سەرۆك كۆمار: پێویستە زامنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی بكرێت

ليست هناك تعليقات


لەمیانی پێشوایكردنی لە وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و وەرزش.. سەرۆك كۆمار داوا دەكات زامنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی بكرێت و دەرفەتی كاریش بۆ گەنجان برەخسێنرێت

• سەرۆک بەرھەم جەختیكردەوە لەگرنگی زامنكردنی پێدانی مووچەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی و دروستكردنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان و لاوان لە كەرتە جیاجیاكان و ئامادەكردن و سودوەرگرتن لە توانا و شارەزایی گەنجان.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٠/٦/١٤ لە كۆشكی بەغداد بەجیا پێشوازیكرد لە د.عادل ركابی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و كاپتن عدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوان.

لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بە پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی وەرزش و لاوان و پەرەپێدانی دامەزراوە وەرزشییەكان، بەجۆرێک خزمەت بە گەنجان و خاوەن بەهرەكان بكات، ھاوکات لە ئاست خواستەکانی گەنجان بێت و پەرە بە تواناكانیش بدات، لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجی گەنجان و لاوان، ھەروەھا راشیگەیاند هەوڵ بدرێت بۆ لابردنی قەدەغەی تەواو لەسەر یاریگاکانی عێراق.

لە تەوەرێکی دیکەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەگرنگی پەرەپێدانی سیستەمی چاودێری كۆمەڵایەتی و گرنگیدان بە توێژی هەژار و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بەجۆرێک ببێتە فاكتەرێك بۆ هێنانەدی دادپەروەری كۆمەڵایەتی.

لەلای خۆیانە وەزیری كارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەرزش روونكردنەوەی وردیان خستەروو لەبارەی هەوڵی هەردوو وەزارەت لە بوارەكانی ئامادەكردن و چاودێریكردنی لاوان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە بێ‌ سەرپەرشتیاران و بەرزكردنەوەی ئاستی ناوەندەكانی راهێنانی پیشەیی و ئەو كێشانەی كە رووبەڕووی كارەكانیان دەبێتەوە بەهۆی پەتای كۆرۆنا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif