یەکەم وێستگەی كارەبای هەڵمی دەکەوێتە کار

ليست هناك تعليقات


بڕیارە وێستگەی کارەبای هەڵمیی خەبات کە لە رێگەی گازی سرووشتی و گازوایلەوە وزەی كارەبا بەرهەمدەهێنێت، تاوەکو 20ـی ئەم مانگە بکەوێتە کار، وەزارەتی کارەباش دەڵێت، ئەمڕۆ تیمەکانی کۆریای باشوور گەیشتوونەتە وێستگەکە. 

لە روونکردنەوەیەکدا، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 12-6-2020، تیمەکانی کۆریای باشوور بۆ کارپێکردنی وێستگەی کارەبای 300 مێگاواتیی هەڵمی گەیشتوونەتە هەولێر. 

گەیشتنی ئەو تیمەی کۆریای باشوور کە تایبەتمەندن لە ئیشپێکردنی وێستگەیە "بە پاڵپشتیى ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتى كارەبا و به هاوکاری وەزارەتەکانی تەندروستی، گواستنەوە و گەیاندن، ناوخۆ، نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای فڕۆکەوانی عێراق بووە" و بە فڕۆکەیەکی تایبەت گوێزراونەتەوە

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، گەیشتنی ئەو تیمە وەک ئامادەکارییەکە بۆ وەرزی هاوین و جێبەجێکردنی بەرنامەی کارەبایە بۆ خزمەتی هاونیشتمانیان. 

بەپێی زانیارییەکانی تيمى سەرپەرشتیاری وێستگەکە، وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات بە یەكێك لەو وێستگە پێشكەوتووانە دادەنرێت كە بەتەكنەلۆژیایەكی بەرز دروستكراوە و لەڕووی كەمی تێچوون و پاراستنی ژینگەوە گرنگییەكی رادەبەدەری هەیە و جیاوازە لە وێستگەكانی دیکەی بەرهەمهێنانی كارەبا، كە لە رێگەی گازی سرووشتی و گازوایلەوە كاردەكات، تەنانەت ئەو ئاوەی كە لەوێستگەكە دەردەچێت چارەسەری كیمیایی بۆ دەكرێت و دەتوانرێت دووبارە لەلایەن مرۆڤەوە بەكاربهێندرێتەوە.

وەزارەتی کارەبا دەشڵێت، دوای گەیشتنی تیمەکە و دەستبەکاربوونیان، تاوەکو 20-6-2020 وێستگەکە بەتوانای خۆی کە 300 مێگاواتە دەکەوێتە کار.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif