لە چوار چێوەی بەهێزكردنی پەیوەندیە كانی نێوان ئێران و هەرێم ، سەركونسولی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی،
پێشبڕكێیەكی گەورەی وێنەیی ئەنجام دەدات. بۆ ئارەزوومەندانی بواری وێنە و شوێنە دێرینەكان و ئەوانەی دەیانەوێ بەشداربن، دەقی بانگەواز و مەرج و ناونیشانی ناردنی وێنەكانی تێدایە
دەقی بانگەوازی سەركونسولی كۆماری ئیسلامی ئێران
بانگه‌وازی پێشبڕكێی گه‌وره‌ی وێنه‌ی پاشماوه هونه‌ری و مێژوویی و شوێنە گەشتیارییەکانی ئێران
سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له به‌رنامه‌یدایه لە چوارچێوی بەهێزکردنی پەیوەندییە دێرینە ڕۆشنبیریەکانی نێران کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق، پێشبڕكێیه‌كی گه‌وره‌ی وێنه‌ی پاشماوه هونه‌ری و مێژوویی و شوێنە گەشتیارییەکانی ئێران له نێوان هونه‌رمه‌ندان و خوازیارانی هونه‌ری وێنه‌گرتن له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌نجام بدات.
مه‌رجه‌كانی به‌شداری كردن له پێشبڕكێكه:
🔹پێویسته وێنه‌كان هی پاشماوه هونه‌ری و مێژوویی و شوێنە گەشتیارییەکانی ئێران بن.
🔹پێویسته وێنه‌كان به قه‌باره‌ی 50 به 70 سم بە ریزەڵوشنی ۳۰۰ پێکسڵ بنێردرێت.
🔹پێویسته بهروار و شوێنی وێنه‌گرتنه‌كه، جۆری كامێراكه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئیگزیف (تایبه‌تمه‌ندییه تهكنیییهكانی وێنه‌كه) بنێردرێت. (وێنه‌كان به بێ تایبه‌تمه‌ندییه تهكنیییهكان وه‌رناگیرێت).
🔹نێره‌ری وێنه و خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌كه ناسراوه و هه‌ر جۆره به‌رپرسیارییه‌تێكی یاسایی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی نێره‌ری وێنه‌كه.
🔹هه‌ر به‌شداربوویه‌ك ده‌توانێت تاكو 3 وێنه بنێرێت.
🔹وێنه هه‌ڵبژێردراوه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی گه‌شتیاری (6 ی میهر- 27 ی ئه‌یلول) نمایش ده‌كرێت. شوێن و به‌رواری ته‌واوی پێشانگاكه دواتر ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
🔹وێنه ڕێگه‌پێدراوه‌كان بۆ پێشانگاكه، كه لایه‌ن لیژنه‌ی داوه‌رانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، تابلۆی ڕێزلێنان و مۆڵەتنامەی به‌شداریكردن له پێشانگاكه‌یان پێ ده‌به‌خشرێت.
🔹لێره‌وه بانگهێشتی ئاره‌زومه‌ندانی به‌شداری كردن له‌م پێشبڕكێیه‌دا ده‌كه‌ین فایل و ناونیشانی ته‌واوی خۆیان و وێنه‌كان تا به‌رواری 10 ی موردادی 1399 (31 ی ته‌موزی 2020) بنێرن بۆ ئه‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه:
iranconsulate.isu@mfa.gov.ir
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق