پێگە و ڕۆڵی نوێنەرانی کورد چی بوە لە بەغداد؟

ليست هناك تعليقات


سنور كەریم
-
لە دوای نوسینەوەی دەستوری عێراق لە ساڵی ۲۰۰٥، کە کورد پێگەیەکی سیاسی بەهێزی لە ناوەند هەبوو، پێچەوانەش حکومەتی عێراقی لەوپەری لاوازیدا بوو، نەتوانرا هیچ کام لە کێشەکانی (۱.ناوچە کێشە لەسەرەکان و کێشەی کەرکوک ،۲. هێزی پێشمەرگە، ۳. کێشەی ناردنی بودجەو کە لە ئێستادا خۆی لە موچەی فەرمانبەراندا کورت کردۆتەوە، ٤. پرۆسەی داگیرکاری خاکی باشور لەلایەن ترکیاوە، دەیان کێشەی تر)  چارەسەر بکات و مافی دەستوری گەلی باشوور جێگیر بکەن وە دوای ۱٥ ساڵ هێشتا  بەهەڵواسراوی  کێشەکان ماونەتەوە، ئاسۆی چارەسەریان هیچ ڕوون نیە، کوردیش لە لاوازترین پێگەی سیاسی خۆیدایە لە عێراق،  کەواتە هیوا چیە بە نوێنەرانی کورد لە بەغداد؟ گەرەنتی پاراستنی مافەکانی کورد بەدەستی نوێنەرەکان لە کوێدا جیگە ئەگرێ؟؟ لە کاتێکدا دەیان شەرعیەتی دەستوری خەڵک بە ئاشکرا خرانە خزمەتی  ڕێکەوتنی حزبی و بەرژەوەندی شەخسی؟ بێجگە لە بەهێز بوونی پێگەی ئابوری تاکە کەسی و حزبی میللەت نان بڕاویش کرا؟ تێناگەم هەڵچینی هیواکانی میللەت بەم ناو نوێرانە لە پای چی و تاکەی؟؟؟ ڕۆژانە بە بەرچاوی ئەم بەناو سیاسی و نوێنەرانە کەرامەتی تاکی باشور ئەشکێنرێ  و شکۆمان لەکەدار ئەکرێ؟ مناڵی کورد پارچە پارچە ئەکرێ سەروەری خاکی تۆ پێشێل ئەکرێ؟ بێ ئەوەی کەسێک خۆی خاوەندار لە کێشەکان ببینێت. تۆش  داوای ٤۰۰ ملیارەکەت ئەکەی؟ لە کێ لە نوێنەکانی کورد کام نوێنەر؟؟؟ پێت وانیە خۆت ئەبێ خاوەنی خۆت بیت و کاتیەتی پێگەی کەسایەتی و قودسیەتی خۆت بەدەست بهێنیتەوە؟ گەر تاکی باشوور لەم مەنتقەوە بیر نەکاتەوە شۆڕشی زهنی لە کەسایەتی خۆی بەرپا نەکات ئەبێ تا ماوین بەدوای فەوزای هاژتاگ و هاشوو هوشدا گیرۆدەبین،  تۆ شکۆ شکاوتر نوێنەرانیش مزایەدە کردن بە کەرامەت و مافەکانی تۆ کردن بەردەوام بوون..

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif