکلاکردنەوەی سنووری پێکهاتە نەتەوەیییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵێکی سەرەکیی هەیە. ڕێگهخۆشکەرە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی تری نەتەوەی کورد و پیادەکردنی ئیدارە خۆجێیییەکانی کورد لە هەر ئاڵوگۆڕێکی سیاسی لە داهاتوودا، چونکە "ئەمڕۆکە بۆ تێگەیشتن لەم جیهانەی وا تێیدا دەژین، لە جیاتی جووڵان لە گەمەی دەوڵەتەکاندا (و بووکەڵەی ڕاگەیهندراو یان شاراوەی ئەوان)، دەبێ بچین بە دوای ئەو واقعییەتە ئیتنیکییە تایبەتییانەی لە هەناوی هەر یەک لەم دەوڵەتانەدا مت بووە و بۆ ئەوەی بتوانین ئەو دەرفەتانەی بۆ نەتەوەکان هەن هەڵسەنگێنین، دەبێ بەو ڕۆڵەی ئێستا هەیانە خەریک بین کە زمان وەک گرینگترین سیمای ئەو ئیتنیکانە دەیگێڕێ. سەرهەڵدان و چالاکبوونی زمانەکان بە واتای سەرهەڵدانی نەتەوەکانە، کە بە نۆبەی خۆیان بە بناغەی دەوڵەتەکان داندراون". هەر لەم پێوەندییەدا دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، کە باوەڕی بە توانا سەرچاوەیییەکانی لە ڕووی سروشتی، ئیتنی، زمانی، کەلتووری و سیاسیی خۆی هەبێت، لە کارلێککردنە ناوخۆیییەکانیدا ژیرانە مامەڵە بکات و پلانی بۆ بووژاندنەوەی سیما نەتەوەیییەکانی هەبێت، لە پەنا لەرزۆکبوونی دەوڵەتە نەیارەکانی وەک ئێراندا، دەتوانێ مسۆگەر بێت. هەڵەشەییی حاکمانی ئەو وڵاتە لە دەستوەردانیان لە دەرهوەی خۆیان، سەرەڕای ئەو هەموو ناکۆکییەی لەنێو خۆیان و لەگەڵ دەرەوەی خۆیان هەیانە، دەتوانێ دەستەخوشکی باشوور و ڕۆژاوا زیاتر و جوگرافیای ڕزگاربوونی پارچەکانی کوردستان بەرفراوان بکات.
سهبارهت بهو فەزا جوگرافی، سیاسی و ئیتنی، زمانی و کەلتوورییەی لە باشووری کوردستان پێک هاتووە، هەنگاوی یەکەم ئەوەیە کە نەتەوەی کورد لەم بەشەی کوردستان وەک پێکهاتەیەکی بەفەرمیناسراو و ئاگا بە بوونی خۆی، بەر لەوەی لە تێڕوانینی ئەوانی دیکەوە بناسرێ، پێویستە لە تێڕوانینی خۆی و ئاگا بە بوونی خۆیەوە بناسرێ و، لە نەبوونەوە بێتە هەبوون. حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە لە جیاتی سیاسەتی پەراوێزخستنی زمانی دایک، کە لەسەر بێپلانی و نەبوونی سیاسەتێکی ڕوونی زمانی لە پەروەردە و خوێندن بە کوردی، هاتووەتە ئاراوە، پێویستە وەک پێکهێنێکی سەرەکیی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان و ناسنامەی نەتەوەیی لێی بڕوانێ و، بە شێوەیەکی پلانمەند کار بۆ گەشەپێدانی زمانی نەتەوەیی بکات.
٥/ زمانی کوردی لە دەستووری عێراقدا:
فەرمیبوونی زمانی کوردی لە عێراقدا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1958، کە لە مادەی 3ی دەستووری حێراقیدا هاتووە: عەرەب و کورد هابەشن لە نیشتیماندا" ئەمەش سەرەتای ناساندنی زمانی کوردی بوو لە عێراقدا، کە بوویە هۆی کرانەوەی بەشی کوردی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا و لە ئێزگەکاندا زمانی کوردی بەشی پێدرا و لە قوتابخانەکانی باکوری حێراقیشدا رێگەدرا منداڵان بە زمانی کوردی بخوێنن، لە ناوچە کوردییەکانیژشدا دەرفەت کرایەوە بۆ زمانی کوردی بوویە زمانی نوسین و خوێندنەنەوە، بە گوێرەی توێژینەوەیەکی هاشم ئەمین 2017 زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی لە عێراقدا کاری پێدەکرێت و یەکێکە لە زمانە زیندووەکانی دونیا کۆدی ژمارە 143ی لە ناو 342 زمانە زیندووەکاانی جیهاندا هەیە لە لایەن دەزگای خزمەتگوزاری تاقیکردنەوەی پەروەردەی جیهانییەوە.
بە پێی مادەی 4ی دەستووری عێراقی 2005 بەم شێوەیە باسی زمان کراوە:
یەکەم: زمانی عەرەبی و کوردی دوو زمانی فەرمین لە عێراقدا، مافی سەرجەم عێراقیەکان پارێزراوە لە فێرکردنی ڕۆڵەکانیان بە زمانی دایکیان وەک تورکمانی و سریانی لە دەزگاکانی فێرکردنی دەوڵەتدا بە پێی یاسا پەروەردەییەکان، یان بە هەر زمانێکی دیکە لە دەزگاکانی فێرکردنی تایبەتدا.
دووەم: سنووری دەستەواژەی زمانی فەرمی دیاریدەکرێت، چۆنیەتی جێبەجێکردنی حوکمی ئەم مادەیەش بە یاسا ئەم خاڵانە دەگرێتەوە:
ڕ- دەرکردنی ڕۆژنامەی فەرمی بە هەردوو زمان.
ب-قسەکردن و وتووێژو دەربڕین لە بوارە فەرمیەکاندا بەهەریەک لە دوو زمانەکە وەک ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران و دادگاکان و کۆنگرە فەرمیەکان.
ج- داننان بە بەڵگەنامە فەرمیەکان و ئاڵوگۆڕکردنی نامەو دەرکردنی بەڵگەنامە فەرمیەکان بە هەردوو زمان.
د- کردنەوەی قوتابخانە بە هەردوو زمانەکە بە پێی یاسا پەروەردەییەکان.
ه-هەر بوارێکی دیکە کە بنەمای یەکسانی بیگرێتەوە، وەک پارە و پەساپۆرت و پوول.
سێیەم: دامو دەزگا فیدرالی فەرمیەکان لە هەرێمی کوردستان هەردوو زمانەکە بەکاردەهێنن.
چوارەم: زمانی تورکمانی و سیریانی دوو زمانی فەرمی ترن لەو یەکە ئیداریانەدا کە تیایدا زۆرینەی دانیشتوان پێکدەهێنن.
پێنجەم: هەر هەرێم و پارێزگایەک مافی ئەوەی هەیە زمانێکی ناوخۆیی دیکە بکاتە زمانی فەرمی ئەگەر زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە ڕاپرسیەکی گشتیدا بڕیاریان لەسەردا.
٦/ زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستاندا:
پلاندانان بۆ زمان و ڕێكخستنی زمان لە یاسای زمانە فەرمییەكان و، بەدواداچوون و جێبەجێكردنی ئەو پلانە لە هەموو ئاست و بوارەكانداو چاودێریكردنی ڕێكوپێك و هەمیشەیی پلانەكە لەهەر كەموكوڕی و كەمتەرخەمی و خەمساردی و بێباكییەك، هەروەها لابردنی هۆكارەكانی یەكسەر و دەستبەجێ و گەرماوگەرم كە خەمخۆرانە چارەسەرێكیان بۆ بدۆزرێتەوە. ئەو لایەنەی بەم ئەركە لە ئاسایشی نەتەوەیی ستراتیژە ڕادەبێ ئەكادیمیای زمانە نەك لە وڵاتان، بەڵكو لە هەرێمەكانیش هەیە.
یونسکۆو بایەخدان بە زمان و شێوە زارەکان
سیاسەتی زمان و یاسای زمان هاوتای یەكترن، چونكە زمان، هەر زمانێك دەبێ ببێتە بەشێك لە هزرو بیری هەر تاكێكی نەتەوەكە، چونكە زمان ئاسایشی نەتەوەییەو بەبێ هەستی نەتەوەیی، ئەنجام نادرێت. لە سەرتاسەری دونیا 470 یاسای زمان هەیە كە 345یان لە هەرێمەكانی وڵاتاندایە، لەبەرئەوەش كە یونسكۆ زمان بە كەلەپووری مرۆڤایەتی دادەنێ، بۆیە بە هەموو شێوەو شێوازێك بایەخ و گرنگی و بەها بەم لایەنە دەدات، هەر بە نموونە زمانی چەركەز مەترسی لەناوچوونی لێ دەكرا، بۆیە لە ئوردن ئەم ڕێكخراوە بە پلاندانان هەوڵی بووژاندنەوەی دا تاكو بەرەو لەناوچوون نەچێ، هەروەها لە ویلایەتی ئۆرۆناشال برادیش لە باكووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان زمانێك دۆزرایەوە (زمانی كۆرو) كە تەنها (800) كەس قسەی پێدەكات، پڕۆژەیەك دانراوە تاكو پارێزگاری لەم زمانە بكرێ و پڕۆژەی (دەنگە نەمرەكان) بۆ كۆكردنەوەی ئەرشیفی دەنگ و قاموسی زمانەكە لەسەر ئەنتەرنێت دانرا، تاكو سەرنجی هەموو دونیا ڕابكێشرێ بۆ ئەوەی بەردەوام بەكاربهێنرێ و لەناو نەچێ، چونكە زمان گیان لەبەرێكە گەر پلاندانانی بۆ نەكرێ و بە یاسای زمان ڕێكنەخرێ و ساڵانە بژار نەكرێ و وشەی نوێی بۆ دانەڕێژرێ ئەوا لەجیاتی بووژاندنەوە، زمانەكە تووشی كزی و سستی و لاوازی دەبێ و دواتر بەرەو هەڵدێر و پووكانەوە دەچێ، چونكە دوو هەفتە جارێك زمانێك لە سەرتاپای دونیا نامێنێ و ساڵانەش 52 زمان لەناو دەچێ و، لەبەر جیهانگیریی ئەنتەرنێت و سەتەلایت و ئەوانی دیكە وا مەزندە دەكرێ كە لەو شەش هەزار زمانەی سەر گۆی زەوی هەر تەنیا ( 200 تاكو 500 ) زمان دەتوانێ خۆی لەبەردەم گۆڕانكارییە خێراو بەلەزەكانی هەموو لایەنەكانی ژیان ڕابگر ێ، بۆیە هەرچەند زمان لەبواری خوێندن و نووسین و لە كەناڵەكانی بینراو و بیستراو و خوێنراو بەكاربهێنرێ ئەوا پتر دەبووژێتەوە، بەمەرجێ تاكی ئەو نەتەوەیە زمانەكەی بە خوێندن و نووسین لەهەر كوێیەكی دونیابێ بەئەركی هەبوونی خۆی بزانێ، نەك فێرببێ، بەڵكو مناڵەكانیشی وا ڕابێنێ كە پێویستە زمانەكە فێر ببن.
حکومەتی کوردی و زمانی کوردی
گەر بڵێی لە هەرێمی كوردستان یاساو بڕیارەكان بە هەردوو زمانی عەرەبی و كوردی دەردەچن، دەربچێ و ژمارەی ئەو قوتابخانانەی بە زمانی كوردین لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی كوردستان ( 5740 ) خوێندنگاو قوتابخانەیە و سەدان بەرهەمی چاپەمەنی لە چاپخانەكانی حكومەت و ئەهلی بەزمانی كوردی چاپ كراون و لە دەسەڵاتی دادوەریش زمانی كوردی بەكاردەهێنرێ و سەدان كەناڵی بینراو و بیستراو و خوێنراو هەن كە مرۆڤ پێدا ڕاناگات هەموویان خوێنێتەوە و گوێبیستیان بێ و سەیریان بكات، ئەمانە هەموو هەنگاوی با ش و خاسن، بەڵام ئایا سیاسەتی زمانیان بۆ دانراوە؟ نەك هەر لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان، بەڵكو لە كارنامەی كابینەی حكومەت و لایەنە سیاسییەكانیشدا تا چ ڕادەیەك ئەو تابلۆ و نووسینانەی لەسەر دەزگاكانی حكومەت و كەرتی تایبەت دەنووسرێن ڕەچاوی زمانی كوردییان تێدا كراوە؟ كە بە كوردییەكی پاراو بنووسرێن؟ ئایا ئەكادیمیای كوردی كە پێشتر كۆڕی زانیاری كوردستان بوو بە ئەركی پێویستی سەرشانی ڕابووە؟
پێویستیی ئەکادیمیایەک بۆ زمانی کوردی
ئەمڕۆ پێویستیمان بە ئەكادیمیای زمانی كوردی هەیە و دەتوانین سوود لە ئەزموونی وڵاتان و هەرێمەكانی (فرەزمان) وەربگرین كە سیاسەتی زمان لە كرۆكی ئاسایشی نەتەوەیییانە، بۆیە لە كارنامەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان و كابینەكانی حكومەت و لایەنەكان جەختی لەسەر دەكەن، نەك بە چەند وشەیەكی بێ سیاسەتی زمان، بەڵكو زمان بووەتە خەمێكی وڵاتپارێزانە و تا ئەو ڕادەیەی ئەوانەی بواری فێربوونی زمانیان نەداوە یان لە وڵاتەكەیاندا فێربوونی زمان قەدەغەیە، ئەوا لە ماڵەوە نەك خۆی فێر دەكات، بەڵكو مناڵەكانیشی هان دەدا كە فێری ببن و، بەناوی نەتەوەیی خۆیان ناویان دەنێن.
زمان لە ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیییە، دەبا بزانین لەبارەی سیاسەتی زمانی كوردی لە هەرێمی كوردستان لەم بارەوە چ كراوە و چ بكرێ بۆ ئەوەی سیاسەتی زمانمان هەبێ؟ لە بەرەی كوردستانی، واتا لە (دیفاكتۆوە) بۆ پەرلەمانی كوردستان سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی- عێراق ساڵی 1988 لە هەشت لایەنی گۆڕەپانی كوردستان پێكهاتبوو، لە یەكەمین كۆبوونەوەی سەركردایەتی سیاسی لە حوزەیرانی 1988دا، بڕیاری بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بەرەی كوردستانی عێراق، گەرچی لە شێوەی نامیلكەیەك بە زمانی كوردی لە 37 لاپەڕەی قەوارە مامناوەندیدا دەرچووە، و لەبەردەستدایە، بەڵام ناوی زمانەكان ناهێنێ و پلان و نەخشە چییە لەم بوارەدا؟ باسی لێوە ناكرێ.
دوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991 بەرەی كوردستانی بوو بە دەسەڵاتی دیفاكتۆ، هەر ئەویش لیژنەیەكی پێكهێنا بەناوی لیژنەی پڕۆژەی یاسایی و هەر ئەو لیژنەیە دوو یاسای نووسینەو ەو لە سەركردایەتی بەرەی كوردستانیش بڕیاریان لەسەردرا:
١/ یاسای ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژمارە 1/ 1992 لە 61 ماددە پێكهاتووە.
٢/ یاسای هەڵبژاردنی سەركردەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد ژمارە 1992/2 لە 15 ماددە پێكهاتووە.
هەردوو یاساكە لە رۆژنامەی بەرەی كوردستانیدا بڵاوكراونەتەوە و لە رۆژی بڵاوبوونەوەیان كاریان پێكرا و لە هەردوو یاساكەدا باسی زمان نەكراوە، گەرچی هەردوو یاسایەكە بە زمانی عەرەبی و كوردی بڵاوكراونەتەوە. دەبوایە لە بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی بەرەی كوردستانی و لە هەردوو یاساكەشدا ماددەی تایبەت بۆ زمان تەرخان بكرایە.
دەبا ئەم خاڵە بەوردی بخوێنینەوە: سەركردایەتی بەرەی كوردستانی لیژنەیەكی پێكهێنا بۆ پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان- عێراق، لە راپۆرتی كۆتایییان كە ئاراستەی سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانییان كردووە لە ساڵی (1991 – 1992) لە خاڵی (1) لەبارەی زمان نووسیویانە: "وامان بە پەسەند زانی یاساكە لە سەرەتاوە بە زمانی عەرەبی دابڕێژرێت، دوای ئەوەی لەلایەن سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانییەوە پەسەند ئەكرێ و بڕیاری لەسەر ئەدرێ و لەلایەن پسپۆڕانی یاساو زمانەوە وەرگێڕرێتە سەر زمانی كوردی، هەروەها وەرگێڕانی یاساكە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی و ئەڵمانی كارێكی پیرۆزە".
بۆچی هەرێم یاسایەکی هەمیشەیی دەرنەچواند؟
لێرەدا دوای سێ دەیە دەپرسین بۆچ ئەوسا سەركرایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی- عێراق یاسایەكی پێویستی هەمیشەیی دیرۆكی دەرنەچواند؟ ئەویش یاسای زمانە و لە ماددە و بڕگەكانیدا كە بەوردی و قووڵی باسی بەكارهێنانی لە هەموو ئاست و بوارەكان بكردبایە (لە وڵاتان و هەرێمەكانیان ئەم یاسایە هەیە، بە نموونە هەر لە هەرێمی كیبیك چوار یاسای زمان تاكو ساڵی 1993 دەرچوو ەو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەپێی یاسای ژمارە 1992/1، هەروەها هەڵبژاردنی سەركردەی ڕزگاریخوازی بزووتنەوەی كورد بەپێی یاسای ژمارە 2/ 1992 ئەنجامدرا، دواتر یاسای ژمارە 1/ 1992 چەندین جار هەمواركرا، بەڵام لەمانیش ناوی زمان نەهێنراوەو كارنامەی هەڵمەتی لایەنەكانی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەر لە 1992 تا 2009 دا لە هەردوو خولی پەرلەمانی كوردستان یەكەمین) 1992 - 2005 ( دووەمین) -2005 2009 ( بەشدار بووم لە هەموویان زۆر بەپەلەو بەلەز باسی زمان كراو ەو گەر بڵێن ئەمەیان (تحصیل حاصله)، لەبەرئەوەی دیار ەو ڕوون و گەر بە وەرگێڕانی هەموو دەقە كوردییەكانی یاساو بڕیارەكانی پەرلەمانی كوردستان (1992 – 2009)دا بچینەوە ئەوا جیاوازییەكی زۆر لەنێوان وەرگێڕانەكاندا هەیە. دەبا بزانین چ لایەنێك ئێستا بەرپرسە لەداڕشتنی پڕۆژە یاساكان.
کێ بەرپرسە؟
ژمارەی ئەو یاساو بڕیارانەی لە 1992 - 2010 كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچوێندراون سەرجەمیان (شەش سەد پترە)، بەڵام یەكجار كەم باسی زمانیان تێدا كراوە. هەر بۆ نموونە:
نموونەی یەكەم: لە یاسای ژ 10/ 2008 خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی باسی زمان نەكرابوو، بۆیە بە پێویستم زانی لە لیژنەی یاسایی لەو كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی زانكۆكانی كوردستان و پەیمانگاكانی سەربە زانكۆكان یا لە لیژنەی هاوبەشی یاسایی و پەروەردەو خوێندنی باڵا باسی بكەم و لە هەردوو كۆبوونەوەش وەزیر ئامادە بوو جەختم لەسەر ناوهێنانی زمانی كوردی كردەوە، دەرەنجام توانیمان كە بۆ یەكەمین جار لە یاسای وەزارەت لە بڕگەی دوازدەهەم لە ماددەی دووەمی دابنرێ كە ئەمە دەقەكەیەتی: "كاركردن لەپێناوی كردنی زمانی كوردی بە زمانی فێركردن و خوێندن لە قۆناغەكانی خوێندنی باڵا لە زانستە مرۆیییەكانداو هاندانی وەرگێڕان و دانان و چاپەمەنییە زانستی و ڕۆشنبیری و ئەكادیمییەكان بۆ زمانی كوردی".
لە بەیاننامەیەكی پەرلەمانی كوردستان بە ژ (1628 لە 23 / 9/ 2010 ) بەم جۆرە باسی زمانی كوردی كراوە: "لەبەرئەوەش كە نوسخە عەرەبییەكە بە ئەسڵ دادەنرێ، بەوپێیەی كە دەقێكی ئەسڵییە و لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر دراوە و نوسخەی كوردییەكە وەرگێڕانی دەقە ئەسڵییەكەیە دەبێ وەك ئەو بێ. وە بۆ ئەوەی ئەمە ڕەچاوبكرێ و بەپێی ئەو دەقەی لە نوسخە عەرەبییەكەدا هاتووە پشت بەماددە (44)ی یاسای ناوبراو ببەسترێ، بە پێویستمان زانی ئاماژەی پێبدەین و ئەم بەیاننامەیە دەربكەین (جامبار، 2009).
نموونەی دووەمیش: كۆتایی ساڵ 2010 پڕۆژەی یاسای زانكۆ تایبەتییەكانی هەرێمی كوردستان-عێراق لە ئەنجومەنی وەزیران نێردرا بۆ پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لە 29 / 11 / 2010 بڕیاردرا دوابخرێ. لە ماددەی 7 لەم پڕۆژەیەدا گەر وردبینەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی: "زمانی وانە گوتنەوە لە زانكۆ و كۆلیجە زانكۆ ئینگلیزییە لەگەڵ ڕەچاوكردنی هەند ێ پسپۆڕی مرۆیی بە ڕێژەیەكی دیاریكراو كە وەزارەت دەستنیشانی دەكات بە زمانە ناوخۆیییەكان دەبێ). دەستخۆشی لەدواخستنی پڕۆژەكە لە پەرلەمانی كوردستان دەكەین، چونكە ئەم ماددەیە بە پێچەوانەی ماددەی چوارەمی دەستووری كۆماری عێراقە 2005 كە لە سەرتاسەری عێراق دوو زمانی ڕەسمی (عەرەبی و كوردی) هەیە، ئەمە لەلایەك و لەلایەكی دیكە دەپرسین لە كام كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان جگە لەبەشی (زمانی ئینگلیزی) سەرتاپای وانەكانی خوێندنیان تێدا بە زمانی ئینگلیزییەو ناوهێنانی زمانەكانیش زمانە خۆجێیەكانە؟ ئەمەیان یاسای ژ74 / 1931 بەبیر دێنێتەوە كە پێش هەشتا ساڵ دەرچووە. (جامباز، 2009) حكومەتی كوردستان) 1992 – 2009. ( گەر كارنامەی كابینەكانی حكومەتی كوردستان ) یەكگرتوو/ دوو ئیدارەیی/ یەكگرتوویی ( بخوێنینەوە، ئەوا بەچەند وشەیەك باسی زمانیان تێدا كراوە، لەبەرئەوە پلان و نەخشەڕێگایەك دانەنراوە، كە بەڕێكوپێكی (بەدامەزراوەیی) كابینە دوای كابینە پتر گرنگی و بایەخ و بەهای پێبدرێ، بەڵام نابێ ئەوەش لەبیر بكەین كە لە وەزارەتی پەروەردە بۆ هەموو قۆناغەكانی خوێندن پڕۆگرامەكانی بەچاپ گەیاندراوە، خوێندن لە قۆناغەكانی بنەڕەتی و ئامادەیی لە هەرێم سەرەڕای زمانی كوردی و عەرەبی، بە زمانی توركمانی، سریانی و ئەرمەنیش هەیە، ژمارەی ئەو خوێندنگاو قوتابخانانەی كە تاكو قۆناغی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان بە زمانی كوردی دەخوێنن 497 لە بەرامبەردا 17 بە زمانی عەرەبی هەیە، گەر هەر لە 1992 تاكو 2009 بە پلانێكی درێژخایەن لەلایەن وەزارەتەوە دەتوانرا لە هەر بەشێكی زانستە مرۆڤایەتییەكان ساڵانە تەنیا دوو كتێب بە (نووسین یان وەرگێڕان یان ئامادەكردن) ئەنجامبدرایە، ئەمڕۆ تێكڕاو پێكڕای (بابەتەكانی بڕیار لەسەردراو بۆ خوێندن) بە زمانی شیرینی كوردی دەخوێندران، چونكە هیچ بەشێك پڕۆگرامی ئەو بابەتانەی دەخوێندر ێ لە چل ناونیشان پتر نابن ( 2 ×19) = 38 واتە خوێندن بە ڕێكوپێكی بە زمانی كوردی بەڕێوە دەچوو، نەك وەكو ئەمڕۆ (هەندێ مامۆستای زانكۆ بێ لێوردبوونەوە(دەڵێن) وەڵامدانەوە بەزمانی كوردی قەدەغەیە)، گەرچی كوردن و دەتوانن پرسیارەكان بەزمانی كوردی دابنێن و وەڵامەكانیش بخوێننەوە، هەندێ جاریش لەبەرئەوەی پرسیارەكان بە زمانی عەرەبین و ئەوانەی خوێندنیان بە زمانی كوردی تاكو زانكۆ تەواوكردووە لە مانای پرسیارەكان ناگەن.
ئەنجومەنی دادوەری (دەسەڵاتی دادوەری) گەرچی لە یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژ14 / 1992 لەبارەی بەكارهێنانی زمانی كوردی لە ماددەی پێنجەمیدا هاتووە، كە ئەمەش دەقەكەیەتی: "زمان لە دادگاكاندا كوردی دەبێ، بەڵام دادگا بۆی هەیە بەهۆی وەرگێڕەوە دوای سوێنددانی گوێ لە قسەی دژكاران (الخصوم)و شایەتەكان بگرێ". بەڵام دەقنووسەكە جێبەجێ نەدەكرا، بەڵكو لەجیاتی ئەوەی ڕێكارەكانی دادگاكان بەخێرایی بەڕێوە بچن، زمانی كوردی دەكرایە زمانی عەرەبی ئینجا لە تۆمارگاكان تۆماردەكرا، گەر بەڵگەكانیش بە زمانی كوردی بوونایە ئەوا بڕە پارەیەك دەدرا بە وەرگێڕ تاكو بیكاتە زمانی عەرەبی.
میدیاكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی میدیاكان (بینراو، بیستراو، خوێنراو) تا چ ڕادەیەك ڕۆڵیان لەم بارەوە هەبوو؟ ئاماژە بە ژمارەی ئەو گۆڤار و ڕۆژنامانە دەكەین كە لە هەرێمی كوردستان دەردەچن و ژمارەیان (633)یە، زۆربەی زۆریان بە زمانی كوردی دەردەچن، سەرەڕای 80 ئێزگەی ڕادیۆ كە بە شەپۆڵە جیاجیاكان و (100) سەد تەلەفزیۆنی لۆكاڵیش پەخش دەكرێن، هەروەها 20 بیست كەناڵی ئاسمانی و سایتەكان لە ئینتەرنێت بە زمانی كوردیش پەخش دەكرێن و دەخوێنرێتەوە، میدیاكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە ئاستی پێویستدا نین و دەبێ بە خۆیاندا بچنەوە، چونكە زمان ستراتیژە، ئاسایشی نەتەوەیییە، بەزاندنی هێڵی سوورە، تا كەی لەم بوارەدا زمانی كوردی بشێوێنرێ و لایەنەكانی پەیوەنداریش بەدەنگ نەیەن؟
ئەنجامگیری
لە ساڵی ١٩٩٢ەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان دامەزرێنراوەو پایتەختەکەی ھەولێرە. پەرلەمانی ھەرێم بە لایەنگرێکی زۆرەوە ھەڵبژێردراو ناوی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراقەو کابینەیەکی حکومەت پێکھێنرا. بە هۆی ناکۆکی نێوان دوو هێزە سەرەکییەکی کوردستانەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر دوو زۆنی زەرد و سەوز دابەش کرا و دوو حکومەتی خۆجێی دانران ، یەکەمیان پایتەختی هەولێر بوو و دووەمیشیان سلێمانی، لە هەردوو حکومەتەکەدا وەزارەتەکانی رۆشنبیری، پەروەردە و خوێندنی باڵا سەروکارییان لەگەڵ پێگەی زماندا هەبووە.
دوای ڕزگاری عێراق لە ٢٠٠٣، سیاسییەکانی کورد بوونە ئەندام لە ئەنجومەنی حوکمی عێراق. لە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٠٥ سێ ھەڵبژرادن ئەنجام درا ١) بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی ئینتیقالی ٢) بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق و ٣) بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان. یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق بۆ سەردەمی ئینتیقالی، حکومەتی ھەرێمی کوردستانی ئۆتۆنۆم-ی سەلماند بە "سەروەریی تەواو"و ڕێزگرتن لە دەستووری ھەمیشەیی. حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی دەستووری ھەیە بەسەر پارێزگاکانی ھەولێر، دھۆکو سلێمانیو چەند ناوچەیەکی دیالەو نەینەواو کەرکوک.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2005ەوە تا ئێستا لەگەڵ ئەوەی کە نەبووەتە خاوەنی سیاسەتێکی زمانەوانی بۆ زمانی کوردی کە بە شێوەی نوسراو هەبێت بەڵام لە بەڵگەنامە فەرمییەکان و نوسراوە رەسمییەکاندا زمانی کوردی پەیڕەو دەکات.
مادەی 14ی رەشنووی دەستووری هەرێمی کوردستان 2005 پێگەی زمانی بەم شێوەیەی دیاریکردووە: لە بڕگەی یەکەمدا هاتووە: کوردی و عەرەبی دوو زمانی فەرمی هەرێمی کوردستانن و ئەم دەستوورە مافی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر دەکات لە فێرکردنی منداڵەکانیان لە دام و دەزگاکا فێرکارییەکانی حکومەتدا بە پێی مەرج و رێککارە پەروەردەیی بە زمانی زگماکی خۆیان، .. هەروەها لە بڕگەی 3یەم دا هاتووە: "لە هەرێمی کوردستان کار بە حکموکانی مادەی 4ی دەستووری حێراقی دەکرێت لە بارەی زمانی فەرمییەوە لە هەر جێیەک بواری یاسایی هەبێت بۆ جێبەجێکردنی".
بە پێی دەستوری عێراقی زمانی کوردی هاوکات لەگەڵ زمانی عەرەبیدا زمانی فەرمی عێراقە و دەبێت لە هەموو دامەدەزگایەکدا نیشان بدرێت، بەڵام چەندین هەوڵ هەببوون و بەردەوامییان هەیە بۆ پەراوزخستنی زمانی کوردی لە عێراقدا، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەو رووەوە هەڵوێستێکی وای نەبووە، دوایین هەوڵیش ئەوە بوو کە لە کۆتایی ساڵی 2017 دا حکومەتی عێراقی نوسینەکانی زمانی کوردی لەسەر فۆڕمی خۆراک لادا، لەو بارەیەشەوە ئارام شێخ محمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە کوردە، داوای روونکردنەوەی کرد، بەپێی نووسراوێکی نووسینگەی ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی ۲۸ ی دیسامبەری 2017 ، بەنووسراوی فەرمی ژمارە (م.ن/ ۲۹٦) داوای لەفەرمانگەی پلاناندان و بەدواداچونی سەر بەوەزارەتی بازرگانی عێراق کردوە ڕوونکردنەوە بدات لەبارەی هۆکاری بەکارنەهێنان و لابردنی زمانی کوردی لەسەر پسولەی خۆراکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، ئەو کارە پێشێلکردنی مادەی ٤ دەستوری عێراقە. هەمان ڕۆژ فەرمانگەی ناوبراو بە دوو نووسراوی جیاواز، وەڵامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی داوەتەوە، کە لە نووسراوی یەکەمیاندا ئاماژەی بەوە کردوە کە بەهۆی نەبوونی پەیوەندییان لەگەڵ فەرمانگەکەکانی پسوڵەی خۆراکی هەرێم، بەبێ مەبەست زمانی کوردی لەسەر پسوڵەکان نەنووسراوە، هاوکات پەیوەندییان کردوە بەچاپخانەی (نەهرەین) کەئەرکی چاپکردنی پسوڵەکانی لە ئەستۆیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسەو تەئکیدیشیان کردوە کە ئەو داوایە بۆساڵانی داهاتو بەهەند وەردەگرن.
لە ئێستادا زۆرینەی زۆری نوسراوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زمانی کوردی دەنوسرێن کە دیالێکتی کوردی ناوەڕاستە و حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش هەمان دیالێکتی کوردی بەکاردەهێنن.
ئەگەر وردتر سەرنج بدەین، لە رووی سیاسییەوە زمانی کوردی لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانیشدا بە پێی یاسای و دەستوور پێگەی خۆی دیاریکراوە بەڵام هێزە سیاسییەکان بە تایبەت کوردییەکان کەمترین بایەخیان بە سیاسەتی زمانی کوردی داوە، هەروەها لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا زمانی کوردی بایەخی کەمتر کراوەتەوە و زمانی ئینگلیزی لە پێشترە لە گرنگی پێداندا، ئەوەش بە هۆی هەژموونی زمانی ئینگلیزییەوە کە بۆتە زمانی گلۆبال، هەروەک لە رووی بازرگانیەوە زمانی کوردی پێگەی دیاریکراوی نیە چونکە کورد دەوڵەت نیە و ئەو خواردنو شتومەکانەشی هەناردەی دەرەوە دەکرێن بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی لەسەریان دەنوسرێت، هاوکات بۆ گەشتیاران کە روودەکەنە هەرێمی کوردستان کۆرسی زمانی کوردی بوونی نیە، میدیاکانیش دابەشبوون بەسەر هەردوو بەرەی ئەفبێی کوردی و لاتینیدا و زمانی کوردیان زیاتر پەرتەوازە کردووە.
کۆتایی
لە کۆتاییدا ئەم بەشەدا ئەم چەند خاڵەی خوارەوە دەبنە ریکۆمێندەیشنی گرنگ سەبارەت بە سیاسەتی زمان لە هەرێمی کوردستاندا، ئەوەش بۆ ئەوەی سیاسەتی زمان وەكو وڵاتان و هەرێمەكانیان بەپلاندانان بەڕێوە بچێ ، پێویستییەكی هەمیشەییمان بەم خاڵانە هەیە، تاكو بەڕێكوپێكی لە هەموو ئاس تو بوارەكاندا جێبەجێ بكرێت:-
یەکەم: دەرچوواندنی یاسای زمانە فەرمییەكان لە پەرلەمانی كوردستان و لە پەرلەمانی عێراق، تاكو ماددەی چوار لە دەستووری كۆماری عێراق 2005 بەڕاست یو دروستی پراكتیزە بكرێ .
دووەم: لیژنەی زمانپارێزی لەلیژنە هەمیشەیییەكانی پەرلەمانی كوردستان لەنزیكترین دەرفەتدا لەیاساناسا نو زمانزانان بڕیاری پێكهێنانی بدر ێ، بۆ ئەو پڕۆژە یاس او بڕیارانەی بە )دە( پەرلەمانتار پێشكێش دەكرێن.
سێیەم: لیژنەیەكی هەمیشەیی لە زمانناسان و یاساناسان( بۆ داڕشتنی یاساو بڕیارەكان بەهەردوو زمانی كوردی و عەرەبی لە ئەنجومەنی وەزیران پێكبهێنرێ بۆ ئەو پڕۆژە یاس او بڕیارانەی لەئەنجومەنی وەزیران و لایەنەكانەوە پێشكێش دەكرێن، نەك فەرمانبەرێك یا دووان وەكو هەر ئەركێكی فەرمانبەری ئاسایی ئەنجامی بدەن.
چوارەم: دەبێ ئەكادیمیای كوردی فراوانتر كاتی بۆ زمانی كوردی تەرخان بكات، چونكە هەستان ەم ئەركە دیرۆكییە ئەمڕۆ یەكجار پێویستە ئەویش بەدانانی زاراوە بۆ هەموو بوارەكانی ژیان و ساڵانە بەدواداچوونیان بۆ بكات بەگوێرەی گۆڕانكارییەكان. هەروەها لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار تابلۆی نووسینی دەزگاكانی حكومەت و كەرتی تایبەتی لەلایەنی زمانەوانی بە بەردەوامی جەختی لەسەر بكەنەوە، تاكو پەرەپێدانی ئەكادیمیای زمانی كوردی.
پێنجەم: بۆ زانستە مرۆڤایەتییەكانیش لە زانكۆكانی كوردستان دەبێ بەپلاندانان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی با ڵاو توێژینەوەی زانستی هەموو بابەتەكان بەوەرگێڕان و دانان و ئامادەكردن ئەنجامبدرێن و چیتر دوانەخر ێ كە نۆزدە ساڵە دواخراوە، تاكو دیواری بەرلین تەخت بكرێ و نەمێنێ و جگەرگۆشەكانمان لەجیاتی ئەوەی دڵەڕاوكێ و بێزارییان لەزمانی كوردی هەبێ ، بەئاسوودەیی و دڵنیایی بەزمانێكی كوردیی پاراو بخوێنن و سەرچاوەش بەزمانی كوردی پت رو فراوانتر بكرێت، ئەمڕۆ تێزی ماستەر و دكتۆراە لەزانكۆكانی كوردستان ڕێژەیەكی زۆر كەمیان بەزمانی كوردین و ئەوانی دیكەش زۆرینەیان بە زمانی عەرەبین.
شەشەم: دەبێ ڕاگەیاندن میدیاكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بە خەمخۆرییەكی وڵاتپارێزانە چاودێری زمانپارێزی بكەن و بەئەركی دیرۆكەیییان بەگوێرەی پێویست ڕابن، كە تاكو ئێستاشی لەگەڵداب ێ بەڕێكوپێكی جەختی لەسەر نەكراوە.
حەوتەم: زمان بنەمایەكە لە ئاسایشی نەتەوەیی، ستراتیژە، دەبێ ببێتە بەشێكی دانەبڕاو لە هزر و بیری هەر تاكێكی كورد لەهەر شوێنێكی دونیادا بن. ئەوەی بەچاوێكی كەم و نزم و خوارتری دابنێ ئەوا پێویستە یەكسەر وەڵامی بدرێتەوە و داواكاری گشتی لە دادگاكان داوای لەسەر تۆمار كردوون، چونكە پەیوەستە بەپیرۆزی و مەزنی و بەرزی لەلای چل ملیۆن كورد و لەهیچ زمانێكی دیكە كەمتر نییە، بەڵكو یەكسانە لەگەڵیان و پێكەوەژیان و لێبوردەیی وای كردووە كە نەتەوەكانی دیكەی كوردستانیش ئەم مافە ڕەوایەیان هەب ێ چ لە شاخ چ لە شار پراكتیزە كراوە بەخوێندن بەزمانی توركمانی و سریان یو ئەرمەنی و هەرس ێ دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان بەشداری دەكەن. بەڵام هەندێ لەو قوتابخانانەی لە كوردستان كراونەتەوە جگەرگۆشەكانیان لەهەستی نەتەوایەتی دوور دەخەنەو ەو پێویستە لایەنی بەرپرس پلانیان هەب ێ بۆ نەهێشتنی ئەم مەترسییە كە لەئایندەدا چاوەڕوان دەكرێ.
هەشتەم: دەبوایە ئەوانەی زمانی بیانی دەزانن و توانای وەرگێڕانیان هەیە ئەزموونی وڵاتانی فرەزمان بكەنە زمانی كورد یو عەرەبی چ دەستووری وڵات و هەرێمەكانیان یان یاسای زمانی وڵات یا هەرێمەكانیان، هەروەها ئەو شاندانەی سەردانیان كردوون دەبوایە لەبارەی ئەزموونیان لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بینراو، بیستراو، خوێنراو پەخش و بڵاو بكەنەوە، چونكە لەم بارەوە نەك بەزمانی كوردی، بەڵكو بەزمانی عەرەبیش نییە و بۆ وشیاری نەتەوەیی و یاسایی و فیدڕاڵی ئەم جۆرە بابەتانە یەكجار پێویستێكی هەمیشەیین بۆ ئەو كەسانەی لەیەك زمان و یەك نەتەوە ڕاهاتوون.
نۆیەم: پێویستە لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی) پەرلەمانی كوردستان و پارێزگاكان و ئەوانی دیكە(دا لەخاڵە سەرەكییەكان بێ تو پێویستە نەك هەر لەپەیڕەو و پڕۆگرامی ناوخۆی لایەنەكاندابێ ، بەڵكو هەریەكێكیان بەرنامەی تایبەتی خۆی هەب ێ بۆ سیاسەتی زمان هەروەكو پارتی سەوز لە كۆماری ئێرلەندا كە ماوەی بیست ساڵە) 2009 - 2029 ( سیاسەتی زمانی داناوە. پێویستە سیاسەتی زمان هەمیشە جەختی لەسەر بكر ێو لە كارنامەی كابینە یەك لەدوا یەكەكانی حكومەتی كوردستان دابنرێت، تاكو هەر لایەنێك سیاسەتی زمانی خۆی هەبێ و ململان ێ لە نێوانیاندا لەسەر زمانپارێزی ب ێ، چونكە لەستراتیژی ئاسایشی هەر نەتەوەیەكدایە، گەر سیاسەتی زمانمان نەب ێ، نەوەی ئایندە پەنجەی كەمتەرخەم یو خەمساردی و بێباكیمان ئاراستە دەكات، منیش دەڵێم ڕاست دەكەن و دەپرسم تاكەی ب ێدەنگی و خۆ كڕكردن و تاكەی سیاسەتی زمانمان نەبێ؟ بەڵام چ كات و وەختێ ؟ دەبا چیتر دوانەكەوێ و دەستبەجێ دەستبەكاربین.
دەیەم: لە مەرجەكانی ئەو كەسەی دەیەو ێ بە بەردەوامی لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێ ب ێ، پێویستە تاقیكردنەوەی زمانی كوردی بەنووسین و خوێندنەوەی بۆ بكرێ و هەمان تاقیكردنەوەش بۆ دامەزراندن لەدەزگاكانی حكومەت ئەنجام بدرێ. جگە لەوانەی كە بەزمانی كوردی خوێندوویانە.
یانزەیەم: لە بودجەی ساڵانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕە پارەیەكی چاك بۆ سیاسەتی زمانی كوردی و زمانەكانی دیكەی كوردستان تەرخان بكر ێ، چونكە زۆر دیدار و سیمینار و كۆنفرانس دەبەسترێ و پارەیەكی زۆری لێ سەرف دەكر ێ، بەڵام ئەم بوارە ناگرێتەوە، بۆ چو لەبەرچی ئەم بوارە) سیاسەتی زمان( كە لە ستراتیژی نەتەوەیییە سیاسەتێكی تایبەتی بۆ دانانرێ ؟
دوانزەیەم: كۆمسیۆنی زمانە فەرمییەكان بەئەركی پراكتیزەكردنی بەكارهێنانی لە هەموو بوارەكا نو لەئان و ساتی خۆیدا هەڵدەستێت بەهۆشداری و سزای ئەوانەش دەدا كە دەستبەج ێ نایخەنە بواری جێبەجێكردن و لەهەند ێ وڵاتیش پۆلیسی زمان هەیە كە چاودێری نووسینەكانی سەر دەزگاكانی حكومەت و كەرتی تایبەت دەكات.
سیانزەیەم: بەپلانێكی درێژخایەن زمانپارێزی لەبواری پەروەردە و فێركرد نو میدیاكان كاری بۆ بكر ێو دەستبەج ێ خەمخۆرانی بەم ئەركە ڕابن. و لیژنەی تایبەتی هەمیشەیی بۆ زمانپارێزی لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەكان و ئەنجومەنی پارێزگاكان بەسەرپەرشتی لایەنە پەیوەندیدارەكان پێكبهێنرێ بەمەرج ێ بەپلاندانانی تۆكمە كارەكانیان ئەنجام بدەن تاكو جگە لە نووسراوەكان، نووسینی سەر شوێنە گشتی و تایبەتییەكانیش بەوردی و قووڵی چاودێری بكرێن، دەب ێ بەهەردوو زمانی فەرمی عەرەبی و كوردی بەپاراو یو ڕێكوپێكی بنووسرێن.
سەرچاوەکان:
١- . ئەمجەد شاکەلی، ئەوەی نابێ بگوترێ دەبێ بگوترێ، چاپی دووەم، 2013
٢. ئەمیر حەسەن پوور (د)، دەربارەی کێشە ھەنوکییەکانی زمانی کوردی، (٢٠١٢)، سیمینار، لە کتێبخانەی کوردی لە ستۆکھۆڵم، سوید.
٢- تارق جامباز، یاسای زمانە رەسمییەکان، گ. پارێزەر، (٢٠٠٣)، ژ. (٥-٦).
٣- جەعفەر شێخولئیسلامی (د)، زمانی ستانداردو زمانی یەکگرتو... ھاوڵاتی، ٢/٧/٢٠٠٨، ژ (٤٣٦).
٤- دەستوری کۆماری عیراق، ئابی (٢٠٠٥).
٥- سەلام ناوخۆش (د)، ستاندارد بوونی زمانی کوردی لەنێوان زمانی سیاسەت و سیایەتی زمانی، (٢٠١٠)، لە بڵاوکراوەکانی رێکخراوی زمانناسی، منارە، ھەولێر.
٦- عەبدولمەناف رەمەزان ئەحمەد، ئەتڵسی زمان ھەرێمی کوردستان، (٢٠٠٩)، وەک نمونە، نامەی ماستەر، زانکۆی سەلاحەدین.
٧- غازی عەلی خورشید، زمانی فەرمی بۆ ھەرێمی کوردستان، (٢٠١١)، سەردەم سلێمانی.
٨- فوئاد محەمەد خورشید. زمانی کوردی و دابەشبوونی جوگرافی شێوە زارەکانی، (١٩٨٥)، بەغداد: ئافاقی عەرەبی.
٩- قەیس کاکل تۆفیق (د)، ئاسایشی نەتەوەیی و پلانی زمان، (٢٠٠٧)، چ. یەکەم، موکریان، ھەولێر.
١١- محەمەد مەعروف فەتاح (د)، زمانەوانی، (١٩٩٠)، دار الحکمە، بەغدا.
١٢- محەمەد مەعروف فەتاح (د)، زمانی ستاندارد و زمانی یەکگرتووی کوردی، (٢٠٠٨).
١٣- محەمەدی مەحویی (د)، مەنامە، دەروازەی یەکەم، (٢٠١٧)، سلێمانی.
١٤- محەمەدی مەحویی، (د)، زمان و زانستی زمان، سەرەتایەک بۆ زانستی زمان، (٢٠١١)، بەرگی یەکەم، سلێمانی.
١٥- نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو (د)، زمانی ستانداردی کوردی، (٢٠١٣)، چاپی یەکەم، ھەولێر.
1. ١٦. هاشم ئەمین، زمانی کوردی و پێگەی زمان لە زمانە جیهانییەکاندا، گۆڤاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ٢٠١٧
١٧. سایتی شارپرێس: https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=10343
د.موئمین زەڵمی
لە چاوی كورد بڵاوكراوەتەوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق