زانیاری ورد لەسەر ئەو فۆڕمەی چەندڕۆژێكە باسی لێوە دەكرێت

ليست هناك تعليقات

كوردپلات
-
لە ئێستادا هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی مووچە لەگەڵ عێراق، گەرم و گوڕن و لەسەر چەند ئاستێك هەوڵی بۆ دەدرێت، ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق پشتیوانی دەكەن و د.ڕێبوار كریم، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق پرۆژەكەی بۆ میدیاكان لە شاری سلێمانی ئاشكراكرد، هەرچەند لە ساڵانی ڕابردوودا مامۆستایانی نارازی چەند جارێك ئەو باسە لە ڕیزبەندی داخوازیەكانیاندا بووە، بەڵام هیچ كات هێندە باسێكی گەرم و گوڕ نەبوە و چەندین واژۆیان لە شارو شارۆچكەكانی كوردستاندا بۆ كۆكردۆتەوە

دكتۆر فلاح مستەفا سدیق، مامۆستای زانكۆ و پشتیوانی ئەو پرۆژەیەیی كە دەیەوێت موچەی فەرمانبەرانی فیعلی بچێتەوە سەر بەغداد، چەند ڕۆژێكە لە ڕێگەی لینكێكەوە (https://forms.gle/RLGCrqc7HKeC3xyB7)كە فۆڕمێكە و پڕ دەكرێتەوە و واژۆ دەكرێت وەك پشتیوانی ڕاستەوخۆی فەرمانبەران لە پرۆژەكە

دكتۆر فلاح مستەفا سدیق، بە كوردپلاتی ڕاگەیاند: پێشوازیەكی باش لە فۆرمەكە و پرۆژەكە كراوە و فەرمانبەران بە گەشبینیەوە لێی دەروانن ئەگەرچی هەندێك گرفتی بۆ هاتە پێش بەڵام بە هەوڵی مامۆستایان و دڵسۆزان چارەسەر كران

د.فلاح مستەفا،سەبارەت بە ئامانجی فۆرمەكە، بەم جۆرە وەڵامی كوردپلاتی دایەوە: وەك ئاشکرایە فەرمانبەران ومامۆستایان وموچەخۆرانی راستەقینەی هەرێمی کوردستان لەچی دۆخێکی خراپی دارایی ژیان بەسەر دەبەن بەهۆی نەدانی موچە کەوا بۆ چوار مانگ دەچێت تەنها یەك موچە دراوە، وکاریگەری ئەم بێ موچەیەیە تەنها لەسەر موچە خۆر نییە بەلکو لەسەر کۆی بازارە.

پاش هەولی ئەو ئەندامە بەرێزانەی پەرلەمانی عێراق بۆ دابین کردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە کەئەوەش کارێکی دەستوری ویاساییە کەبەپێی مادەی 110 ی دەستوری عێراق دانانی بودجەی گشتی لەدەسەلاتە رەهاکانی حکومەتی ناوەندە ولەناو بودجەی گشتی بابەتی موچەی تێدایە هەر بۆیە ئەرکی حکومەتی ناوەندە موچە دابین بکات نەك حکومەتی هەرێم، ئەگەر چی تا وەکو ئێستا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دابەش کراوە، هەرچەندە پارەکە بەغدا ناردوویەتی، بەلام بۆ هەموو مەچەخۆرانی هەرێم دەرکەوتووە کەحکومەتی هەرێم دەستێکی ئەمین نییە کەبەو کارە هەستێت بۆیە نن بەپێویستم زانی لەچوارچێوەی کەمپینە جیاوازەکانی فەرمانبەران ومامۆستایانی ناڕازیدا كە وێڕای ئەوەی چەند ساڵێكە بەردەوام شەقامەكانیان بەدەنگی ناڕەزایی پڕكردوە و هەڵوێستی بەردەوامیان هەبوە و چەند مانگێكیشە لەم هەوڵەدان و ماندوو بوون و ئەم فۆرمەش درێژە پێدەری هەوڵە دڵسۆزانەكانە، وە ئەم فۆرمە بەهاوکاری مامۆستایەکی خۆشەویست کار لەسەر دروست کردنی سیستمێك بکەینەوە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ وداواکاری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ دابین کردنی موچەکانیان لەلایەن بەغداوە.

دكتۆر فلاح نەیشاردەوە كە هەندێك هێزی سیاسی ئەمەیان پێ باش نیە و وتی: رەنگە هەندێ لایەنی سیاسی ئەم کارەی ئێمەیان پێ باش نییە چونکە لەدوو لاوە زەرەرمەند دەبن لەلایەکیان وەکو 400 ملیار دینارەکە ناتوانن بەکەیفی خۆیان تەخشان وپەخشانی پێ بکەن، لەهەمان کاتدا دابین کردنی لەرێی هەژماری بانکی جۆرێکە بۆ نەهێشتنی دیاردەی بندیوار ودوو موچەیی وهتد.

لە كۆتایدایدا د.فلاح مستەفا، داوایكرد كە وەك فشارێكی جدی زۆرترین فەرمانبەر فۆرمەكە پڕ بكاتەوە تا كاریگەری بەهێزی هەبێت و وتی:
داواکارم لەرێی ئەم لینکەی خوارەوە كە بەهەموو شێوەیەك پارێزراوە، هەموو موچەخۆرانی راستەقینە کار لەسەر واژوو کردن وشێر کردنی بکەن بۆ ئەوەی زۆرترین فشار دروست بکرێت وببێتە پالپشتییەك بۆ ئەو پەرلەمانتارە بەرێزانەی بەغدا کەکار بۆ ئەم پرۆسەیە دەکەن.


بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی پشتیوانی پرۆژەی گەرانەوەی موچەی فەرمانبەران بۆ سەر بەغداد ئەم لینكەی خوارەوە بەكار بهێنە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif