‌ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌سه‌ر به‌شدارى له‌ حکومه‌تى خۆجێیه‌تى هه‌ولێر هاته‌ ده‌نگ

ليست هناك تعليقات


کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، رایگه‌یاند تائێستا شه‌راکه‌ت له‌ ئیداره‌ى خۆجێیه‌تى هه‌ولێر نییه‌ و یه‌کێتیش هاوبه‌ش نییه‌ له‌و شاره‌دا.
ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ، له‌ دیمانه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ میدیاکانى یه‌کێتی، وتى:" له‌سه‌رده‌مى حوکمڕانى کۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌ربارى بوونى چه‌ندین ئابڵوقه‌ له‌سه‌ر هه‌رێم و دروستبوونى شه‌ڕى ناوخۆ، به‌ڵام مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌فه‌وتا".

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" له‌دواى یه‌کگرتنه‌وه‌ى ئیداره‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، نه‌مانتوانیوه‌ به‌پێى پێویست خزمه‌تى یه‌کێتییه‌کانى هه‌ولێر بکه‌ین، ئه‌وان مافى خۆیانه‌ گله‌یى بکه‌ن و نازیان به‌سه‌ر یه‌کێتییه‌وه‌ هه‌یه‌".

وتیشی: "ئێمه‌ بڕوامان به‌ ته‌بایى و یه‌کڕیزیى حکومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان هه‌یه‌، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین بتوانین له‌ رێگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌، به‌ بیرکردنه‌وه‌و شێوازێکى جیاوازه‌وه‌، شه‌راکه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌ساسى حکومه‌تى خۆجێیه‌تى هه‌ولێر دروستبکه‌ین، که‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌و شه‌راکه‌ته‌ له‌ئێستادا نییه‌".

ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد: "ئێمه‌ وه‌ک یه‌کێتى تائێستاش هاوبه‌ش نین له‌ حکومه‌تى خۆجێیه‌تى هه‌ولێر، ئومێد ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هاته‌ پێشه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کان باشتر بوون، ئه‌و پرسه‌ش بکه‌ینه‌ پرسێکى گه‌رمى گفتوگۆکانمان".

کارگێڕه‌که‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى راشیگه‌یاند: "شانازییه‌ بۆ ئێمه‌ که‌ باسى سه‌رده‌مى حکومڕانیى کاک کۆسره‌ت ده‌کرێت، به‌ڕاستى ئه‌وکات حکومه‌ت حکومه‌تى خانووه‌ قوڕه‌کان بوو، خه‌ڵک ده‌یزانى که‌ تواناى دارایى حکومه‌ت چه‌نده‌و به‌راوردى له‌نێوان سه‌رده‌مى پێش راپه‌ڕین و دواى راپه‌ڕین ده‌کرد، بۆیه‌ به‌ حکومه‌تى خۆیان ده‌زانی".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌ربارى بوونى چه‌ندین ئابڵوقه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و دروستبوونى شه‌ڕى ناوخۆیی، به‌ڵام رۆژێک مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌فه‌وتا.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif