ئەو وێنەیەی مستەفا كازمی لە ژوورەكەی دایناوە كێیە؟

ليست هناك تعليقات


سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئۆفیسەکەی خۆی لە بەغدا پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و لە وێنەیەکی کۆبوونەوەکەدا دەردەکەوێت کە کازمی لەسەر یەکێک لە مێزەکان وێنەیەکی خۆی و مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراقی داناوە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە 07-06-2020 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ستیڤن هایکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووە، لە وێنەیەکی کۆبوونەوەکەدا دیارە کە کازمی وێنەیەکی خۆی و مام جەلالی خستووەتە نێو چوارچێوەیەکی شوشە و لەسەر مێزێک لە ئۆفیسەکەی دایناوە. دانانی ئەو وێنەیەش لە ئۆفیسەکەی یەکەمجارە دوای بوونی بە سەرۆکوەزیران بڵاودەبێتەوە. 

مستەفا کازمی کە ئێستا سەرۆکوەزیرانی عێراقە پێشتر لە سلێمانی ژیاوە و جگەلەوەی رۆژنامەنووس بووە، دۆستایەتییەکی زۆری لەگەڵ مام جەلال و بەشێکی دیکە لە بەرپرسانی کورد هەبووە و چەندین جار لەبارەی پرسی کورد لەگەڵیاندا کۆبووەتەوە. 

مستەفا کازمی لەدوای رووخانی رژێمی بەعس لەسەر داوای ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی و بە سەرپەرشتیی تیمێكی ئەمریكی و بەریتانی، کاری بۆ كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكانی سەدام دەکرد، لەوانە کەیسی ئەنفال. 

عارف قوربانی، رۆژنامەنووس لە چەند وێستگەیەکی ژیانیدا کاری لەگەڵ کازمی کردووە، پێیوایە ئەگەر وەکو رابردووی بمێنێت، کورد داهاتوویەکی باشی لەگەڵی سەرۆکوەزیرانی تازە دەبێت و ئەو پێشتر بە رووداوی راگەیاندبوو کە "مستەفا کازمی بیرکردنەوەی بەرامبەر کورد و هەرێمی کوردستان زۆر باشە، تێڕوانینی باشە و ئاگای لە کێشەکانی خەڵکی کوردستانە".

هەروەها لە وتارێکی عارف قوربانیدا کە لە پۆرتاڵی رووداو لەژێر ناوی (مستەفا كازمی و هێلكەو رۆنی گەرمیان) بڵاوکراوەتەوە ، باسی رۆڵی مستەفا کازمی دەکات لە گرنگیدانی بە پرسی کورد و ئەنفال پێش بوونی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق. 

مستەفا عەبدوللـەتیف کازمی کێیە؟
- ساڵی 1967 لە بەغدا لەدایکبووە
- بەکالۆریۆسی لە یاسا هەیە
- خێزاندارە و دوو کچی هەیە
- دژبەری رژێمی سەدام حوسێن بوو
- بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی زاکرەی عێراقی بووە
- بەڕێوەبەری دەزگای دیالۆگی مرۆیی بووە
- بەڕێوەبەری نووسینی بەشی عێراق بوو لە سایتی مۆنیتۆری ئەمریکی
- پێشتر سەرنووسەری گۆڤاری ئیسبوعیەی دەزگای خەندان بووە
- سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراقە لە 2016 وە
- چەند کتێبێکی بڵاوکردووەتەوە، دیارترینیان پرسی عێراقە
- بەرەبەیانی رۆژی 7ی ئایاری 2020 کازمی بووە سەرۆکوەزیرانی عێراق
کۆبوونەوەی مام جەلال و مستەفا کازمی 30-10-2005
کۆبوونەوەی مام جەلال و مستەفا کازمی 30-10-2005
 وێنەی کۆبوونەوەکەی نێوان مام جەلال، سەرۆککۆماری ئەو کاتی عێراق و مستەفا کازمی رۆژی 30-10-2005 لەلایەن فۆتۆگرافەرێک بەناوی عەلی حەیدەر گیراوە.
 Rudaw
وێنەی مام جەلال و کازمی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
وێنەی مام جەلال و کازمی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif