-
هەرێمی كوردستان لە بەردەم چەندین مەترسی جدیدایە، بەجۆرێك كە ئەو مەترسیەی ئێستا هەیە لە ڕابردوودا نەبوە، مەترسیەك كە نیمچە دۆستەكانیشمان لێی بێخەمن و دۆخەكەش بە قازانجی هەرێمی كوردستان نیە، بەغداد چاوی لە بەهێزی و سنورداركردنی هەرێمە و ئەمریكیەكانیش پشتیوانی دەكەن بەغدایەكی مەركەزی دەكەن، توركیا دەیەوێت ئەوە بكات كە پێشتر نەیتوانیوە بیكات لەبەر هەندێك هۆكاری دەرەكی و بۆ ئەمەش ئامادەی دۆستایەتی كازمیە، ئەوەی دۆخەكە دەگۆڕێت كورد نیە بەڵكو هەڵوێستی وڵاتە خاوەن بەرژەوەندیەكانە لە عێراق، ئەوە تاڕادەیەك وێنە دەرەكیەكەبوو كە لە بەرژەوەندیماندا نیە وەك هەرێمی كوردستان، ڕەنگە ژمارەیەك بەرژەوەندی خواز سود لە دۆخەكە ببیبنن لە داهاتوودا، بەلام دواجار پاشە كشەیەكی تەواوە لە قەزیەی كوردی و پێگەی هەرێم.
ئێمە یەكەم میللەتی دونیاین لەداخی یەك حەز دەكەین وڵاتێكیتر داگیرمانكا، لە داخی یەك حەز ئەكەین تەخت و تاراجی هەرێمەكەمان دەربهێنین، حەز بە مەرگی خۆمان و دڵخۆشی دوژمن دەكەین، ئامادەین سەدان تەنازول بۆ دژەكانمان بكەین بەلام بە لوتبەرزیەوە لەگەڵ یەك مامەڵە دەكەین، ئامادەین ڕۆژی دە كۆبوونەوە لەگەڵ دوژمنانی چەندین ساڵەی نەتەوەكەمان بكەین و هاوكاریان بین، بەڵام كۆبونەوەیەكی ناوخۆیی چەندین مانگی دەوێ، حكومەت و خەڵكیشمان، نوسەر و سەركردە و هونەرمەمد و گەنج و سیاسی نەتەوەكانیترمان لا گەورە و بە بایەخە و باشەكانی لای خۆمان كەم نرخ و بێ بایەخ، من نەتەوەی ئاوام نەدیوە و حكومەتی ئاواشم پێ شك نایە، كەچی بەدوای هۆكارەكانی نەبوونی دەوڵەتدا دەگەڕێین
بابێمەوە سەر ئەسڵی مەبەست، كە بێ پێچوپەنا بنوسین و قسەی توێكڵدار وەلا بنێین و ڕوون و ڕەوان بڵێین وەرن هەندێك هەنگاو هەڵگرن تا هموشتێكمان لەدەست نەداوە
دوو قسە بۆ یەكیەتی و پارتی
یەكەم قسە بۆ یەكیەتی
یەكیەتی نیشتیمانی، وا دیارە زۆر حەزی بە سەركەوتنی سەرۆك وەزیران نیە، یانی ئەگەر یەكێك زەمی حكومەت بكا ئەڵێی وەسفی ئەمانی كردوە، ئەمە ئەوەیە كە من هەستی پێ دەكەم، بەڵام دەبێ یەكیەتی لەگەڵ ئەو واقیعەدا مامەڵە بكات، یەكیەتی ئیمزای ئەنجامی هەڵبژاردنی كردوە كە پارتی ٤٥ كورسیە، دواتر دەنگی بە پێكهێنانی حكومەتداوە و دەنگی بەم سەرۆكوەزیرانەی ئێستاداوە و بەسەرۆكی حكومەتەكەی قبوڵی بووە، دواتر پۆستەكانی خۆی بە ڕێككەوتن وەرگرتوە، بۆیە دەبێت وەك بەشدار و شەریك و بەڕپرسیار لە حكومەت مامەڵە بكات، دەبێت كار بۆ سەرخستنی بكا بەقازانجی خەڵك، دەبێت شكستی حكومەت بە شكستی خۆی بزانێ، چونكە دەنگی پێداوە و ڕێككەوتون لەسەر پۆستەكان
كاتی ڕووكردنە پارتیە
پارتی لە ئێستادا لیستی یەكەمە، واتە بەرپرسیارێتی یەكەمیشی دەكەوێتە ئەستۆ، هەر بۆیە دەبێت پارتی بزانێ ، یەكیەتی نیشتیمانی حاكمی دەڤەری سەوز و شەریكی حكومەتیەتی، ئەو یەكیەتیەی ئەو شەریكایەتی دەكات، كۆنگرەی بەست و سەركردایەتی نوێی هەڵبژارد، ئەوە یەكیەتیە بڕیار دەدات كێ دەبێتە سەركردە و هاوسەرۆكی نەك پارتی، بۆیە گەر دەیەوێت كاری لەبەر بڕوات و شەریكی یەكیەتی بێت، ئەوا دەبێت حساب بۆ بڕیاری یەكیەتی بكات، یەكیەتی ئێستا و سەركردایەتی ئێستاو هاوسەرۆكانی ئێستای، ئەوە ئەمری واقعە و دەبێت قبوڵكراوبێت، چونكە دواجار هموشت لەم وڵاتە بەدڵی ئێوە ناڕوات و ئەوەش بۆ یەكیەتیش راستە.
ئەگەر ئاواتان كرد، ئەوا خۆتان و خەڵكیش قازانج دەكات و دەتوانن خۆشتان و هەرێمیش و خەڵكیش بپارێزن، هەرچەند من هیوام زۆر لاوازە بەوەی ئێوە دروست بیربكەنەوە و بەئاراستەی بەرژەوەندی خەڵك هەنگاو هەڵگرن
ئێستا ناوچەكە تارادەیەك گۆراوە و پێتان خۆشبێت یان ناخۆش لە دەوروبەر وەك ڕابردوو سەیرناكرێن و خەڵكیش لێتان تورەیە ئەمما توڕە، بۆیە باشترین هەنگاوێك یەكیەتی و پارتی و حیزبەكانیتر هەڵیگرن، یەكڕیزی و تەبایی و حسابكردنە بۆ یەك و بە ڕۆحیەتی تیم كاركردنە، ئەم قۆناغە ئەمەی دەوێ و گەر یەكڕیز و تەبایی نەبن لە لێواری لەدەستدانی هموشتداین، بە پێچەوانەشەوە بەتەبایی دەستكەوتەكان دەپارێزین و خەڵكیش سود مەند دەبێت، تەبایی لە پێناو بەڕێوبردنێكی باش و ئیدارەیەكی سەركەوتوودا، تەبا بوون لە پێناو خزمەتكردنی لەخەڵك و ڕازیكردنی دڵی خەڵك، تەبابوون بۆ ئاشتكردنەوەی میللەتی توڕەی دڵشكاوی ماف خوراو، تەبابوون بۆ بەڵێنی ڕاستكردنەوەی حكومڕانی سەقەت.
خۆ گەر وا ناكەن و گۆتان ناگرن، ئەوا تكایە لەوە زیاتر ئەم خەڵكە بە هیلاك مەبەن، لەوە زیاتر كۆمەڵگە مەشێوێنن و مەیدەن بەیەكدا، چی نەما بەیەكی نەكەن، جگە لە خوێنی هەزاران گەنج ، هەرچی جنێوبوو بەیەكتاندا، هەرچی تۆمەتبوو خستانە پاڵ یەك، هەرچی ناشیرینی بوو بەبۆیاخكراوی نیشانتانداین، ژێرخانی ئابوری وڵاتتان وێرانكرد لە پێناوی خۆتان و نزیكەكانتان، مەگەر چیتر ماوە بیكەن؟
تكایە كۆتایی بەم گەڕەلاوژێیە بێنن، ئەم یاریە مناڵانەیە تێكبەن، گەر ئێوە ئاوا بیربكەنەوە و خۆتان ڕاستنەكەنەوە و بەخۆتاندا نەچنەوە تا ڕۆژێ زووتر ئەم یاریە كۆتایی پێ بێنن خەڵك قازانجتریەتی، لێگەڕێن با لەوە زیاتر خەڵك هیلاك نەبێ (بەو بۆنەیەشەوە ساڵانی هەشتاكان منداڵێكی نزیكمان چووبوو بە دووكاندارێكی هەورامی زمانی وتبوو(وێت كەرە پیاو نوقڵێمدە) واتە(خۆت بكە بە پیاو، نوقڵێكم بدەرێ) كۆتایی بەم همو بێتامیە بێنن و یەك حكومەتی و یەك ئیدارەیی و یەك هەڵوێستی گەورەترین درۆی29 ساڵی حكومڕانی كوردیە،
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق