سیاسه‌تكردن، له‌ پرسیاری (كێ)‌وه‌ بۆ پرسیاری (چۆن)

ليست هناك تعليقات


د. ئەنوەر فرج
-
یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پرۆسه‌ى سیاسه‌تكردن له‌ وڵاته‌ سه‌قامگیرو پێشكه‌وتووه‌كانی سه‌رده‌می نوێدا بریتیه‌ له‌ (حوكمڕانی دروست، Good Governance) به‌ ده‌ربڕینێكی دیكه‌ بریتیه‌ له‌ گۆڕینی ئاراسته‌ى بیركردنه‌وه‌ له‌ پرسیاری (كێ) حوكم بكات بۆ پرسیاری (چۆن) حوكمڕانی بكرێت، واته‌ له‌ حوكمكردنی كه‌سه‌كانه‌وه‌ بۆ حوكمڕانی سیستم و داموده‌زگا‌كان.

مێژووى گه‌شه‌كردنی حوكمڕانی دیمۆكراسیانه‌ بریتیه‌ له‌ پرۆسه‌ى گۆڕینی سیاسه‌ت له‌ میراتی پاشاو خێزانه‌ خانه‌دانه‌كانه‌وه‌ بۆ كاڵایه‌كی گشتی، ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌ك (هنتگتۆن) ده‌ڵێت:‌ (به‌ئه‌قڵانیكردنی ده‌سه‌ڵات، جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان، به‌شداری سیاسی) لێكه‌وته‌وه‌. له‌ پیاده‌كردنیشدا به‌ تێپه‌ڕبوونی كات چه‌مكه‌كانی: (هاوڵاتیبوون، به‌شداری سیاسی، به‌رپرسیاریه‌تی) پێكه‌وه‌ كارلێكده‌كه‌ن (هۆشیاری سیاسی هاوڵاتیان) به‌رهه‌مدێنن. سه‌ره‌نجام له‌ پرۆسه‌ى دیمۆكراسیدا هاوڵاتیان ده‌نگه‌كانیان ده‌به‌خشن به‌ چۆنیه‌تی حوكمڕانیكردن نه‌ك كه‌سه‌كان.

له‌ ئیسلامدا (قورئان و فه‌رمووده‌) جه‌ختكراوه‌‌ له‌سه‌ر‌ حوكمڕانی له‌ نێوان خه‌ڵكدا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هاكانی دادپه‌روه‌ری و شوراو پاراستنی ئه‌مانه‌ت و دژایه‌تیكردنی سته‌م و تاكڕه‌وی و دوژمنكاریی، به‌ڵام پاشتر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ روویدا بۆ نه‌ریتی خێڵه‌كی عه‌ره‌بی و سه‌رسامبوون به‌ نه‌ریتی پاشایه‌تی فارس و رۆم و حوكمڕانی پشتاوپشت و كه‌نارخستنی شوراو دادپه‌روه‌ریی، حوكمی بنه‌ماڵه‌یی ئه‌مه‌ویو عه‌باسی تا ده‌گاته‌ عوسمانیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و نه‌ریته‌بووه‌، بێگومان چه‌ندینجار هه‌وڵدراوه‌ بۆ جـ‍ێبه‌جێكردنی به‌ها بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئیسلام و كاڵكردنه‌وه‌ى نه‌ریتی حوكمكردنی پشتاوپشت به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ به‌رده‌وامی ماوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و گێژاوی نه‌ریتخوازی و میراتگیرییه‌ سیاسییه‌ی له‌ كه‌لتووری سیاسی كورد‌و هاوشێوه‌كانماندا هێشتا به‌رده‌وامه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌‌ كه‌ سیاسه‌ت هێشتا له‌ كۆنترۆڵى كه‌سه‌كان ئازادنه‌كراوه‌و له‌چوارچێوه‌ی میراتی بنه‌ماڵه‌یی سه‌ركرده‌كان رزگارنه‌بووه‌و نه‌كراوه‌ به‌ كایه‌یه‌كى گشتى راسته‌قینه‌ كه‌ هه‌مووان تێیدا یه‌كسانبن. واته‌ له‌ كه‌لتووری سیاسی ئێمه‌دا هێشتا به‌ ته‌واوه‌تى پرۆسه‌ى به‌گشتیكردنی سیاسه‌ت جێبه‌جێنه‌كراوه‌، له‌ هۆشیاری گشتی خه‌ڵكدا سیاسه‌تكردن له‌ پاڵه‌وانه‌وه‌ نه‌گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ سیستم، له‌ سیاسه‌تی حوكمی تاكه‌كه‌سه‌وه‌ بۆ حوكمڕانی دروست، له‌ نه‌ریتی خێڵه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیبوون و ژیانی گشتی.

#سیاسه‌تناسی
بەشێكە لە نوسینەكانی ناوەندی هەژان بۆ فیكر و مەعنەویەت


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif