له ئه‌مه‌ریكا، رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی. به گوێره‌ی دوایین داتاكان، ته‌نیا له رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، 34 هەزارو 700 كه‌س تووشی ڤایرۆسه بوون. ئه‌م رێژه‌یه‌ش به پله‌ی سێیه‌م دێت، له رۆژانی 9 تا 24ی نیسان، كه 36 هەزارو 400 كه‌س تۆمار كرابوون كه تووشی ڤایرۆسه‌كه ببوون.
لە کاتێکدا، ویلایه‌ته‌كانی وه‌كوو نیویۆرك و نیوجێرسی کە چەقی كۆرۆنا بوون له ئه‌مریكا، به‌ره به‌ره رێژه‌ی تووشبووان كه‌م ده‌كاته‌وه، كه‌چی له لایه‌كی دیكه‌وه ڤایرۆسه‌كه له ویلایه‌ته‌كانی وه‌كو کالیفۆرنیا، ئه‌ریزۆنا، نێڤاداو تێکساس و چه‌ند شوێنێكی دیكه راده‌ی تووشبووان په‌ره ده‌گرێ و زیاد ده‌كات.
د. ئەنتۆنی فاوچی سه‌رۆكی ئه‌نستیتیوتی نه‌ته‌وه‌یی ئەمەریکا بۆ نەخۆشییە درمییەکان، بە کۆنگرێسی راگەیاند: "ماوه‌ی چەند حەفتەی داهاتوو زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی شه‌پۆلی زیادبوونی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ خۆ له قه‌ره‌باڵغی به دوور بگرین و ئه‌گه‌ریش هه‌ر چووین ده‌بێ ده‌مامك ببه‌ستین".
له پاڵ ئه‌مانه‌دا، رۆژی چوارشه‌ممه، ویلایه‌ته‌كانی نیویۆرک، نیوجێرزی و كۆنێكتیكه‌ت پێكه‌وه رایانگه‌یاند كه گەشتیارەکانی ویلایه‌ته‌كانی واشنتن، یوتا، ئالاباما، ئارکەنساس، ئاریزۆنا، فلۆریدا، کارۆلاینای باکوور، کارۆلاینای باشوور و تێکساس ئەو ویلایەتانەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایاندا بەربڵاوە، هه‌ر بۆیه ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌و شوێنانه‌وه دێنه ئه‌و سێ ولایه‌ته ئه‌وه ماوه‌ی 14 رۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێن.
له‌م باره‌وه فیل مۆرفی پارێزگاری نیوجێرسی به رۆژنامەوانی وت: "ئەمە هەنگاوێکی ژیرانەیە. ئێمە لەم سێ ویلایەتە خەڵکی خۆمان لە دۆزەخ قوتار كرد، ئێستا ناخوازین جارێکی تر بگەڕێینەوە خولێکی تر".
ئه‌م قسه‌و باسانه له كاتێكدایه كه به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی جیهانی، تیدروس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، رایگه‌یاند: "مانگی رابردوو، 4 ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كرابوون، پێشبینی ده‌كه‌ین هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و ژماره‌یه بگاته 10 ملیۆن كه‌س".
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به كۆڤید19 ناسراوه، له كۆتایی ساڵی 2019دا، له شاری ووهانی چین بڵاوبوو‌ه‌وه، دواتر پەتاکە 200 وڵاتی دنیای گرته‌وه، تاكو ئێستا له جیهان پتر له ٩ میلیۆن و 500 هه‌زار كه‌س تووشبوون، له‌م ژماره‌یه نزیك به 5 میلیۆن كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، زیاتر له 485 هه‌زار كه‌س مردوون.
له ئەمه‌ریکاش، رێژه‌ی تووشبووان له 2 میلیۆن و 434 هەزار کەس تێپه‌ڕیوه، هه‌روه‌ها زیاتر له 124 هه‌زار كه‌سیش بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق