بەم ڕێگایانە مەهێڵە پێستی دەموچاوت چرچ ببێت

ليست هناك تعليقات


پێست پاش تێپەڕینی تەمەنێک و بەکارهێنانی ماکیاژ و کرێمی زۆر لەهەمانکاتدابه‌هۆی ئاو هه‌واو كێشه‌كانی ژینگه‌وه‌، ره‌نگه‌ كه‌مێك زووتر له‌ ته‌مه‌نی خۆت ده‌موچاو تووشی چرچی ببێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ری خۆت بیت و رێگه‌ له‌ چرچولۆچی ده‌موچاو بگریت هه‌وڵبده‌ رۆژانه‌ ئه‌م راهێنانانه‌ ئه‌نجام بده‌.

راهێنانی یه‌كه‌م:
برۆكانت رابكێشه‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵ چاوه‌كانت و سه‌یری خاڵێكی دیاریكراو بكه‌.
راهێنانی دووه‌م:
دوو په‌نجه‌ت له‌نێوانی هه‌ردوو برۆت راگیر بكه‌، دواتر راهێنان به‌چاوه‌كانت بكه‌ و ته‌ماشای ئه‌و دوو په‌نجه‌یه‌ بكه‌ به‌ به‌رزیه‌وه‌.
راهێنانی سێیه‌م:
ده‌سته‌كانت بخه‌ره‌ سه‌ر هه‌ردوو لای ناوچه‌وانت، پاشان مه‌ساجی پێبكه‌ به‌لای راست و چه‌پدا.
راهێنانی چواره‌م:
په‌نجه‌یه‌كت بخه‌ره‌ نێوانی لێوانته‌وه‌، پاشان ده‌م بكه‌ره‌وه‌ دایخه‌ره‌وه‌ چه‌ند جارێك.
راهێنانی پێنجه‌م:
چاوه‌كانت دابخه‌، پاشان سه‌رت بۆ سه‌ره‌وه‌ و خواره‌وه‌ بجوڵێنه‌ چه‌ند جارێك.







خەندان لایف

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif