سەركەوتنی تەواوەتی بەسەركۆرۆنادا ڕاگەیاند

ليست هناك تعليقات


سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەندا سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنا رادەگەیەنێت و هەموو رێکارەکانی تایبەت بەو پەتایە، هەڵدەگرێت.

 جاسیندا ئەردێرن، سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەندا رایگەیاندووە، لە کاتژمێر 12ـی شەوی سێشەممە وە، هەموو رێکارەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا، هەڵدەگیرێن.

جاسیندا ئەردێرن هەروها رایگەیاندووە، کە هەڵگرتنی رێکارەکانی تایبەت بە رێگریکردن لە پەتای کۆرۆنا، دوای سەرکەوتنی وڵاتەکەی بەسەر ئەو پەتایە دێت، بەڵام دەروازە سنوورییەکان هەر بە داخراوی دەمێننەوە.

رۆژی یەکشەممە 7-6-2020، وەزارەتی تەندروستیی نیوزیلەندا رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە 28-2-2020ـەوە، هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمار نەکرا و کۆتا تووشبووی پەتاکەش دوای چاکبوونەوەی، رەوانەی ماڵەوە کرایەوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif